دیمانه‌یه‌ك
له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند
مامۆستا قادر
مه‌ردان
PUKmedia ئه‌نوه‌ر
خه‌راجیانی/
سوید:
هونه‌رمه‌ندی
گه‌وره‌ی
كورد مامۆستا
قادر مه‌ردان
ئێستا له‌هه‌نده‌ران
نیشته‌جێیه
و پاش ئه‌وه‌ی
به‌ساڵا چووه
و له‌بواری
هونه‌ر
دووركه‌وتۆته‌وه،
بۆیه به‌پێویستمان
زانی چاوپێكه‌وتنێكی
له‌گه‌ڵ ساز
بكه‌ین كه ئه‌مه‌ش
ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
* مامۆستای به‌ڕێز
ئه‌گه‌ر
بکرێت کورته
باسێکی ژیانی
خۆتمان بۆ باس
بکه‌یت له گه‌ڵ
ساڵ و شوێنی
له دایكبوونت
مه‌سه‌له‌ی
(مه‌ردان) له‌چیه‌وه
هاتووه؟
- پێشه‌کی من
ناوم قادر مه‌ردان-ه
له‌ساڵی 1937 له
شاری که‌رکوك
له دایك بووم
مه‌ردان
باوکمه
نازناو و عه‌شیره‌ت
نییه، زۆر که‌س
ده‌زانێت عه‌لی
مه‌ردان
برامه یان یه‌ك
تایه‌فه‌ین
له ڕاستیدا
نه برامه‌و
نه له‌یه‌ك
تایه‌فه‌شین،
به‌ڵام من
دایمه وه‌ك
براگه‌وره و
مامۆستای خۆم
ته‌ماشام
کردووه.
له ته‌مه‌نی
6 بۆ 7 ساڵی ورده
ورده ده‌ستم
کردووه به
گۆرانی وتن له
ساله‌کانی 1956
له ئیزگه‌ی
به‌غداد یه‌که‌م
گۆرانیم
تۆمار کردووه،
تاوه‌کو
ئێستاکه
زیاد له 30
گۆرانی
تۆمارکردنم
هه‌یه به‌ڵام
به‌داخه‌وه
زۆربه‌ی
گۆرانیه‌کانم
به‌هۆی زروفی
شاری که‌رکوکه‌وه
فه‌وتاون.
من له هه‌مان
کاتدا موسیقا
ژه‌ن و ئاواز
دانه‌ریش
بووم زۆر
ئاوازم
داناوه بۆ
گۆرانی بێژه‌کانی
سه‌رده‌می
خۆم.
که‌می به‌رهه‌میشم
ده‌گه‌ڕێته‌وه
بۆ زروفی
سیاسی شاری که‌رکوك
ئه‌وه‌ی که
به‌دڵی خۆم ئه‌مویست
بیڵێم نه‌یان
ده‌هێشت
بیڵێم ده‌بوایه
پێش وتنی
گۆرانیه‌که
کۆنتڕۆڵی
شیعره‌که‌یان
بکردایه
ئینجا ڕه‌زامه‌ندی
وتنی گۆرانیه‌که
پێیان ئه‌دام
که بیڵێم ئه‌م
کاره‌ش زۆر زه‌حمه‌ت
و گران بوو به
نیسبه‌ت منه‌وه،
هه‌ر بۆیه له‌سه‌رده‌می
به‌عسی
ڕوخاودا
زۆربه‌ی جار
دوور خراومه‌ته‌وه
بۆ شار‌و
شارۆچکه‌که‌نی
نزیك که‌رکوك
له‌به‌ر په‌یوه‌ندی
نه‌کردنم به
به‌عسه‌وه.
زۆربه‌ی
گۆرانی بێژه‌کان
به‌رهه‌میان
که‌م بووه وه‌ك
حسن گه‌رمیانی
و شه‌ماڵ
سائیب وحسن
علی و حمه‌ی
نێرگز... هتد به
ته‌نها من نه‌بووم
که به‌رهه‌مم
که‌م بێت.
دوای ڕاپه‌ڕینه
مه‌زنه‌که‌ی
کوردستان
ئێمه هه‌ر له‌ژێر
ده‌سه‌ڵاتی
به‌عس بووین
له شاری که‌رکوك،
کاتێك دڵی
کوردستان
ئازاد کرا من
له کوردستان
نه‌مابووم له
هه‌نده‌ران
بووم له
وڵاتی سوید،
نه‌خۆشیش به‌رۆکی
گرتووین
ولێمان
نابێته‌وه
به‌ڵام له‌هه‌ماند
کاتدا یارمه‌تی
منداڵه‌کانم
ئه‌ده‌م له
ئاواز و شێوه‌ی
وتنی گۆرانی
چونکه کوڕه‌که‌م
(ئالان) ئێستا
چۆته
کاروانی هونه‌ری
گۆرانی وتن.
له‌کۆتایيدا
من سوپاسی
ئێوه‌ی به‌ڕێز
ده‌که‌م که‌وا
ئاوڕتان
لێداوینه‌ته‌وه
له‌م غه‌ریبیه‌دا
ئه‌مه یه‌که‌م
جاره له‌وه‌تی
که‌وتومه‌ته
هه‌نده‌ران
به‌سه‌ر
بکرێمه‌وه
له لایه‌ن
ڕۆژنامه و
سایتی کوردیه‌وه
فه‌رامۆش
کراوین به‌جارێك
هۆکه‌شی
نازانم بۆچی
ده‌گه‌ڕێته‌وه.