ئه‌مه‌ هه‌ڵبه‌ستی گۆرانیه‌كانی دووا به‌رهه‌می (CD)ی چۆپییه‌ ( چیت ناوبنێم؟)‌.

هه‌ڵبه‌ستی گۆرانی- له‌ گه‌ڵ خه‌م بوومه‌ هاوده‌م
 

له‌ گه‌ڵ خه‌م بوومه‌ هاوده‌م, ده‌م به‌ ده‌م هه‌ر شینه‌ كردارم

نه‌كا باوه‌رِ نه‌كه‌ی توخوا ببینه‌ رِه‌نگ و رِوخسارم

ژیانم وه‌ك نه‌مانه‌ , به‌زم و شاییم شیوه‌نی گه‌رمه‌

به‌ دیمه‌ن ئاقڵ و ژیرم, به‌ڵام دێوانه‌ رِه‌فتارم

به‌ جۆری ده‌ردی دورییت كاری كرده‌ به‌نبه‌نی جه‌سته‌م

هه‌میشه‌ مات و خه‌مگین و زه‌لیل و دیل و بیمارم

نه‌خوازه‌ڵا له‌ كاتێكا له‌ باتی موژده‌یی وه‌سڵت

وه‌ڵامێكی فیراقت دایه‌ ده‌ست جه‌سته‌ی بریندارم

ده‌با ئیتر ته‌حه‌موول كه‌م نه‌بوونی نوری دوو چاوت

له‌ رِێگه‌ی شاخ و داخی درِك و داڵی وه‌سڵی دڵدارم
 

هونراوه‌ی : بێوه‌ی

ئاواز : بورهان موفتی
 

گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ لیستی هه‌ڵبه‌سته‌كان

دوواتر (یارا من‌)