ئه‌مه‌ هه‌ڵبه‌ستی گۆرانیه‌كانی دووا به‌رهه‌می (CD)ی چۆپییه‌ ( چیت ناوبنێم؟)‌.

هه‌ڵبه‌ستی گۆرانی- سه‌‌ر چاوه‌ی ئاوێك
 


سه‌‌ر چاوه‌ی ئاوێك كه‌ڵه‌‌كێك له‌‌سه‌‌ر

ژنێ تێی ئه‌چێ ژنێ دێته‌‌ده‌‌ر

‌ئه‌‌مه‌‌ش له‌‌دێدا كانی ژنانه‌‌

قیبله‌ی دڵداری هه‌‌رزه‌‌كارانه‌
 

‌سیاچه‌‌مانه‌‌ سیاچه‌‌مانه‌‌

به‌‌هه‌‌شتی عیشقه‌‌ ئه‌‌م هه‌‌ورامانه‌

سیاچه‌مانه‌‌ سیاچه‌‌مانه‌

هه‌‌ورامان جێگه‌ی سیاچه‌‌مانه‌


ئێواران پۆل پۆل لاوی كاكۆڵ لول

سه‌‌ره‌ڕێ ئه‌گرن سه‌‌ر گه‌‌رم و عه‌‌جول

هه‌‌رچه‌‌ند هاڕه‌ی دێت هه‌یاسه‌ی جوانێك

له‌‌هێلانه‌‌ی ده‌‌م ئه‌‌فڕێ ئامانێك


سیاچه‌‌مانه‌‌ سیاچه‌‌مانه‌‌

به‌‌هه‌‌شتی عیشقه‌‌ ئه‌‌م هه‌‌ورامانه‌

‌سیاچه‌مانه‌‌ سیاچه‌‌مانه‌

هه‌‌ورامان جێگه‌ی سیاچه‌‌مانه‌


عه‌‌شقی ئێواره‌ی سه‌‌ره‌ڕێی كانی

به‌‌ر ئه‌‌داته‌چه‌‌م كڵپه‌ی گۆرانی

ڕۆژ ئاوا ئه‌‌بێ چه‌‌م تاریك دایه‌‌

ده‌‌نگی (كنا له‌یل) هه‌‌ر دوایی نایه‌


سیاچه‌‌مانه‌‌ سیاچه‌‌مانه‌‌

به‌‌هه‌‌شتی عیشقه‌‌ ئه‌‌م هه‌‌ورامانه‌

سیاچه‌مانه‌‌ سیاچه‌‌مانه‌

هه‌‌ورامان جێگه‌ی سیاچه‌‌مانه‌

هونراوه‌ی : گۆران

ئاواز : بورهان موفتی
 

گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ لیستی هه‌ڵبه‌سته‌كان

دوواتر (له‌ گه‌ڵ خه‌م بومه‌ هاوده‌م)