|
سه‌ركه‌وت ره‌سول به‌شداری
له فیستیڤاڵی شاری باتمان ده‌كات
|
|
|
[16:59 , 16 Oct 2006]
|
|
له لێدوانێكدا له‌گه‌ڵ شاعیر سه‌ركه‌وت ره‌سول، به په‌یامنێری راگه‌یاند كه ئه‌و له‌گه‌ڵ شاندێكی ده‌زگای چاپ و بڵاوكردنه‌وه به‌ده‌رخان به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی به‌شداری له‌م فیستیڤاڵه ده‌كه‌ن. هه‌روه‌ها گوتی: له‌م فیستیڤاڵه به‌شێكی بۆ ئه‌ده‌ب و هونه‌ری كوردی ته‌رخان كراوه، منیش وه‌كو شاعیرێك چه‌ند تێكستێكی شیعری خۆم ده‌خوێنمه‌وه و بابه‌تێك له‌سه‌ر ئه‌ده‌بی كوردی و وشیعری گۆرانی پێشكه‌ش ده‌كه‌م. له‌م سه‌ردانه‌ی شاعیر بۆ وڵاتی توركیا برِیار وایه بۆ چه‌ند كارێكی هونه‌ر چاوی به‌چه‌ند هونه‌رمه‌ندێكی كورد بكه‌وێت، به‌تایبه‌تیش هونه‌رمه‌ند (ئیبراهیم تاتلیساس، مه‌عسوم قورمزی و بورهان چاچان)، ئه‌مه‌ش به هه‌وڵی هونه‌رمه‌ند (كاوه كاوانی) بووه، وه‌ك شاعیر خۆی به په‌یامنێری راگه‌یاند. هه‌ر له‌م سه‌ردانه‌یدا سه‌ركه‌وت ره‌سول به‌نیازه دوایین به‌رهه‌می شیعری خۆی به شێوه‌ی كتێب سیدی له توركیا به ئه‌نجامبگه‌ینێ. |