كارۆخ باوه‌جانی / خه‌ون به كوردستانێكی ئازاد كرا‌و ئه‌بینم.. كه‌ی ئالا‌و نه‌خشه‌ی وولاتی كوردستان به ره‌سمی بچێته نێو نه‌خشه‌ی جیهانی و په‌سا‌پۆرتی وولاتی خۆم له گیرفان نێم ...
نووسین و ئاماده‌كردنی : زانا گه‌ڵاڵی - نه‌رویژ
خۆشه‌ویستان
دیمانه‌ی ئه‌م
جاره‌مان له‌گه‌ل
هونه‌رمه‌دێكی
لاوه كه هه‌موو
ژیانی له
دوور
نیشتیمانی به‌سه‌ر
بردووه
تاكوو ئێستا
وولاتی خۆی كه
كوردستانه
نه‌یبینه‌وه جگه
له‌مه‌ش هه‌رده‌م
خه‌و به
وولاتێكی سه‌ربه‌خۆی
كوردی ئه‌بینێت،
ئه‌ویش
گۆرانی بێژی
لاو كارۆخ
باوه‌جانیه. http://www.karox-bawecani.com
كارۆخ باوه‌جانی
لاوه‌كی ئاشق
به كوردستان
و هونه‌ری
گۆرانی و
مۆسیقای
كوردیه خه‌لكی
شارستانی
سیلاسی باوه‌جانی
سه‌ر به
پارێزگای
كرمه‌شانه
له سالی ١٩٨٣
له كه‌مپی ئه‌لتاشله
باشوری ئیراق
له شاری
رمادی له
دایك بوه هه‌ر
له ته‌مه‌نی
زووه‌وه
خولیای
گۆرانی چڕین
بووه له‌م
باره‌یه‌وه
كارۆخ ئه‌لێ
سه‌ره‌تای
چڕینی
گۆرانیم ئه‌گه‌رێته‌وه
بۆ سالی ١٩٩٦
كه بۆ یه‌كه‌م
جار له‌سه‌ر
سه‌كۆ به
ئاماده
بوونی خه‌لكێكی
زۆر سرودێك به‌ناوی
سنووره‌كان
ده‌برم پێشكه‌شم
كرد هه‌روه‌ها
ئه‌لێت وێرای
ئه‌وه‌ی
ئیشقێكی زۆرم
هه‌بو بۆ هونه‌ر
به‌لام له‌به‌ر
سه‌ختی
بارودۆخ و نه‌بوونی
ماوه‌ی گه‌ران
به‌دوای كێشه‌كانی
هونه‌ر دا نه‌یتوانی
له‌سه‌ر
گۆرانی بێژی
به‌رده‌وام
بێت تا سالی
٢٠٠٣ .كارۆخ
باوه‌جانی به
شێوه‌زاری
ناوچه‌ی هه‌وره‌مان
و ده‌ڤه‌ری
كرمه‌شانی و
سۆرانی
گۆرانی ده‌چرێ
.له‌سالی ٢٠٠٠
له‌گه‌ل بنه‌ماله
كه‌یان له
لایه‌ن نه‌ته‌وه
یه‌كگرتوه‌كانه‌وه
به‌رێ كران بۆ
ولاتی نۆروێژ
له‌م كاته‌وه
له‌م ولاته‌وه
نێشته‌جێیه
له شاری
ئۆسلۆ . چرا
موزیك به پێویستی
زانی دیده‌نیه‌ك
له‌گه‌ل ئه‌م
به‌رێزه ساز
بدات ..
زانا گه‌لالی/ تۆمار كردنی یه‌كه‌م سیدی كارێكی سه‌خته به‌تایبه‌ت له تاراوگه هه‌روه‌ك ئاگادارین به‌رێزت ئێستا سه‌رقالی خۆئاماده‌كردنی یه‌كه‌م سیدیتی. ئایا ئه‌م گرفتانه چین كه روبه‌رووت بوونه‌ته‌وه ؟
كارۆخ باوه‌جانی / هۆكار زۆرن به‌لام گرفتی سه‌ره‌كی من مادده‌یه ، وه نه‌بوونی گروپێكی مۆسیقی كوردی له ولاتی نۆروێژ . بۆ نمونه ده‌بێت رووبكه‌ینه وولاتێكیتر كه گروپی مۆسیقای كوردی لێ یه وه‌ك ولاتی سوید یان ئه‌لمانیا یان هۆله‌ندا .
زانا گه‌لالی / ئه‌م سیدیه‌ی كه ئێستا پێیوه سه‌رقالی چه‌ند گۆرانی له خۆ ده‌گرێت ؟
كارۆخ باوه‌جانی / هێشتا به ته‌واوی نازانم چه‌ند گۆرانی له خۆ ده‌گرێت ، به‌لام له مابه‌ینی ٨-١٠ گۆرانی ئه‌بێت.
زانا گه‌لالی / كێنه ئه‌مانه‌ی ئاواز و هۆنراوه یان پێداوی ؟
كارۆخ باوه‌جانی / ده‌توانم بلێم هه‌تا ئێستا ئاواز‌و هۆنراوه‌م زۆر بۆ هاتووه له لایه‌ن چه‌ند به‌رێزێك له هه‌نده‌ران و وه به تایبه‌تی له كوردستان به‌لام تا ئێستا وه‌ك دیاری دیارم نه‌كردووه كه ئاواز و هۆنراوه‌ی كام له‌و به‌رێزانه له ناو سیدیه‌كه‌م تۆمار بكه‌م له به‌ر ئه‌وه كه من ناتوانم كه ئێستا ناوی هیچ كه‌سێك بێنم له‌و به‌رێزانه‌ی كه ئاواز‌و هۆنراوه‌یان بۆ من ناردوه به‌لام دوو له‌م گۆرانیه كه بۆ سیدی تۆمارم كردوه ئاواز‌و هۆنراوه‌كانی هی خۆمن وه چه‌ند گۆرانیه‌كی تر كه بۆ سیدیه‌كه‌م ئاماده‌م كردووه ئاواز‌و هۆنراوه‌كانی فۆلكلۆرن من ئێستاش به‌دوای ئاوازوو هۆنراوه‌ی چاكتر ده‌گه‌رێم ئه‌گه‌ر هه‌ر كه‌سێك ئاواز‌و هۆنراوه‌ی چاكی لایه گه‌ر بۆمان بنێرێت زۆر سوپاسی ده‌كه‌م و له‌سه‌ر چاومی دائه‌نێم .
زاناگه‌لالی / ئه‌ی ئه‌م که‌سانه کێن که موسیقات بۆ دابه‌ش ئه‌که‌ن بۆ سیدیه‌که‌ت ؟
کارۆخ باوه‌جانی / هه‌تا ئیمرۆ به‌س کاک به‌همه‌ن قه‌نبه‌ری و کاک موحه‌مه‌د به‌رزنجی بوه به‌لام نازانم بۆ دوا رۆژ شایه‌ت بچمه لای مۆسیقاژه‌نی تر بۆ دروست کردنی موسیقا بۆ گۆرانیه‌کانم .
زانا گه‌لالی/ وه‌ک ده‌بینین ئیمرۆ ئه‌و لاوانه‌ی که سیدی دروست ئه‌که‌ن تایبه‌ت مه‌ندیه‌ک له سیدیه‌ككه‌یان به‌دی ئه‌کرێت . ئایا ئه‌م سیدیه‌ی تۆ چ تایبه‌ت مه‌ندیه‌کی تێدایه یان بلێین چ فه‌رقێکی هه‌یه له گه‌ل ئه‌م سیدیانه‌ی که ئیمرۆ هه‌ن!؟
کارۆخ باوه‌جانی / یه‌که‌م تایبه‌ت مه‌ندی له‌م سیدیه‌ی من ئه‌وه‌یه که من له‌م سیدیه به هه‌ر چوار زاراوه شیرینه‌که‌ی کوردی گۆرانی ده‌چڕم واته سۆرانی - کرمه‌شانی - کرمانجی- هه‌ورامی وه هه‌روه‌ها گۆرانیه‌کانی من ره‌سه‌نایه‌تی کوریان تێدایه به‌شێوه‌یه‌کی نوێ . وه زۆربه‌ی گۆرانیه‌کانم شادن .
زانا گه‌لالی / به‌نیازی چه‌ند گۆرانی له‌م سیدیه‌ت بکه‌ت به ڤیدیۆ کلیپ ؟
کارۆخ باوه‌جانی / هێشتا به‌ته‌واوه‌تی نازانم ، به‌ڵام ڤیدیۆ کلیپێکم کردووه تا ئێستا که ئه‌م دیمانه‌یه له‌گه‌ل تۆ ده‌یكه‌م دوو جار له رۆژ تیڤی بلاو بۆته‌وه .
زانا گه‌لالی / ئایا که‌ی چاوه‌رێی ئه‌م سیدیه‌ت بین؟
کارۆخ باوه‌جانی / بۆ کۆتایی سالی 2006 ئه‌گه‌ر نه‌مردین .
زانا گه‌لالی / کێن ئه‌وانه‌ی که یارمه‌تیده‌ر و ها‌نده‌ری کارۆخ باوه‌جانین ؟
کارۆخ باوه‌جانی / یه‌که‌م هاورێی خۆشه‌ویستم کاک سامان ئه‌سکه‌نده‌ری که هه‌رده‌م هانده‌رو یارمه‌تیده‌رم بووه له هه‌موو بواره‌کاندا ، وه‌هه‌روه‌ها هونه‌رمه‌ندانی گه‌وره‌و ماندو نه‌ناسانی کورد کاک حوسێن راهبه‌ر و کاک نه‌جمه‌دینی غوولامی وه‌هه‌روه‌ها کاک به‌همه‌نی قه‌نبه‌ری وموحه‌مه‌د به‌رزنجی وه دایکی خۆشه‌ویستم .
زانا گه‌لالی / به‌رێزت له که‌مپی ئه‌لتاش که سه‌ر به شاری رمادیه له دایک بویت وه هه‌ر له ته‌مه‌نێکی زووه‌وه ده‌ستت به گۆرانی ووتن کردوه بۆچی نه‌تتوانی به‌رهه‌مێک تۆمار بکه‌ت ؟
کارۆخ باوه‌جانی / یه‌که‌م شت من مندالێک بووم وه ئه‌و بیر کردنه‌وه‌م نه بوو که ئێستا هه‌مه ، وه‌هه‌روه‌ها له که‌مپێک له‌گه‌ل باوکم و دایکم ئه‌ژیام وه‌هه‌روه‌ها بۆ هه‌موو که‌س روون و ئاشکرایه ژیانی که‌مپ چه‌ند ناخۆشه به‌تایبه‌تی ئه‌و که‌مپه‌ی که له ژێر ده‌ستی حکومه‌تی فاشستی سه‌دام حوسێن دا بێت باوکی منیش وه‌ک ئه‌و خه‌لکه رۆژانه به‌دوای ئیش ده‌گه‌را بۆ به‌ده‌ست هێنانی خه‌رجی رۆژانه‌ی ژیانمان ئیتر کێ ده‌که‌وێته بیری ئه‌وه‌ی که گۆرانیه‌ک دروست بکات.
زانا گه‌لالی / تۆ وه‌ک هونه‌ر مه‌ندێکی لاو تازه هه‌لکه‌وتوو چۆن ده‌روانیته ئه‌م هونه‌رمه‌ندانه‌ی که رووده‌که نه وولاتی تورکیا بۆ کاری هونه‌ریان ؟
کارۆخ باوه‌جانی / به کارێکی باشی نازانم له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و خزمه‌تکردنه‌ی فری به کوردیوه نیه ته‌نها هۆنراوه‌کانیان نه‌بێت وه ئاشکرایه که ئه‌م گۆرانی بێژانه خزمه‌ت به هونه‌ری وولاتی تورکیا ئه‌که‌ن نه‌ک کوردستان من هه‌ر ئه‌وه ئه‌لێم به‌و براده‌رانه برایان ئێمه کوردین ده‌نگی کوردی هه‌ر به مۆسیقای کوردیه‌وه جوانه به‌س .
زانا گه‌لالی / چه‌ند پرسیارێکی شه‌خسی گه‌ر رێگه بده‌ی ئازادی له وه‌لام نه‌دانه‌وه‌ی ؟؟
کارۆخ باوه‌جانی / به خۆشحالییه‌وه
زانا گه‌لالی / کارۆخ باوه‌جانی مندالی خۆی چۆن دێته‌وه یاد ؟
کارۆخ باوه‌جانی / مندالی من زۆر تالو دژوار بوو من له که‌مپێک له دایک بووم و گه‌وره بووم هه‌تا ته‌مه‌نم گه‌یشته 16 سالان وه من کاتێک خۆم ناسیوه بینیم که من چه‌ند ژیانێکی تال و دژوارم هه‌یه نه‌ک ته‌نها من هه موو ئه‌و کوردانیتر که له‌و که‌مپه‌دا ده ژیان دژواراکان زۆر زۆر بون بۆ نمونه له خانویه‌کی قورین جاری وا هه بوو به سال کاره‌بامان به چاو نه‌ده‌بینی هه‌فته‌ی یه‌ک جار ئاومان بۆ ده‌هات هیچ موچه‌یه‌کمان نه بوو پێناسه‌یه‌کیان پێده‌داین که که له سه‌ری نوسرا بوو مۆله‌تی هیچ جێگایه‌كمان نیه بێجگه له شاری رمادی نه‌بێت . خه‌لکێش له به‌ر ناچاری ژیان رۆژانه خۆی و مال و منالی روی ده‌کرده زۆربه‌ی شاره‌کانی تر وه‌ک شاری به‌غداد و فه‌لوجه و چه‌ند شارێکی تر ئیتر له‌و شارانه زۆر جار له لایه‌ن شورته‌وه ده‌ست به‌سه‌ر ئه‌کران یه‌کسه‌ر له به‌ندیخانه‌کان به‌ند ئه‌کران شه‌وانیش بۆ ئازار دانمان ئه‌هاتنه گیانمان نه‌ک ته‌نها پیاوانی حکومه‌ت زۆر جار له بازار له کاتی ئیش کردن روبه‌رومان بون به‌تایبه‌تی ئه‌و ئیراقیانه‌ی له شه‌ری دژ به کوردستان کوژرابون تۆله‌ی مه‌رگی کوره‌کانیان له ئێمه ده‌کرده‌وه هه‌روه‌ک ئه‌وه‌ی که خۆیان ده‌یان گوت کورد هه‌ر کورده لێیان ده‌ن . کاکه زانا گیان ئه‌وه هه‌موو ژیانی مندالی من بو که وه‌بیرم دێته‌وه ئه‌گه‌ر گوناهێک هه‌بوبێت له‌لایه‌ن ئێمه‌وه ته‌نها ئه‌وه‌بوه که کورد بوینه هیچیتر.
زانا گه‌لالی / کارۆخ باوه‌جانی گۆرانی بۆ کێ ده‌لێ ؟
کارۆخ باوه‌جانی / من خۆم به‌قه‌رزاری وولاته‌که‌م ئه‌زانم و وه گۆرانی بۆ ئه‌و ئه‌لێم که خزمه‌تێک به ولاته‌که‌م ئه‌که‌م . من گۆرانی بۆ پێشمه‌رگه ده‌لێم بۆ شه‌هیدان و بۆ هه‌موو ئه‌و ئازارانه‌ی که ئیمرۆ له ژێر ناوی خۆشه‌ویستی په‌دا ده‌بن .
زانا گه‌لالی / خۆشه‌ویستیت کردوه‌وه ؟ ئایا ئێستا خۆشه‌ویستت هه‌یه ؟
کارۆخ باوه‌جانی / به‌لێ به دلنیاییه‌وه خۆشه‌ویستیم کردووه ، به‌لام ئێستا له‌گه‌ل که‌س نیم .
زانا گه‌لالی / وه‌ك ئاگادارین كه ئێستا خه‌رێكی خۆ ئاماده كردنی یه‌كه‌م سیدیتی ئایا تاچه‌ند خۆشه‌ویستی ره‌نگ ده‌داته‌وه له‌م سیدیه‌ت ، وه‌ئایا له‌م سیدیه‌ت كه یه‌كه‌م سیدیت ئه‌بێت هیچ گۆرانیه‌كت ئاماده كردووه وه‌ك دیاری بۆ یه‌كه‌م خۆشه‌ویستت ؟
كارۆخ باوه‌جانی / به‌لێ خۆشه‌ویستی ره‌نگێكی زۆر ئه‌داته‌وه له‌م سیدیه‌م . وه ئه‌توانم بڵێـم گۆرانیه‌كم وه‌ك دیاری داناوه بۆ یه‌كه‌م كچ كه لێره له‌م هه‌نده‌رانه خۆشم ویست .
زانا گه‌لالی / كارۆخ باوه‌جانی خه‌ون به چیوه ئه‌بینێت ؟
كارۆخ باوه‌جانی / ده‌توانم بلێم ته‌نها خه‌ون به‌وه ده‌بێنم كه‌ی كوردستانێكی ئازاد كرا‌و ببینم و كه‌ی ئالا‌و نه‌خشه‌ی ولاتی كوردستان به‌ره‌سمی بچێته ناو نه‌خشه‌ی جیهانی ، خه‌و به‌وه ئه‌بینم كه‌ی په‌سا‌پۆرتی ولاتی خۆم له گیرفانم نێم -كه‌ی كه‌ی كه‌ی - ؟
زانا گه‌لای / ئه‌و شته چیه كه كارۆخ باوه‌جانی هه‌رگیز له یادی نه چێت ؟
كارۆخ باوه جانی / ئه‌و ژیانه تاله كانی له‌و كه‌مپه‌دا به‌سه‌رم بردووه، وه بێوه‌فایانی كه به چاوی خۆم بینیم .
زانا گه‌لالی / كاك كارۆخ ئێمه گه‌یشتینه كۆتایی دیده‌ن له‌گه‌ل به‌رێتان هیچ پرسیارێكی ترمان نه‌ماوه ته‌نها ئه‌وه‌نده سوپاسی تۆ بكه‌ین بۆ ئه‌م كاته‌ی به ئێمه‌ت دا بۆ سازدانی ئه‌م دیده‌نیه ئه‌گه‌ر به‌رێزتان شتێكتان ماوه بفه‌رموون ؟
كارۆخ باوه‌جانی / نا من شتێكی وام نیه ته‌نها ئه‌وه نه بێت كه بلێم زۆر زۆر سوپاسی ئه‌م به‌سه‌ر كردنه‌ومتان ده‌كه‌م ، هیوادارم هه‌رده‌م وه زانا و چالاك بیت . هه‌روه‌ها زۆر زۆر سوپاسی هه‌موو خۆشه‌ویستان ده‌كه‌م كه رێز‌و خۆشه‌ویستیان هه‌یه بۆ من .