سیروان سیرینی : هه‌روه‌ك بۆ جاری یه‌كه‌م هونه‌رمه‌ندی گه‌وره ئه‌حمه‌د جوادی لاوكی كوردی نووسیوه‌ته‌وه ، با ئێمه‌ش هه‌وڵی نووسینه‌وه‌ی لاوك وحه‌یران بده‌ین
په‌سار
فایق- كاتژمێر
سێی پاش نیوه‌رِۆی
دوێنێ 22/1/2006 مه‌كتبی
ناوه‌ندی
رێكخراوه
پیشه‌یی و جه‌ماوه‌ریه‌كانی
پارتی
دیمكراتی
كوردستان ، له
گه‌ڵ
ئێنستیوتی كه‌له‌پووری
موزیكی سه‌ر
به وه‌رزاره‌تی
رۆشنبیری
حكومه‌تی هه‌رێمی
كوردستان ، به
ئاماده‌بوونی
نوێنه‌ری سه‌رۆكی
حكومه‌تی هه‌رێمی
كوردستان به‌رِێز
(عه‌باس غه‌زالی)
و وه‌زیری
رۆشنبیری به‌رِێز
(سامی شۆرِش)
وژماره‌یه‌كی
زۆر له
ئاماده‌بوان
، كۆرِێكی
هونه‌ری سه‌باره‌ت
به موزیكی
كوردی ، بۆ
سۆلیستی كورد
(سیروان سیرینی)
له باره‌گای
رێكخراو گێرِا
.
سه‌ره‌تا به‌نمایش
كردنی موزیكی
سرودی ئه‌ی ره‌قیب
ئاماده‌بووان
ده‌قیقه‌یه‌ك
بۆ گیانی پاكی
شه‌هیدانی
كوردستان وه‌ستان
.
له دوای
نیشاندانی سه‌مفۆنیای
كوردی وچه‌ند
شاكارێكی
موزیكی جیهانی
شیكرده‌وه و
له سه‌ری دوا
كه له‌گه‌ڵ
ئۆكێسترایه‌كی
ئه‌مریكی ئه‌نجامی
داوه ، سه‌مفۆنیای
كوردستان یه‌كێك
له‌و به‌رهه‌مانه
بوو كه‌نمایش
كرا كه له
دوو به‌ش
پێكهاتووه ،
به‌شی یه‌كه‌م
: (به‌ره‌به‌یانی
هه‌ڵه‌بجه)
به‌شی دووه‌م:
پاڵاوانانی
كوردستان .
دواتر به‌درێژی
ئه‌م سه‌مفۆنیایه‌ی
شیكرده‌وه .
ئه‌م سه‌مفۆنیاییه
له رێگه‌ی چه‌ند
فیلمێكی
دۆكێمێنتی
مۆنتاژ كراوه
.
سیروان
سیرینی سه‌باره‌ت
به‌و كاره
هونه‌رییه
مۆزیكیانه‌ی
گوتی :"له
پێناو
ئاسانكردن و
تێگه‌یشتنی
كۆمه‌ڵێك
وێنه و فیلمی
دۆكێمێنتی
مۆنتاژ كراون
له گه‌ڵ ئه‌م
سه‌مفۆنینه‌دا
بۆ ئه‌وه‌ی
گوێگری
كوردیش رابێت
چۆن گوێ له
له ئۆكێسترا
بگرێت له به‌ر
ئه‌وه‌ی ئێمه
هه‌موومان ده‌زانین
ئێمه ئه‌م
لایه‌نه‌مان
فه‌رامۆش
كردووه ، هه‌روه‌ها
بۆ ئه‌وه‌ی
بتوانینن ده‌نگی
ره‌وای گه‌له‌كه‌مان
به‌گه‌لانی
جیهان بناسێنینن
وراسته‌وخۆ و
كاریگه‌رانه
لێیان به
ئاگابین ."
پاشان به‌رِێزی
باسی له
تراژیدیای هه‌ڵه‌بجه
كرد ، پارچه‌یه‌ك
مۆزیكی به‌ره‌به‌یانی
هه‌ڵه‌بجه
به فیلمی
دۆكێمێنتی
نمایش كرد .
سیروان
سیرینی له
باسه‌كه‌یدا
ئاماژه‌ی به
لاوك حه‌یرانی
كوردی كرد كه
ده‌بێ
بنوسرێته‌وه
وگرنگی
پێبدرێ ، سه‌باره‌ت
به‌مه گووتی
:"ئێمه وه‌كو
موزیك زانانی
كورد ده‌ڵێین
زۆر سه‌حمه‌ته
یان هه‌رناكرێ
لاوك و حه‌یرانی
كوردی
بنووسرێته‌وه
به‌لام ده‌توانم
بڵێم بۆ جاری
یه‌كه‌م هونه‌رمه‌ندی
گه‌وره ئه‌حمه‌د
جوادی لاوكی
كوردی وه‌كو
مۆسیقا
نووسیوه‌ته‌وه
، ئێمه‌ش له
گه‌ڵ موزیك
زانانی ئه‌مریكا
كه نه‌كوردن
نه رۆژهه‌ڵاتین
ئه‌م مۆزیكه
زۆر زۆر به
لێهاتوویی ده‌ژه‌نن
، ئه‌مه‌ش
داهێنانێكی
گه‌وره‌یه "
له دوای
نمایش كردن و
شیكردنه‌وه‌ی
سه‌مفۆنیاكه
، به‌رِێز (عه‌باس
غه‌زالی)
وتارێكی
خوێنده‌وه
تێیدا سوپاسی
به‌رِێزی
كرد باسی له
پێویستی
گرنگی دان به
هونه‌ر كرد له
كوردستان كه
ئێستا به‌ره‌و
قۆناغێكی باش
ده‌رِوات .
دواتر به‌رِێز
ئه‌حمه‌دی حه‌مه
باقی وتارێكی
خوێنده‌وه
تێیدا سوپاسی
سیروان
سیرینی كرد بۆ
ئه‌و كاره‌ی
كه بۆ میله‌ته‌كه‌ی
كردووه .
هونه‌رمه‌ند
سیروان
سیرینی له
ساڵی 1966 له ره‌واندوز
له دایك بووه
، له په‌یمانگای
هونه‌ره
جوانه‌كانی
موسڵ به سه‌رپه‌رشتی
مامۆستا ئه‌حمه‌د
جوادی
خوێندنی ته‌واو
كردووه ، له
ساڵی 1986-1987 وه‌ك
ژه‌نه‌ری یه‌كه‌می
ئامێری كه‌مان
له گه‌ڵ تیپی
سه‌مفۆنیایی
عێراقی كاری
كردووه ، یه‌كێك
له دامه‌زرێنه‌رانی
سه‌مفۆنیای
كوردستان
بووه . كاری
مامۆستای له
په‌یمانگای
هونه‌ر جوانه‌كانی
هه‌ولێر
كردووه ، به‌ژداری
له چه‌ند
فیستیڤاڵی
موزیكی له
ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی
عێراق كردووه
. خوێندنی له
ئه‌مریكا ته‌واو
كردووه ،
ئێستا ئه‌ندامی
یه‌كێتی
موزیك زانانی
ئه‌مریكایه .