وه‌زیری رۆشنبیری دامه‌زراندی شاری راگه‌یاندنی راگه‌یاند
ـ ئه‌مڕۆ
كاتژمێر 00/10 ی سه‌رله‌به‌یانی
، وه‌زیری
رۆشنبیری
حكومه‌تی هه‌رێمی
كوردستان ،
بونیادنانی
پڕۆژه‌ی شاری
راگه‌یاندنی
، له‌شاری هه‌وڵێر
راگه‌یاند.
وه‌زیری
رۆشنبیری كه‌له‌به‌رده‌م
رۆژنامه‌نووسان
، ئه‌م هه‌واڵه‌ی
راگه‌یاندن
گوتی:"له ره‌وشی
ئازادی
رۆژنامه‌گه‌ری
راگه‌یاندا
كه ئه‌مڕۆ
كوردستان به‌خۆیه‌وه
ده‌بینێ ، ئه‌م
پڕۆژه‌یه
داده‌مه‌زرێ."
هه‌روه‌ها وه‌زیری
رۆشنبیر ی
گوتی :" شاری
راگه‌یاندن
كه‌له‌سه‌ر
رووبه‌ری 100
دۆنم دێته
دامه‌زراندن
، سه‌ره‌تا
پێویستی ده‌ركردنی
چه‌ند یاسایه‌ك
هه‌یه ، وه‌ك
یاسای ئازادی
راگه‌یاندن و
یاسای وه‌به‌رهێنان
و یاسای
پاراستنی
مافی
بڵاوكردنه‌وه."
سه‌باره‌ت له
ئامانجی
دروستكردنی
ئه‌م شاره به‌رێز
وه‌زیری
رۆشنبیری
گوتی :" بۆ
كۆكردنه‌وه‌ی
توناكان و
دابینكردنی
ره‌وشێكی له‌بار
بۆكاری راگه‌یاندن
و دانانی باره‌گای
ته‌له‌فزیۆن
و رادیۆكان ،
ئه‌مڕۆ له
عێراق نزیكه‌ی
22تا 23 كه‌ناڵی
ئاسمانی هه‌یه
، كه‌زۆربه‌یان
له ده‌ره‌وه‌ی
عێراق بۆ ناو
عێراق په‌خش
ده‌نێرن، ئه‌گه‌ر
ئێمه
بتوانین
شارێكی
ئاوامان هه‌بێ،
ده‌توانیین،
بۆ مه‌به‌ستی
ستدیۆیی ته‌له‌فزیۆنی
و رادیۆكان و
ئاژانسه‌كانیش
به‌كاربهێنرێت،
بۆ ئه‌وه كه‌ناڵانه‌ش
هه‌رزان ده‌كه‌وێ."
سامی شۆڕشی وه‌زیری
رۆشنبیری سه‌باره‌ت
به
پێداویستیه‌كانی
ئه‌م پڕۆژه‌یه
گوتی :" ئه‌و
پڕۆژه‌یه
پێویستی به‌ستافێك
له كادیر هه‌یه،
به‌تایبه‌تی
كه له‌م شاره‌دا
نوێترین ته‌كنه‌ڵۆژیای
سه‌رده‌م به‌كاردێت."
وه‌زیری
رۆشنبیری
سوده‌كانی ئه‌م
پڕۆژه‌یه له
به‌رفراوانكردنی
ئازادی
كوردستان و
ناساندنی ئه‌و
ئازادییه به
دونیای ده‌ره‌وه
و له‌وێشه‌وه
هاندان بۆ وه‌به‌رهێنانی
سه‌رمایه‌ی
بیانی بۆ
كوردسان ،
روونكرده‌وه،
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی
روونكرده‌وه
كه ئه‌م
پڕۆژه‌یه
فاكته‌رێك ده‌بێ
بۆ
دروستكردنی
كادیر له
كوردستان.
له كۆتاییدا
وه‌زیری
رۆشنیری گوتی
:" ئێستا خه‌ریكین
لیژنه‌یه‌ك
به‌سه‌رپه‌رشتی
وه‌زاره‌ت بۆ
لێكۆڵینه‌وه
له باره‌ی
پێداویستیه‌كانی
ئه‌و پڕۆژه‌یه
دروست بكه‌ین
، واتر ئه‌و
لیژنه‌یه سه‌ردانی
چه‌ند وڵاتێك
ده‌كات كه ئه‌و
نموونه‌یان
تێدا
دروستكراوه،
ئینجا له‌گه‌لًَ
كۆمپانیایه‌ك
رێكده‌كه‌وین
، بۆئه‌وه‌ی
ئه‌و شاره‌مان
بۆ دروست
بكات."