ڕوونکردنه‌وه‌یه‌ک بۆ به‌ڕێز کوڕی کانی عاشقان و خوێنه‌رانی به‌ڕێز، له ستافی www.chopy.net/v1 ه‌وه.
به‌ڕێز
کوڕی کانی
عاشقان بابه‌تێکی
بۆمان
ناردبوو به‌ناوی
کانی..!!
پاڕانه‌وه‌یه‌ک و
نزاکردنێک بۆ
خودا
کوڕی کانی
عاشقان_ سوید .
ئێمه وه‌کوو ستافی به‌ڕێوه‌به‌رانی چۆپینێت له 13/10/2006 به ئه‌مانه‌ته‌وه بۆمان بڵاو کرده‌وه و ناوی خۆشیمان به ڕوونی له سه‌ر دانا و و تا ئێستاش له سه‌ر چۆپینێت ماوه و هه‌ر که‌سێک ده‌توانێت له هه‌واڵه‌کانی مانگی 10/2006 له درێژه‌ی هه‌واڵه‌کانی ئه‌م مانگه بیخوێنێته‌وه، یا ئه‌و لینکه‌ی سه‌ره‌وه کلیک بکات.
به‌ڵام به‌داخه‌وه له سه‌ر ماڵپه‌ڕه‌کانی کڵاوڕۆژنه و کوردستان ئۆنلاین ، نوسراوێکی کوڕی کانی عاشقانمان بینی به ناوی ماڵپه‌ڕی چۆپی و خه‌درێك له منی ماف خوراو /كوڕی كانی عاشقان- سوید .
باس له‌وه ده‌کات که گوایه غه‌دری لێکراوه و ناوی ئه‌ومان له سه‌ر بابه‌ته‌که‌ی دانه‌ناوه و لامان بردووه ، جێی سه‌رسوڕمانی ئێمه بوو .
به‌ڵام هه‌ر له سه‌ر هونه‌رمه‌ند کانی له 19/10/2006 بابه‌تێکمان بڵاو کردوه‌ته‌وه و له گۆڤاری میدیاوه وه‌رگیراوه ، ئه‌و بابه‌ته‌ش به‌ڕێز کوڕی کانی عاشقان بۆ ئێمه‌ی نه‌ناردوه، گه‌ر به‌ڕێز کوڕی کانی عاشقان ئه‌و بابه‌ته‌ی بۆ میدیا ناردووه با گله‌ییه‌که‌ی له میدیا بکات نه‌ک له چۆپینێت.
له کۆتاییدا ئێمه ئاگاداری خوێنه‌رانی ماڵپه‌ڕی کڵاوڕۆژنه و کوردستانئۆنلاین ده‌که‌ینه‌وه ، که به خۆڕا تاوانی غه‌در کردن خراوه‌ته پاڵ ئێمه‌و ئێوه‌ش بۆ خۆتان ده‌توانن له ڕاستییه‌کان دڵنیا بن و ئه‌وه‌ش لینکی بابه‌ته‌که‌ی به‌ڕێز کوڕی کانی عاشقانه که تائێستا له‌سه‌ر چۆپینێت ماوه و هه‌قی ئه‌و به‌ڕێزه‌مان نه‌خواردوه و غه‌دریشمان لێ نه‌کردوه وه‌کوو خۆی باس ده‌کات.
کانی..!!
پاڕانه‌وه‌یه‌ک و
نزاکردنێک بۆ
خودا
کوڕی کانی
عاشقان_ سوید
ئاگاداری به‌ڕێز کوڕی کانی عاشقانیش ده‌که‌ینه‌وه ئه‌گه‌ر به ڕێکه‌وت جاڕێک به( ڕاستی ) هه‌ڵه‌یه‌کی وا ڕوویدا ده‌توانیت به ئیمه‌یڵ ئاگادارمان بکه‌یته‌وه و ئێمه به چاوان بۆت چاک ده‌که‌ینه‌وه و پێویست به‌وه ناکات بیکه‌یت به کێشه .
له گه‌ڵ ڕێزی زۆرماندا بۆ کوڕی کانی عاشقان که هه‌ر ده‌م هاوکار و یاریده‌ده‌ری هونه‌رمه‌ند چۆپی بووه .
ستافی چۆپینێت