هونه‌رمه‌ند چۆپی له 2/8/2007 بۆ ئه‌نجامدانی کۆنسێرتێك ده‌گاته قامیشلۆ.
هونه‌رمه‌ند
چۆپی پاش ئه‌وه‌ی
ساڵی پار، کۆنسێرتێکی
به سه‌رکه‌وتوویی
له شاری قامیشلۆ
ئه‌نجامدا و
بوو به جێی ڕه‌زامه‌ندی
جه‌ماوه‌ره‌که‌ی
له‌و شاره خۆشه‌ویسته‌ی
وڵاته‌که‌ماندا،
وا ئه‌م ساڵیش
بانگهێشت کرایه‌وه
بۆ قامیشلۆ.
هاوکارانی
هونه‌رمه‌ند
چۆپی له‌و کۆنسێرته‌دا
هونه‌رمه‌ند(
فارووق باپیر
) ه که سه‌رۆکی
تیپی مۆزیکی
هونه‌رمه‌ند
چۆپییه به فیۆڵ
به‌شداری ده‌کات
و هه‌روه‌ها
هونه‌رمه‌ندی
به‌ڕێز( هیوا
جه‌مال ) ه به
کیبۆرد به‌شداری
ده‌کات و باوك
و مه‌نه‌جه‌ری
هونه‌رمه‌ندیش
ئیحسان فه‌تاح
له ناو ئه‌م
گه‌شته‌دایه.
جێی ئاماژه
پێکردنه سێ
هونه‌رمه‌ندی
ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌ش
له سه‌ر پرۆگرامی
کۆنسێرته‌که
له خۆئاماده‌کردن
دان، هه‌ردوولا
خوازیارن پێش
کۆنسێرته‌که
پرۆڤه و ڕاهێنان
له سه‌ر پرۆگرامی
کۆنسێرته‌که
بکه‌ن. بۆیه
گه‌شته‌که‌یان
حه‌وت ڕۆژی پێ
ده‌چێت .
ئه‌م کۆنسێرته
له 2/8/2007 ده‌کرێت
، ئه‌وانه‌ی
تا ئێستا، بلیتی
هاتنه ژوره‌وه‌یان
وه‌رگرتووه
زۆربه‌یان پزیشك
و ده‌رمانساز
و خوێندکاری
قامیشلۆن . به‌گوێره‌ی
په‌یڤی یه‌کێك
له ڕێکخراوی
پزیشكی و ده‌رمانسازانی
قامیشلۆ، زیاتر
له 850 پزیشك و
ده‌رمانسازی
کورد له قامیشلۆ
ده‌ژیین.
ئه‌وه‌ی جێی
باسه هونه‌رمه‌ند
چۆپی به‌هه‌ردوو
زاراوه‌ی
کورمانجی سه‌روو
و کورمانجی
خواروو ستران
ده‌چڕێ، بۆیه
له کوردستانی
ڕۆژئاوا و
کوردستانی
باکووریش جه‌ماوه‌رێکی
به‌رچاوی هه‌یه
و زوو زوو
بانگهێشتی ئه‌و
به‌شانه‌ی
کوردستان ده‌کرێته‌وه،
یه‌کێك له خه‌وه‌کانی
هونه‌رمه‌ند
چۆپی ئه‌وه‌یه
که ببێته سترانبێژێکی
نه‌ته‌وه‌یی
،له‌سه‌ر
ئاستی
کوردستانی گه‌وره.