* له 1983 له شاری
كه‌ركووك له
دایك بووه.
* له 1986
له به‌ر
خراپبوونی
باری کورد، ئه‌و
شاره‌ی به‌جێهێشتووه.
* تا 1987 له گه‌ڵ
باوك و دایکی
له ناوچه
سنورییه‌کانی
نێوان ئێراق و
ئێران ماوه‌ته‌وه.
* له 1988 ئاواره‌ی
ئه‌وروپا
بووه و پاشان
له هۆڵه‌ندا
نیشته‌جێ
بوونه.
* له 1990 چووه‌ته
قوتابخانه‌یه‌کی
کۆراڵ له هۆڵه‌ندا
له‌وێ فێری
زانستێکی سه‌ره‌ره‌تایی
مۆزیك بووه.
* له 1996 چووه‌ته
قوتابخانه‌ی
ده‌نگ و له‌وێ
به‌شێوه‌یه‌کی
زانستی و له
ژێر چاودێڕی
ماموه‌ستا هۆڵه‌ندێکانیدا
، به شێوه‌یه‌کی
زانستی، فێره
گۆرانی چڕین
بووه.
* له 1996 چووه‌ته
قوتابخانه‌ی
مۆزیك و بۆ
ماوه‌ی ساڵێك
ده‌رسی کیبۆردی
خوێندووه.
* له 1999 چووه‌ته
ئه‌کادیمێی
کوردی له ئه‌ڵمانیا
و له‌وێوه ده‌رگاکانی
هونه‌ری کوردی
بۆ کراوه‌ته‌وه
و، له ڕێگای
ماموه‌ستای
به‌ڕێز وریا
ئه‌حمه‌ده‌وه
زیاتر بواره‌که‌ی
بۆ خۆش بووه
و هاریکاری
کراوه.
* له 2000 بۆ یه‌که‌م
جار ده‌چێته
سه‌ر سته‌یج
له شاری
دانهاخی هۆڵه‌ندا
و بۆ زیاتر له
سێ هه‌زار که‌س
گۆرانی ده‌ڵێت
و، دوابه‌دوای
ئه‌وه ده‌چێته
میدیاتیڤی و
له پرۆگرامی
شانشیین به‌شداری
ده‌کات.
* له 2003 له ژێر
کاریگه‌ری
هونه‌رمه‌ندی
به‌توانا
بورهان موفتیدا
یه‌که‌م سیدی
خۆی که له
نۆ تراك پێكهاتووه،
به ناوی (چیت
ناو بنێم؟) ه‌وه
بڵاو ده‌کاته‌وه.
* له 2007 دوهه‌م
سیدی خۆی که
له سێزده
تراك پێکهاتووه،
به ناوی
(ناوتده‌نێم ژینۆ)
بڵاوده‌کاته‌وه.
* له ماوه‌ی
حه‌وت ساڵی ژیانی
هونه‌ری خۆیدا
له ده‌یان وڵاتی
ئه‌وروپیدا کۆنسێرتی
کردووه و ،
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش
چه‌ندیین کۆنسێرتی
له که‌نه‌دا
و ئه‌مریکا و
کوردستانی
باکوور و
کوردستانی
باشور و
کوردستانی ڕۆژهه‌ڵاتییش
کردووه.
بۆ زانیاری
زیاتر ئێره
کلیك بکه.