دوا به‌رهه‌می هونه‌رمه‌ند چۆپی (ناوت ده‌نێم ژینۆ) بڵاوبووه‌وه
دوای دوو ساڵ له کارکردن ، وا دوا به‌رهه‌می هونه‌رمه‌ند چۆپی بڵاو بووه‌وه. ئه‌م به‌رهه‌مه له 13 گۆرانی پێکهاتووه. به سه‌رپه‌رشتی هونه‌رمه‌ندی لێهاتوو گۆران کامیل له سوێد تۆمار کراوه و زیاتر له 40 هونه‌رمه‌ندی به‌توانا کاریان تێدا کردووه.
4 گۆرانیان ئاوازی هونه‌رمه‌ند بورهان موفتییه و 2 گۆرانی‌یان له ئاوازی هونه‌رمه‌ند زیاد ئه‌سعه‌ده و 2 گۆرانی‌یان له ئاوازی هونه‌رمه‌ند ئیدریس باله‌تاییه و گۆرانییه‌کی به ئاوازێکی ڕۆژئاواییه که به چه‌نده‌ها زمان وتراوه‌ته‌وه و دوو گۆرانی فۆلکلۆری پۆرت پۆری کرمانجی سه‌رووی تێدایه که له 4 گۆرانی پێک هاتووه .
تێکستی گۆرانییه‌کانیش هی ئه‌م به‌ڕێزانه‌یه، فه‌رهاد شاکه‌لی ،( ئیلوار) که‌مال میراوده‌لی کردویه به کوردی ، ئیسماعیل خورماڵی، که‌ریم به‌ده‌ل باله‌تایی، زیاد ئه‌سعه‌د و ئیحسان فه‌تاح و فۆلکلۆر . بۆ زانیاری زیاتر ته‌ماشای www.chopy.net بکه،
له‌م به‌رهه‌مه‌دا گۆرانی گرفتاری تێدایه که هونه‌رمه‌ندی لێهاتوو هیوا جه‌مال دابه‌شی کردووه و له ئاماده کردنی هه‌مان هونه‌رمه‌نده و گۆرانی که‌رکووک که تێکستی باوکی هونه‌رمه‌ند چۆپی ( ئیحسان فه‌تاح ) نوسیویه‌تی و کاک بابه‌ک شه‌ریفی دابه‌شی کردووه و له گه‌ڵ کۆمه‌ڵێك هونه‌رمه‌ندی به‌ڕێزی کورد و ئێرانی‌دا ئاماده‌یان کردووه .
لێره‌دا ده‌مانه‌وێت سوپاسی هونه‌رمه‌ندان جواد میران و هونه‌رمه‌ند که‌کۆ ئاکرێیی بکه‌ین بۆ یارمه‌تی دانیان بۆ هه‌ڵبژاردنی گۆرانییه فۆلکلۆرییه‌کان و هه‌روه‌ها سوپاسی هونه‌رمه‌ند میران میرانی و یه‌شار سه‌کا بکه‌ین بۆ هاریکاری کردنیان و ئه‌و هه‌موو ئه‌زیه‌ته‌ی که کێشایان بۆ هونه‌رمه‌ند چۆپی له ستۆدیۆکانیان .
به‌م زووانه ناوی مۆزیكژه‌نه‌کان بڵاو ده‌که‌ینه‌وه.