|
به‌م نزیكانه كه‌ریم كابان
گۆرانی خه‌زان تۆمار ده‌كات
|
|
[14:05 , 19 Oct 2006]
|
|
PNA – عه‌بدولغه‌فار عه‌بدوڵلاَ /هه‌ولێر-
(خه‌زان) دوایین به‌رهه‌می گۆرانی هونه‌رمه‌ند كه‌ریم كابانه، به‌م
نزیكانه تۆماریده‌كات و بڵاویده‌كاته‌وه.
هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژ كه‌ریم كابان له لێدوانێكدا بۆ – په‌یامنێر - ده‌رباره‌ی دواین كار‌و پڕۆژه‌ی هونه‌ری خۆی گوتی: خه‌ریكی خۆ ئاماده‌كردنم بۆ گۆرانیه‌كی تازه به‌ناوی (خه‌زان) كه له هۆنراوه‌ی شاعیر (ئه‌حمه‌د مه‌حه‌مه‌د)ه و خه‌ریكی ئه‌وه‌م ئاوازێكی خۆشی بۆ دابنێم، له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا تۆماری ده‌كه‌م، پاشان ئه‌گه‌ر توانیم كلیپێكی جوانی بۆ ده‌كه‌م. هه‌روه‌ها هونه‌رمه‌ند كه‌ریم كابان گوتی: داواكارم له هونه‌رمه‌ندان به په‌رۆشه‌وه بڕواننه هونه‌ره‌كه‌یان چونكه ئه‌مانه‌تێكی گه‌وره‌یان گرتۆته ئه‌ستۆ و هیوادارم ته‌نها بیر له خزمه‌تكردن بكه‌نه‌وه و مۆركی نه‌ته‌وه‌ی وره‌سه‌نایه‌تی میلله‌ته‌كه‌یان له‌بیر نه‌كه‌ن، ده‌خوازم یه‌كتریان خۆش بوێت و بیر له‌وه نه‌كه‌نه‌وه ركابه‌ریه‌تی یه‌كتری بكه‌ن. هونه‌رمه‌ند ناوی ته‌واوی (كه‌ریم جه‌لال كابان)ه له‌ساڵی 1927 له‌شاری سلێمانی له گه‌ره‌كی مه‌ڵكه‌ندی له‌دایكبووه، له ساڵی 1945 له به‌غدا ده‌بێته به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی كوردی له رادیوی به‌غدا، له 1-7-1945 له شاری به‌غدا ئاهه‌نگێكی گه‌وره ده‌گێرێت، هه‌رله‌م ساڵه‌شدا یه‌كه‌م به‌رهه‌می خۆی بلاَوكرده‌وه كه بریتی بوو له ( 8 ) گۆرانی و دیارترینیان گۆرانی (یاران وه‌سیتم و شه‌و) بوو. |