بۆ به‌رژه‌وه‌ندیى کێ ، خه‌ڵک چه‌واشه ده‌که‌ن و ڕاستى ده‌شێوێنن ؟. ...... ماهیر محه‌مه‌د ئه‌مین
له‌م ڕۆژانه له چه‌ند سایتێکدا هه‌ندێ شت ده‌رباره‌ى من نوسراوه و تیایاندا من به کۆمه‌ڵێک شتى ناڕاست و ناحه‌ق تاوانبار کراوم چونکه ڕ‌ازى نه‌بووم له ئاهه‌نگه‌کانى نه‌ورۆزى ( به‌یروت ) و (ڕواندز) گۆرانى بڵێم که هه‌موو ئه‌و خه‌ڵکانه‌ى من له نزیکه‌وه ده‌ناسن زۆر باش ده‌زانن که‌ئه‌و وه‌سفانه ته‌واو پێچه‌وانه‌ى ڕه‌وشتى منن ، به‌ڵام پێم سه‌یره خه‌ڵکانێک به‌م بێویژدانییه به‌بێ ئه‌وه‌ى ئاگادارى ڕاستیى مه‌سه‌له‌کان بن له خۆیانه‌وه و (نازانم بۆ به‌رژه‌وه‌ندیى کێ؟) سیناریۆ هه‌ڵده‌به‌ستن و خوێنه‌ران چه‌واشه ده‌که‌ن . من لێره چه‌ند شتێک ڕوون ده‌که‌مه‌وه ته‌نها بۆ ڕاستکردنه‌وه‌ى تێگه‌یشتنه هه‌ڵه‌کان له‌لایه‌ن ئه‌و دوو به‌ڕێزه (هێمن حاجى عه‌لى و شه‌هێن ڕواندزى ) و هه‌موو خوێنه‌ران ، چونکه کاک هێمن نوسیویه‌تى (هیوادارم ئه‌م هه‌واڵه وا نه‌بێت ) واتا خۆشى گومانى له ڕاستیى هه‌واڵه‌که هه‌یه ، به‌ڵام بێویژدانییه‌که‌ى له‌وه‌یه که پێش ئه‌وه‌ى دڵنیا بێت ، ئه‌و بابه‌ته‌ى بڵاو کرده‌وه . ده‌نا من به هیچ شێوه‌یه‌ک پێویستیم به به‌رگرى له‌خۆکردن نییه چونکه ڕاى ئه‌و به‌ڕێزانه جگه له‌وه‌ى هیچ بنه‌مایه‌کى ڕاستییان نییه ، له هه‌مان کاتدا وه‌کو مه‌سه‌له‌ى (مبدء) یش هه‌ڵه‌یه‌کىگه‌وره‌یان کردووه چونکه چۆن که‌سێک ده‌توانێت سه‌ره‌تاییترین ئازادیى له به‌رامبه‌ره‌که‌ى زه‌وت بکات ، چونکه به هه‌ر هۆیه‌ک بێت پێم وایه هه‌موومان ئازادین که چۆن بڕیار له‌سه‌ر به‌شداربوونمان له ئاهه‌نگێک یان له‌سه‌ر هه‌ر شتێکى دیکه بده‌ین . ئه‌مه شتێکه ده‌بوایه دواى ئه‌و هه‌موو ساڵه‌ى ئازادى فێرى بین . به‌ڵام وادیاره ئه‌و به‌ڕێزانه تا ڕاده‌یه‌کى زۆر له ژێر کاریگه‌ریى ئه‌و که‌لتورانه‌ن که هه‌موو ئازادییه‌کان له خه‌ڵک زه‌وت ده‌که‌ن و تاکه که‌س وه‌کو ڕۆبۆتێک ته‌نها له‌سه‌ریه‌تى فه‌رمایشته‌کانى ده‌سه‌ڵات و کۆمه‌ڵ و حیزب و گروپ و خێزان و ........تاد جێبه‌جىَ بکات .
تکایه ئه‌م دوو خاڵه‌ى خواره‌وه به وردیى بخوێننه‌وه و خۆتان به ویژدانه‌وه ببنه حاکم ، بزانن که‌مته‌رخه‌مییه‌که‌ى من به‌رامبه‌ر به هونه‌ره‌که‌م و میلله‌ته‌که‌م به گشتى و جه‌ماوه‌ره‌که‌م به تایبه‌تى له کوێوه‌یه؟
1- بۆ ئاهه‌نگه‌که‌ى به‌یروت ته‌نها (٥) ڕۆژ پێش کاتى ئاهه‌نگه‌که داوا له من کراوه خۆم ئاماده بکه‌م ، منیش به‌بێ ئه‌وه‌ى به هیچ شێوه‌یه‌ک بیر له داهات و پاره بکه‌مه‌وه‌و باسى بکه‌م ، داوام کرد که ئاهه‌نگه‌که بۆ کۆتایى مانگى(٣) دوابخرێت بۆ ئه‌وه‌ى کاتێکى زیاترمان هه‌بێت بۆ پرۆڤه و چه‌ند کارێکى جوان ئاماده بکه‌ین (که ئه‌مه نیشانه‌ى ڕازیبوونه ) . جا له‌به‌رئه‌وه‌ى براده‌رانى ئه‌وێ (به‌یروت ) به‌هۆى کۆمه‌ڵێک ئیلتزامه‌وه نه‌یانده‌توانى دوایبخه‌ن ، بۆیه من ئاماده نه‌بووم که به که‌مو کورتییه‌وه بچمه به‌رده‌م ئه‌و جه‌ماوه‌ره‌ى ئه‌وێ چونکه من خۆم هه‌میشه گله‌ییم له به‌شێک له‌و ئاهه‌نگ و کۆنسیرَتانه‌ى ده‌ره‌وه‌ى وڵات هه‌بووه که هه‌ندێکیان زۆر به ناشرینىو کرچ‌و کاڵى گۆرانى کوردى پیشانى دنیا ده‌ده‌ن . خۆ ده‌کرا منیش وه‌کو زۆرانى دیکه به دۆلار و خواردن و نوستنى ئوتێله پێنج ئه‌ستێره‌کانى به‌یروت فریو بخۆم و ئه‌وه‌ى بیرى لێ نه‌که‌مه‌وه هونه‌ر بێت ، به‌ڵام هه‌رگیز ئه‌مه ڕه‌وشتى من و تێڕوانینى من نه‌بووه بۆ هونه‌ر . بۆ ئه‌وه‌ى له‌ڕاستیى قسه‌کانم دڵنیا بن پێم خۆشه بڵێم که به‌ڕێز عیرفان زه‌نگه‌نه (خاوه‌نى کۆمپانییاى چوارچرا ) ئاگادارى ته‌واوى مه‌سه‌له‌که‌یه‌و ده‌زگاکانى ڕاگه‌یاندن زۆر به ئاسانى ده‌توانن ڕاى ئه‌و له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته بزانن . من سوپاسى کاک هێمن ده‌که‌م ئه‌گه‌ر ناوى سه‌رچاوه‌ى هه‌واڵه‌که هه‌ر له‌م سایته‌دا به خه‌ڵک بڵێت بۆ ئه‌وه‌ى په‌یوه‌ندییان پێوه بکرێت و ڕاستییه‌کان ئاشکرا بن ، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ش نه‌کا ئه‌وا دیاره که سیناریۆیه‌کى هه‌ڵبه‌ستراوه و خه‌ڵکێک به ئه‌نقه‌ست ده‌یانه‌وێت تانه له من و هوه‌نه‌ره‌که‌م بده‌ن.
2- بۆ مه‌سه‌له‌ى ئاهه‌نگى ڕواندز من له ڕێگه‌ى هونه‌رمه‌ندان ئامانج غازى ، چه‌تۆ نه‌ورۆز و سه‌باح خه‌یرى ئاگادار کراومه‌ته‌وه و به ئاسانى ده‌توانن لێیان بپرسن که مه‌سه‌له‌که چۆن بووه ، من به‌ڵینم پێ نه‌داون به‌شدارى بکه‌م چونکه بڕیاربوو ڕۆژێک پێش ئه‌و ئاهه‌نگه سه‌فه‌رى ده‌ره‌وه‌ى کوردستان بکه‌م ، جگه له‌وه‌ى من یه‌کێک بووم له‌و چه‌ند که‌سه‌ى بۆ کۆنفرانسى دوو ڕۆژه‌ى (کۆپى ڕایت ) بانگهێشت کرابووم و به‌و هۆیه‌وه کاتى پرۆڤه‌کردنمان نه‌ده‌بوو بۆ ئه‌و ئاهه‌نگه ، واتا له هه‌ردوو حاڵه‌ته‌که ته‌نها لایه‌نى هونه‌ریى مه‌سه‌له‌کان جێى لێکدانه‌وه‌و بریارده‌رى کۆتایى بوون و ئه‌وه‌ى به هیچ شێوه‌یه‌ک باسى لێنه‌کراوه پاره بووه .
به ( شه‌هێن خان) ده‌ڵێم با هه‌موو کوردستان‌مان خۆشبوێت نه‌ک هه‌ر ته‌نها گه‌ڕه‌کێک ، شارێک یان ناوچه‌یه‌ک . ڕواندزیش وه‌کو شوێنى له‌دایکبوونم و هه‌موو یادگاره‌کانى منداڵیم بمه‌وێت یان نه‌مه‌وێت هه‌میشه له بیره‌وه‌رى و خه‌یاڵى مندا جێگایه‌کى تایبه‌تى گرتووه .
ماهیر .. 06 . 03 . 2006