له
ساڵی (1983) له
شاری كه‌ركووك
له دایكبووه،
ته‌مه‌نی هێشتا
سێ
ساڵ‌بوو،
كاتێك كه
ڕژێمی به‌عس،
خه‌ریكی به‌عه‌ره‌بکردن و
ڕاگوێزانه‌وه‌ی
خه‌ڵكی كورد
بوو له‌و شاره
دلێره‌دا، به
ناچاری ئه‌و
شاره‌ی به
جێهێشتووه.
پاشان له
ووڵاتی هۆڵه‌ندا
جێگیر ده‌بێ و
ژیانی له‌گه‌ڵ
دوو برای و
دایك و باوكی
درێژه پێده دا،
له ته‌مه‌نی
حه‌وت ساڵیدا
ده‌چێته
گروپێكی
كۆراڵ له
هۆڵه‌ندا، له‌گه‌ڵ
ئه‌م گروپه‌دا
كه زیاتر له
(20) منداڵ ده‌بن،
به سه‌رپه‌رشتی
مامۆستایه‌كی
هۆڵه‌ندی
فێری گڕو گاڵی
موزیك و
گۆرانی ووتن
ده‌بێت.
له‌ته‌مه‌نی
(13) ساڵیدا ده‌چێته
قوتابخانه‌ی
ده‌نگ له
هۆڵه‌ندا بۆ
ئه‌وه‌ی بتوانێت به‌شێوه‌یه‌كی
زانستییانه
شاره‌زایی له‌و
بوواره‌دا په‌یدا
بكات، له‌وێ
زیاتر له هه‌وڵی
ئه‌وه‌دا
ده‌بێت که تۆنه‌كانی
پاك بكاته‌وه و
هه‌ندێك له
سه‌ره‌تاكانی
ئه‌و زانسته
فێربێت، بۆ
ماوه‌ی دوو
ساڵ له‌و
قوتابخانه‌یه‌دا
به‌رده‌وام
ده‌بێت و
پاشان ساڵێك ده‌رسی
مۆزیك ده‌خوێنێ
(كیبۆڕد)
له ته‌مه‌نی
(16)
ساڵیدا به
ڕێگه‌ی هۆنه‌رمه‌ند
جواد
میرانه‌وه
که
(سترانبێژێكی
كوردستانی
باكووره) له
گه‌ڵ (كۆما به‌رخۆدان)
ئاشنا ده‌بێ و
دواییش ده‌چێته
ئه‌كادیمێی
كوردی له ئه‌ڵمانیا
و هه‌ر له‌وێش
به مامۆستا
وریا ئه‌حمه‌د
ئاشنا ده‌بێت
و یارمه‌تی
زۆر ده‌درێت
تا ده‌چێته (Medya TV) بۆ یه‌كه‌م
جار له
پڕۆگرامی
شانشین به‌شداری
ده‌كات كه به‌ڕێز
به‌رزان شاسوار
پێشكه‌شی ده‌كرد.
ئینجا به
هاندانی هونه‌رمه‌ندی
به‌ڕێز،
ئاوازدانه‌ری
به‌توانا
(بورهان موفتی
زاده) ده‌كه‌وێته
سه‌ر ئه‌و
بیره‌ی كه به‌رهه‌مێكی(CD) ده‌ربكات.
یه‌كه‌م به‌رهه‌می
جۆپی (چیت
ناوبنێم؟) بوو
كه
(9) گۆرانی له
خۆ ده‌گرێت
چوار
گۆرانیان له
ئاوازی هونه‌رمه‌ندی
به‌ڕێز
بورهان موفتییه.
ئه‌و به‌رهه‌مه
له کۆتایی
ساڵی 2004 بڵاو
بووه‌وه.
له سه‌ره‌تای
ساڵی 2007 به‌رهه‌مێکی
تری بڵاو بووه‌وه،
به ناوی
(ناوت ده‌نێم
ژینۆ) ، که له
13 تراك پێک
هاتووه، ده‌توانیت
له سه‌ر ئه‌م
ماڵپه‌ڕه له
سه‌ر ئه‌و دوو
به‌رهه‌مه
بخوێنیته‌وه.
تا ئێستا 12
گۆرانی
کردووه به
کلیپ و له هه‌شت
که‌ناڵی ته‌له‌فیزیۆنی
ئاسمانی په‌خش
ده‌کرێت و له
زیاتر له 30 ته‌له‌ڤزیۆنی
لۆکاڵیش
بڵاوکراونه‌ته‌وه.
کۆنسێرت
و فیستیڤاڵه‌کانی
هونه‌رمه‌ند
ته‌نها له
چوارچێوه‌ی
هۆڵه‌ندادا
نه‌ماوه‌ته‌وه،
تاکوو ئێستا
زیاتر له 10
جار سه‌ردانی
ئه‌مریکاو که‌نه‌دای
کردووه بۆ
گێڕانی
کۆنسێرت و له
زۆربه‌ی
وڵاتانی
جیهان
کۆنسێرتی
کردووه وه‌کوو
سوێد و فینله‌ندا
و دانیمارك و
نه‌رویج و ئه‌ڵمانیاو
نه‌مساو
سویسرا و
ئۆکرانیاو به‌لجیکا
و یۆنان و...... هتد
.
هونه‌رمه‌ند
چۆپی تاکوو
ئێستا بۆ
سازدانی
کۆنسێرت سڵی نه‌کردووه‌ته‌وه
له گه‌ڕانه‌وه‌ی
بۆ کوردستان ،
سه‌ردانی
کوردستانی
باکووری
کردووه بۆ
شاری (باتمان)
و دوو جار گه‌ڕاوه‌ته‌وه
کوردستانی
ڕۆژئاوا بۆ
شاری
(قامیشلۆ) و له
کوردستانی
باشوریش
کۆنسێرتی له
شاره‌کانی هه‌ولێر
و سلێمانی و
دهۆك کردووه.
سه‌ڕه‌ڕای ئه‌و
دوو به‌رهه‌مه‌ی،
هونه‌رمه‌ند
چوپی زیاتر له
(70) گۆرانی
له ته‌له‌ڤزێۆنه
كوردیه‌كان
تۆماركردووه
و ئێستاش
سه‌رقاڵی
کۆکردنه‌وه‌ی
به‌رهه‌می
سێهه‌مێتی.
هۆگر محه‌مه‌د
17/10/2007
گه‌ڕانه‌وه