|
به‌رهه‌می نوێی هونه‌رمه‌ند ئاراس . ........................کوڕی کانی عاشقان- سوید
|
Falah_30@hotmail.com
ئاراس به تاک و به کۆ مامه‌ڵه‌ی ماچ ئه‌کات
ماچ کردن به تاک خۆشه یان به کۆ؟ ئه‌ی ئه‌گه‌ر گوڵ پێشکه‌ش به خۆشه‌ویستێکت بکه‌یت؟ به تاک باشه یان به کۆ؟ به‌تاک باشه شادی بڕژێنیت ؟ یان به کۆ؟ تاک له‌گه‌ڵ کۆ، دوو وشه‌ی له‌یه‌کتر جیاوازن، هه‌یه‌که‌یان مانای خۆی هه‌یه، من له‌مه‌تێ ناگه‌م و ناشزانم { ماچ کردن و گوڵ پێشکه‌ش کرد و شاد کردن} به تاک باش و خۆشن؟ یان به کۆ؟، ئه‌م پرسیاره‌م له ئاراس{ خه‌په‌گیان} کرد، ئه‌ویش له‌وه‌ڵامه‌که‌یدا بۆ من ئاوای وت:- برام کوڕی کانی عاشقان؟ ئه‌گه‌ر ئه‌ته‌وێت وه‌ڵامه‌که‌ت به‌مێ؟ یان به‌باشی له تاک و کۆ تێبگه‌یت؟ئه‌وا گوێ بیستی به‌رهه‌مێکی نوێی به‌نده‌ی خۆتان بن، وه‌ک جه‌ژنانه‌یه‌ک بۆ دیاری جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز، به تاکۆ به کۆ وه‌ڵامه‌که‌تان ئه‌ده‌مه‌وه، ناشزانم ئێوه‌ش به تاک لێم وه‌ر ئه‌گرن؟ یان به کۆ...!!،
{ تاک و کۆ} ناونیشانی به‌رهه‌مێکی نوێ ی{ ئاراس} ه، هۆنراوه‌که‌ی هاوبه‌شه له نێوان{ به‌شاره‌ت و نه‌به‌ز و ئاراس} ئاوازی هونه‌رمه‌ند { ئارس} ه و دابه‌شکردنی موزیکیش له‌لایه‌ن{ نه‌به‌ز و های و ئاراس} ه،
ئاراس له وته‌یه‌کی کورتیدا وتی:- ئه‌م به‌رهه‌مه نوێیه‌م ئه‌که‌مه دیاری بۆ گوێگرانی به‌ڕێز ، له جه‌ژنی ڕه‌مه‌زاندا ئه‌توانن ڕاسته و خۆ گوێبیستی بن له ماڵپه‌ڕه‌که‌مدا
www.aras.se
به‌هه‌مان شێوه ئه‌توانن له ماڵپه‌ڕی چرادا گوێی لێ بگرن
www.chrax.com
ماوه‌ته‌وه بڵێم بۆ سه‌رجه‌م گوێگرێکی به‌ڕێز ئه‌توانن له ماڵپه‌ڕه‌که‌ی خۆم{ ئاراس} هه‌ر هه‌موو به‌رهه‌مه نوێ یه‌که‌م هه‌ڵبگرن لای خۆتان، پاشانیش له سه‌رجه‌م ڕادیۆ کوردیه‌کانی ناو کوردستان و ده‌ره‌وه‌ی کوردستان په‌خش ده‌کرێت بۆ زانیاریتان.
له کۆتایدا ئاراس گیان ئێمه‌ش هه‌ر‌یه‌که‌مان لای خۆمانه‌وه چ به{ تاک} و چ به{ کۆ} سوپاسی ئه‌و دیاریه به‌نرخه‌ت ئه‌که‌ن، هه‌رشاد و سه‌رکه‌وتووبیت له‌کاره‌کانتا.