|
وه‌زاره‌تى
په‌روه‌رده لیژنه‌یه‌کى شاره‌زاو پسپۆرى راسپاردووه که‌سرووده نیشتمانیه‌کان
یه‌ک بخات بۆ سه‌رجه‌م قوتابخانه سه‌ره‌تایى و ناوه‌ندى و دواناوه‌ندییه‌کان
و باخچه‌ى ساوایان .
به‌مه‌به‌ستى یه‌کخستنه‌وه‌ى سروود و گۆرانیه نیشتیمانیه‌کان و به‌رجه‌سته
کردنیان به‌شێوه‌یه‌کى زانستى له‌سه‌رجه‌م قوتابخانه و خوێندنگاکانى هه‌رێمى
کوردستان و نوسینه‌وه‌ى تێکست و نۆته‌کانیان ده‌قا و ده‌ق و به‌بىَ ده‌ستکارى
میلۆدى بابه‌ته‌کان و گرتنه‌وه‌ى به‌شێوه‌یه‌کى هونه‌ریى و تۆمارکردنیان به
شێوه‌ى CD دڵشاد عه‌بدولره‌حمان وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ى حکومه‌تى هه‌رێمى
کوردستان لیژنه‌یه‌کى شاره‌زا و پسپۆڕ له‌بواره‌کانى موزیک و گۆرانى دروست
کردووه که‌پێک هاتبوون له( لوقمان جوهه‌ر ــ فه‌رهه‌نگ غه‌فور ــ به‌کر
خالد ـ هه‌ڵبه‌ست سه‌ڵاح ـ هوشیار مه‌رجان).
له‌هه‌فته‌ى رابردوودا ئه‌و وه‌فده سه‌ردانى شارى سلێمانیان کردوه‌و له‌گه‌ڵ
ده‌زگا هونه‌ریى و په‌روه‌رده‌یه‌کانى شارى سلێمانى کۆبوه‌نه‌ته‌وه‌و له‌گه‌ڵ
چه‌ندین هونه‌رمه‌ندى خاوه‌ن ئه‌زموونى ئه‌و شاره گفت‌و گۆ کراوه بۆ ئه‌و
مه‌به‌سته.
هه‌ڵبه‌ست سه‌لاح ئه‌ندامى لیژنه‌که به‌ماڵپه‌رى گه‌نجانى وت "بۆ ئه‌وه‌ى
به‌جوانترین و نوێترین ستایلى ته‌کنیکى کاره هونه‌رییه‌کان بسسازێنن و هه‌روه‌ها
نیاز وایه شاندى ناوبرا و له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌نده‌کانى شاره جیا جیاکانى
کوردستان کۆبونه‌وه ئه‌نجام بده‌ن له ئاینده‌یه‌کى نزیک ئه‌و ئه‌و ئه‌لبومه
هونه‌رییه وه‌ک بڕیارێک و میتودێک له‌گشت قۆناغه‌کانى خوێندن له(باخچه‌ى
ساوایان و سه‌ره‌تایى و ناوه‌ندى و دواناوه‌ندى .... تاد) به‌رجه‌سته بکات". |