|
ئه‌مرِۆ نۆزده ساڵ به‌سه‌ر كۆچی
دوایی هونه‌رمه‌ند تاهیر تۆفیق تێده‌په‌رِی
|
|
|
[12:36 , 20 Oct 2006]
|
|
هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژ (په‌یوه‌ند جاف) له ساڵیادی كۆچی دوایی (تاهیر تۆفیق)دا گوتی: هه‌موو هونه‌رمه‌نده ره‌سه‌نه‌كان كاریگه‌ریان به‌سه‌ر من هه‌یه، ئه‌وان وه‌ك قوتابخانه وابوونه پێویسته ئێمه‌ی هونه‌رمه‌ندان سودیان لێوه‌ربگرین، له هه‌مان كات رێزیان لێوه‌ربگرین، چونكه ئه‌وان له قۆناغێكی زۆر سه‌ختدا هونه‌ری كوردیان گه‌یانده ئاستێكی زۆر جاك. هونه‌رمه‌ند تاهیر تۆفیق یه‌كێكه له‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی كه ده‌كرێ وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌ك هونه‌رمه‌ندان سودی لێوه‌ربگرن به تایبه‌تیش له رووی مه‌قاماته‌وه. هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژ هه‌ردی سه‌ڵاح له‌م باریه‌وه گوتی: كاریگه‌ری زۆری هونه‌رمه‌ند (تاهیر تۆفیق)م له‌سه‌ره، زۆرجار له‌گه‌ڵ گوێگرتن بۆ گۆرانیه‌كانی به‌ره‌و دنیایه‌كی تر ده‌چم و هه‌ست ده‌كه‌م ده‌نگی ئه‌و زۆر شتم فێرده‌كات. له‌م ساڵیاده‌دا دووپاتی ده‌كه‌مه‌وه كه تا ماوین ده‌بێ شانازی به‌و هونه‌رمه‌ندانه بكه‌ین، وه‌ك هونه‌رمه‌ند (حه‌سه‌ن زیره‌ك، تاهیر تۆفیق و محه‌مدی ماملێ ...هتد) بكه‌ین. دواتر هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژ ئه‌یاد حوسێن بۆ ئه‌م یاده گوتی: من به‌ر له‌وه‌ی گۆرانی خۆم بڵم گۆرانیه‌كانی مامۆستا (تاهیر تۆفیق)م له بۆنه‌و ئاهه‌نگه‌كاندا ده‌وته‌وه، له‌وانه‌ش (سێ‌و پێگه‌ی نه‌هاتی و شیرین ئه‌مرِۆ به‌هاره) ئه‌م دوو گۆرانیه له گۆرانیه‌كانم ره‌نگی ده‌داوه. له‌م ساڵیاده‌دا خۆم به خۆشحاڵ ده‌زانم كه بڵێم تاهیر تۆفیق و عه‌لی مه‌ردان مامۆستای منن و به‌رده‌وام گۆرانیه‌كانیان له‌به‌ر خۆمه‌وه ده‌ڵێمه‌وه. هونه‌رمه‌ند تاهیر تۆفیق له ساڵی 1922 له كۆیه له‌دایكبووه، هه‌ر له قۆناغی سه‌ره‌تاییه‌وه به‌هره‌ی گۆرانی وتنی تێدا به‌دی كرا، كاریگه‌ری هونه‌رمه‌ندان (سێوه و مه‌لا ئه‌سعه‌د)ی له‌سه‌ر بووه، له ته‌مه‌نی 23 ساڵیدا به گۆرانی (كراس زه‌ردێ) و چه‌ند گۆرانییه‌كی دیكه خۆی به جه‌ماوه‌ر ناساند، هه‌روه‌ها چه‌ندین گۆرانی بۆ ئازاری میلله‌ته‌كه‌ی وتووه له‌وانه‌ش (گوڵی سه‌ربه‌ستی، شیرین به‌هاره، له باخان ئاه و ناڵین دێت) و چه‌ند گۆرانیه‌كی دیكه. هونه‌رمه‌ند تاهیر تۆفیق زۆر به شیعره‌كانی (حاجی قادری كۆیی، وه‌فایی، سافی هیرانی، فایق بێكه‌س) و چه‌ند شاعیرێكی دیكه كاریگه‌ر بوو، هونه‌رمه‌ند جگه له وتنی گۆرانی و مه‌قامات توانی خزمه‌تی رۆشنبیری كوردی بكات دوای ئه‌وه‌ی توانی پێنچ نامێلكه و كتێبی شیعری بخاته ناو ئه‌رشیفی رۆشنبیری كوردی. تاهیر تۆفیق له ته‌مه‌نی 65 ساڵیدا كه توانی سێ به‌شی ته‌مه‌نی خۆی بۆ هونه‌ری كوردی ته‌رخان بكات له به‌رواری 20/10/1987 كۆچی دوایی كرد و توانی ئه‌رشیفێكی گه‌وره‌ی گۆرانی و مه‌قاماتی كوردی له دوای خۆی به‌جێبێڵێت. |