زیاد ئه‌سعه‌د ئه‌لبومی نوێی گۆرانییه‌كانی خۆی به رادیۆی نه‌وا فرۆشت
ئه‌رسه‌لان
عه‌بدوڵڵا- هه‌ولێر
PNA- له
گرێبه‌ستێكدا
زیاد ئه‌سعه‌دی
هونه‌رمه‌ند
دوا ئه‌لبومی
گۆرانییه‌كانی
خۆی به
رادیۆی نه‌وا
فرۆشت.
نوێنه‌ری
هونه‌رمه‌ند
زیاد ئه‌سعه‌د
و نوێنه‌ری
رادیۆی نه‌وا
له هه‌ولێر
رێكه‌وتن له‌سه‌ر
بڵاوكردنه‌وه‌ی
تازه‌ترین ئه‌لبومی
گۆرانییه‌كانی
هونه‌رمه‌ند
زیاد ئه‌سعه‌د،
كه به‌شی
هونه‌ری
رادیۆی نه‌وا،
مافی
بڵاوكردنه‌وه‌ی
ئه‌م ئه‌لبومه‌ی
كڕیووه.
(سوێند) ناوی
تازه‌ترین ئه‌لبومی
گۆرانییه‌كانی
هونه‌رمه‌ندی
ناوبراوه و 8
گۆرانی له‌خۆده‌گرێت،
كه سه‌رجه‌م
تێكست و
ئاوازه‌كان
له دانانی
هونه‌رمه‌ند
زیاد ئه‌سعه‌د
خۆیه‌تی.
سه‌رچاوه‌یه‌كی
نزیك له هونه‌رمه‌ند
زیاد ئه‌سعه‌د
به-په‌یامنێر-ی
راگه‌یاند: ئه‌م
ئه‌لبومه
كاری میوزیكی
كۆتایی
هاتووه و له
ماوه‌ی 45 رۆژی
داهاتوو كاری
ده‌نگی جێبه‌جێ
ده‌كرێت و ته‌واو
ده‌كرێت.
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌كه
ئاماژه‌ی به‌وه‌دا
كه ئه‌لبومه‌كه
له وڵاتی
یۆنان چاپ ده‌كرێت
و به
شێوازێكی
ئۆرگیناڵ
بڵاوده‌كرێته‌وه.
جێگه‌ی باسه
هونه‌رمه‌ند
زیاد ئه‌سعه‌د
ساڵانێكه له
ئه‌وروپا
نیشته‌جێیه‌و
له‌و ماوه‌یه‌دا
جگه له كاره‌كانی
خۆی، تێكست و
ئاوازی بۆ
ژماره‌یه‌كی
زۆری هونه‌رمه‌ندان
له ناوه‌وه
و ده‌ره‌وه‌ی
كوردستان
داناوه، به
تایبه‌تیش
هونه‌رمه‌نده
لاوه‌كان.
له‌لایه‌كی
دیكه‌وه –په‌یامنێر-ی
زانیویه‌تی
كه به‌م
زووانه
ماڵپه‌ڕی
تایبه‌تی
هونه‌رمه‌ند
زیاد ئه‌سعه‌د
له‌سه‌ر تۆڕی
ئینته‌رنێت ده‌كه‌وێته
كار، كه به‌شێوازێكی
جوان نه‌خشه‌ساز
كراوه.