|
راپۆرت- ئه‌رسه‌لان
عه‌بدوڵڵا-
هه‌ولێر
PNA- به
مه‌به‌ستی
پاراستنی
مافی هونه‌رمه‌ندان
و دانانی
سنورێك بۆ
كۆپی كردنی
نایاسایی به‌رهه‌مه
هونه‌رییه‌كان،
كۆنفراسێك
له هه‌ولێر
ده‌ستی به‌كاره‌كانی
كرد.
ئه‌مڕۆ سه‌رله‌به‌یانی
له هوتێڵی
شیراتۆن له
هه‌ولێری
پایته‌خت به
چاودێری
رێزدار
نێچیرڤان
بارزانی سه‌رۆكی
حكومه‌تی
كوردستان و
به ئاماده‌بوونی
سامی شۆڕش وه‌زیری
رۆشنبیری،
كۆنفراسێك له
ژێر دروشمی(
میوزیك و
گۆرانی
كوردی،
دارشتنی یاسایه‌كی
تایبه‌ت به
پاراستنی
مافی هونه‌رمه‌ندان)
ده‌ستی به
كاره‌كانی
كرد كه ماوه‌ی
دوو رۆژ ده‌خایه‌نێت.
له‌م باره‌یه‌وه
هه‌ڵكه‌وت
زاهیر
راوێژكاری
سه‌رۆكی
حكومه‌تی هه‌رێمی
كوردستان بۆ
كاروباری
هونه‌ری له
لێدوانێكی
تایبه‌تدا
به – په‌یامنێر-ی
راگه‌یاند:
هه‌وڵ ده‌ده‌ین
له‌م
كۆنفراسه‌دا
پرۆژه‌ی
یاسایه‌ك بۆ
پاراستنی
مافی هونه‌رمه‌ندان
له
كوردستان
دابنێین ، ئه‌و
پرۆژه‌یه‌ش
به‌رزده‌كرێته‌وه
بۆ ئه‌نجومه‌نی
وه‌زیران و
له‌وێشه‌وه
كاری بۆ ده‌كرێت
بۆ ئه‌وه‌ی
له په‌رله‌مانی
كوردستان وه‌كو
یاسایه‌ك په‌سند
بكرێت.
جێگه‌ی باسه
لێژنه‌یه‌كی
تایبه‌ت له
په‌رله‌مانی
كوردستان له‌م
كۆنفراسه‌دا
به‌شداره و 18
هونه‌رمه‌ندی
شاره‌كانی
كوردستان
ئاماده‌ی
بوونه، له‌وانه‌ش
هونه‌رمه‌ندان
ئه‌حمه‌د
سالار و ئه‌نوه‌ر
قه‌ره‌داغی
و وریا ئه‌حمه‌د
و سه‌ید ئه‌حمه‌د
رواندوزی و
ئامانج غازی
و حوسێن شه‌ریفی
وهێمن حوسێن
و له‌یلا فه‌ریقی
و زاهید
بریفكانی و
ماهیر محه‌مه‌د
ئه‌مین و چه‌ند
هونه‌رمه‌ندێكی
دیكه.
|