|
هه‌ڵبه‌ستی
گۆرانی- له مه‌حزونان
له‌مه‌حزونان به‌ڵادور بێت بپرسه
له ئا‌زیزان خه‌ته‌ر باره وه‌ك پرسه
وه‌فا دار بوی ئه‌گه‌ر ماوی وه‌ك جاران
بپرسه له حاڵه‌تی شه‌وقی یاران
كه‌من لێره بۆ حه‌زی دڵی ڕه‌قیب
ببمه عیسا و ببمه قوربانی سه‌لیب
به یه‌ك نامه‌ش دوعای دڵت بنێره
به‌رقیش بۆ یوسفی ون بو هه‌رخێره
خۆشی كڵافه‌ی غه‌ریبی باداوه
بێ خه‌به‌ر ئه‌م دڵه شێته وا ماوه
ده‌سا ئه‌ی مه‌حبوبی دڵم بترسه
له حاڵی ئاشقی شێتێك بپرسه
هونراوه‌ی : سه‌ركه‌وت ڕه‌سول
ئاواز : وریا ئه‌حمه‌د
|