گه‌ڕان به شوێن فه‌رهه‌نگی ماده‌کاندا(3)
وێژه‌ران و شایه‌رانی ده‌وه‌ره‌گه‌رد(گه‌رۆک)
ده‌بیرانی پاریزگاری هونه‌ری بێگانه نووسین، ئه‌ویش له رێگای زمانێکی مردووه، ناچارکرا بوون له گه‌ڵ هلێنیسم پێوه‌ندی په‌یدا بکه‌ن. له به‌رانبه‌ر ئه‌م تاقمه‌دا وێژران و شایه‌رانی گه‌رۆک هه‌بوون که کۆنترین پیشه‌ی ناوچه‌ی خۆیان هه‌بووه بۆ به‌ربه‌ره‌کانی کردن له گه‌ڵ هلێنیسم. ئه‌وانه له به‌رهه‌م هێنانی هونه‌ری له‌جێدا(وه‌ک شایه‌ری) زۆر شاره‌زا بوون. هونه‌رێک که نه ته‌نیا پێویستی به له به‌رکردن و دوباره‌کردنه‌وه و له یادداهێشتنه‌وه‌ی ناوه‌رۆک و ئوسلوبی به‌یان کردنی سونه‌تی هه‌بوو. به‌ڵکو پێویستی به لێهاتوویی و شاره‌زایی و هه‌ستی شاعیرانه‌ش هه‌بوو تا له کات و شوێنی پێویست دا شیعری نوێ و ناه‌رۆکی نوێ بهۆندرێته‌وه. به‌ڵگه‌ی وا به ده‌سته‌وه‌یه که نیشان ده‌ده‌ن له زه‌مانی هه‌خامه‌نیشیه‌کاندا ئه‌م جۆره که‌سانه قه‌د‌ر و مه‌رته‌به‌یکی باڵایان هه‌بووه.
شایه‌ر و وێژه‌ر
تاقمێکی تر له پیشه‌کارانی کۆنی هیند و √ئێرانی شایه‌ران و وێژه‌رانی گه‌رۆک(ده‌وه‌رگه‌رد) بوون که بوونه هۆی ئه‌وه‌ی به‌شیکی به‌رچاوی ئه‌ده‌بیاتی زاره‌کی حه‌ماسی هیندو-ئیرانی له ناو نه‌چێ و له ئاکامدا بێته سه‌ر کاغه‌ز و تا ئه‌مرۆ زیندوو بمێنێ. ده‌بێ ئه‌م شایه‌ر و بوێژ و وێژه‌رانه که ماونه‌ته‌وه له کوێ‌را هاتبێن؟ ئه‌وان چینێکی زانا و ئاگا بوون، به‌ڵام زانست و زانینی ئه‌وان زاره‌کی بووه. که زاره‌کیش وه‌ریان گرتووه. له به‌ر ئه‌وه‌ی نه ته‌نیا هیند و ئێرانیه‌کان له رۆژگارانی سه‌رده‌می به‌ر له زه‌رده‌شت له گه‌ڵ خه‌ت و نووسین دا ناسیاویان نه‌بووه، به‌ڵکو تیره و خه‌ڵکی ده‌وروبه‌ریش له گه‌ڵ خه‌ت دا ئاشنایان نه‌بووه.
(مێژووی ئایینی زه‌رده‌شت √ مری بۆیس لاپه‌ره‌ی 20 وه‌رگێڕ بۆ فارسی صنعت زاده)
بنه‌مای حه‌ماسه‌کان
مالکوم کالج بۆ روونکردنه‌وه‌ی ده‌وری ئاوازه‌خوانه‌کان له پێکهاتنی حه‌ماسه‌کانی میللی ئێران به‌م ئاکامه ده‌گات که له دانیشتنه‌کانی ئه‌شرافدا ژه‌نیاره‌کان و خوشخوانان داستانگه‌لی حه‌ماسیان گێراوته‌وه. سه‌رجه‌می ئه‌م گێرانه‌وه حه‌ماسیانه هه‌روه‌ک شیعره‌کانی هۆمێری یۆنانی بنه‌ماکه‌ی پێشتر له ناو خه‌ڵکدا هه‌بووه. هه‌ر ئه‌م گێرانه‌وانه حماسیانه بوونه بنه‌مای حماسه‌کانی شاهنامه‌ی فرده‌وسی.
رێزگرتن
کرتیوس بۆ گرینگ بوونی ئه‌م تاقمه له کاتی رێ و ره‌سمی ته‌سلیم بوون به ئه‌سکه‌نده‌ردا ئاوا ده‌گێرێته‌وه:
مغه‌کان و که‌لدانیه‌کان له ریزی پێشه‌وه‌ی پێشوازی که‌ران بوون، به شوێن ئه‌واندا گروپی وێژه‌ران و گۆرانی بێ‌ژان بوون که له به سه‌راهه‌ڵگوتنی(پێداهه‌ڵگوتن) شاکاندا لێهاتووی ته‌واویان هه‌بووه.
وا ده‌رده‌که‌وێ که داهات و پاداشت پێبه‌خشینی ئه‌م وێژه‌ر و گۆرانی بێژانه، پاش زاڵ بوونی ئه‌سکه‌نده‌ر بڕابێت. هه‌ر رێ و ره‌سمێکی ئایینی که مه‌قدونیه‌کان له ئێرانیه‌کانیان وه‌رگرتبێ، لاینگری له وێژه‌ران و گۆرانی بێ‌ژان ناگرێته خۆی. ئه‌و شارانه‌ی که یۆنانیه‌کانیش سازیان کردوه، ئه‌و شوێنه نه‌بوون که دابین که‌ری ژیانی وێژه‌ران و شاعیرانی بووبێت.
پاش سلوکیه‌کان
که‌وایه وێژه‌ران و شاعیران و گۆرانی بێژانی ئێرانی ده‌وره‌گه‌رد پاش هاتنه سه‌ر کاری سلوکیه‌کان، پیشه‌ی باب و باپیرانی خؤیان ته‌نیا پێشکه‌شی هاوولاتیانی ئێرانی خۆیان کردوه. ئه‌وانه ره‌نگه نه حه‌زیان کردبێ و نه به پێویستیان زانیبێت که هاتووچووی ده‌سته‌لاتداره تازه‌کانی ولاته‌که‌یان بکه‌ن.
کارتێکردنی گشتی
ئه‌و به‌ڵگانه‌ی که پاشان ده‌رکه‌وتوون ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن که سروده‌کانی ئه‌مانه(وێژه‌ران) چ مه‌ێدانێکی به‌رین و گه‌وره‌ی بۆ بڵاوکردنه‌وه هه‌بووه. له کۆمه‌ڵگایکی پر له زیره‌کی و هه‌روه‌ها موسیقا خۆشه‌ویستی و له عه‌ینی کاتدا دور له خویندن و نووسین، ئه‌مانه ده‌ورێکی یه‌کجار گه‌وره و گرانیان گێراوه.
کار و پیشه
کار و پیشه‌ی ئه‌وانه به ته‌نێ بۆ رابواردن و پێک ئانینی شادی و خۆشی بۆ ماقوڵ و یا گوندنشینه‌کان به شیوه‌یکی یه‌کسان نه‌بووه،به‌ڵکو له هه‌ر کات و شوێنێک که رێ و ره‌سمێک به‌رپا کرابێ ئه‌وانێش ئه‌ماده بوون.
هه‌موو شتێکیان ده‌دیت، له مێشکیاندا رایان ده‌گرت و له بیر و هۆشیاندا تۆماریان ده‌کرد و پاشان به شێوه‌یکی هونه‌ری ده‌ریان ده‌بڕی و ده‌بوونه هۆی ده‌ربڕینی هه‌ست و بیر و ئه‌ندیشه‌ی گشتی.
کاتیک مه‌دح که‌ر بوون،کاتێکی تر ته‌نز بێژ و ده‌لقه‌ک و کاتێکی تر نه‌قال. ئه‌وانه وه‌ک مێژوو نووسێک باس له رابه‌ردو ده‌که‌ن یاخۆ رۆژانه روداوه‌کانیان لێکداوه‌ته‌وه، ته‌فسیر کردوه. و له‌م رێگایه‌وه ده‌ربڕو پێکهێنه‌ری بیرورای گشتی بوون. هێندێک له‌م شایه‌ر و وێژه‌رانه گه‌ڕۆک بوون. شیعره‌کانیان به زوویی بڵاوده‌بوونه‌وه، له‌م زار بۆ ئه‌و زار ده‌گوێزرایه‌وه. به‌م چه‌شنه ده‌بوونه هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵ و خه‌به‌ر.
گیرانه‌وه‌ی شه‌ڕ
چه‌نده‌ها قه‌سیده‌ی زۆر و زه‌مه‌ند به شێوه‌یه‌کی تراژیک و پڕ له هه‌ست ده‌رباره‌ی شه‌ڕه‌کانی "کرانیک و گوکمه‌ل و دسیوس" و هه‌روه‌ها پاش سووتاندنی "پرسپۆلیس" و ده‌رباره‌ی کۆمه‌ل کوژیه‌کان به ده‌ستی ئه‌سکه‌نده‌ر له شه‌ڕه‌کانی رۆژهه‌ڵات دا هوندراونه‌ته‌وه. گێڕانه‌وه‌ی گیان بازیه‌کان، لاوانه‌وه و سیاچه‌مانه خۆانی و شین گێری بۆ کوژراوه‌کان، ئه‌مانه هه‌مویان بزوێنه‌ری هه‌ستی مه‌یلی ئێرانیه‌کان ده‌گێڕنه‌وه و ده‌ربڕی خه‌فه‌تی تێکشاکان له حاند بێگانه‌دایه.
به دڵنیاییه‌وه ده‌توانرێ بگوترێ که وێژه‌ران و شایه‌ران و گۆرانی بێ‌ژان به ناوبانگ بوون و به ره‌ده‌ی یه‌که‌م له لایه‌ن ئه‌میرو گه‌وه‌ره‌پیاوانه‌وه رێزیان ده‌گیرا و پشتیوانیان لێده‌کرا. له مانه له ناو ئه‌ترۆپاته‌کانی مادی بچکۆله‌دا، هه‌رچه‌ند سه‌ربه‌خۆیی خۆیان پاراست بوو به‌و حاڵه هه‌ستی دژی مه‌قدونیه‌کان لایان به‌رز بوو. "فرترکیان" به‌لانی که‌مه‌وه یه‌ک له‌وانه بوو که نه‌یتوانی پێش به هه‌ستی دژی هلینیستی به‌رانبه‌ر به‌خۆی بگرێ.(دور نیه وێژه‌ران له گه‌ڵ توێژی روحانی ئێرانی بۆ به‌رزکردنه‌وه‌ی هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی و به‌رگری کردن له حاند بێگانه‌کان و بێزاری له ئه‌سکه‌نده‌ر چالاک بووبێتن)
(ئه‌سکه‌نده‌ر گجسته)
وێژه‌رانی ئایینی
له هێندێک له به‌رهه‌مه ئه‌ده‌بیه‌کانی زاره‌کی دا، که پێوندی به ئيرانی باستانه‌وه هه‌یه. رێ و ره‌سمی ئایینی و وێژه‌ری تاراده‌یه‌کی زۆر له پێوندی له گه‌ڵ یه‌کتری دا بوونه‌ته هۆی هێزو توانا پێ به‌خشین.
له ده‌ره‌وی سلوکیه‌کاندا بێ گومان وێژه‌ر و گۆرانی بێ‌ژان ده‌ورێکی زۆریان له بڵاوکردنه‌وه‌ی هه‌واڵی پێوه‌ندی دار به
به موعجیزات و که‌راماتی ئازه‌رگوشه‌سپه‌وه هه‌بووه. ئه‌مه‌ش بۆته هۆی چوونی که‌سانی زۆرتر بۆ په‌رستشگاکان. به گشتی گۆرانی بێ‌ژان، شایه‌ران و وێژه‌ران بوونه‌ته هۆی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌ده‌بێاتی ئایینی، ئه‌وان کاره‌ساته‌کانیان ده‌گيرایه‌وه، پێش بینی روداوه سیاسیه‌کانیان ده‌کرد و باسی روخان و تێداچوونی مه‌قدونیه‌کانیان ده‌کرد. هه‌مووی ئه‌وانه بۆ بیسه‌رانی زه‌رده‌شتی دڵخۆشکه‌ر بووه. ئه‌مه‌ش بۆ وێژه‌ران و شایه‌ران خه‌ڵات وه‌رگرتنی له دوابوو.
(ئه‌سکه‌نده‌ر گجسته لآپه‌ره‌ی 77-79)
شاعیر
ئه‌م راستیه که ته‌نیا چه‌ند شیعری شاعیرانی گه‌ریده‌ی په‌هله‌وی زمان به‌جێ ماوه نابێته هۆی ئه‌وه که پێمان وابێ له ده‌ره‌وی سلوکیه‌کاندا ته‌نیا شاعیرانی گه‌ریده‌ی فارس چالاک بوون بۆ ده‌ربڕینی هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی خۆیان. هه‌رچه‌ند فارسه‌کان ئازار و چه‌رمه‌سه‌ری زۆریان بینی و دارایی خۆیان له ده‌ست دا. به‌ڵام هه‌موو میلله‌تانی ئێران تاڵی و سوری زۆریان بینی و له ژێر فشاری بێگانه‌دا بوون. شاعیران و شایه‌ران و وێژه‌رانی گه‌ریده له هه‌موو شوێنێک هه‌بوون و ده‌بیندران.
هاتوچوی وێژه‌رو به‌یت بێژ و گۆرانی بێ‌ژان
بوونی په‌رستشگای ئازه‌رگوشه‌سپ له مادی بچوک (ئازه‌ربایجان){تیکاب له هه‌وشار} ده‌بووه هۆی ئه‌وه خه‌ڵکێکی زۆر له مادی گه‌وره که له ژێر ركیفی سلوکیه‌کاندابوون بۆ زیاره‌ت بچنه مادی بچوک. وا وێده‌چێ سلوکیه‌کان پێشیان به سه‌فه‌ری ئاسایی و هه‌روه‌ها وێژه‌ر و به‌یت بێژ و گۆرانی بێژانی گه‌رۆک نه‌گرتبێ و به‌م جۆره هاتووچووی مادی گه‌وره‌و بچوک کرابێ.
(مێژووی ئازه‌ربایجان لاپه‌ره‌ی 128)
_________________________________________
له کوردستان به‌یت بێژ و حه‌یران بێژ و ده‌نگ بێژ و شایه‌ران و له ئازه‌ربایجان عاشقه‌کان به‌سه‌رهات و سه‌ربورده‌ی مێژوویی و چیرۆک و به‌یت ده‌گێرنه‌وه. سه‌رده‌می کۆنیش ئه‌م کاره زۆرتر له مادی گه‌وره و مادی بچوک باو بووه. که‌متر له شوێنی تر به به‌ربڵاوی ئه‌م دوو ناوچه‌یه شتی وا هه‌یه باو بووه. هه‌روه‌ها باری جوغرافی ئازه‌ربایجان وایه که له نێوان رۆژهه‌ڵات و باکوری کوردستان هه‌ڵکه‌وتووه، له راستیدا ئازه‌ربایجان له درێژه‌ی ئاسایی و سروشتی جوگرافیای کوردستانداهه‌ڵکه‌وتووه. گۆرینی هێندێک عونسری هونه‌ری و فه‌رهه‌نگئ و بیروباوه‌ر و ئایین و زمان سه‌یر نیه، ئه‌گه‌ر سه‌رنج بدریته هێرش و داگیرکردنه‌کانی ئه‌م مه‌ڵبه‌نده هه‌ر له سه‌رده‌می ئه‌سکه‌نده‌ره‌و هه‌تا ئه‌مرۆ.
(ب.فه‌رشی)