|
PNA- راپۆرت _ هه‌ڵۆمحه‌مه‌د
نوێترین ئه‌لبومی
هونه‌رمه‌ند
( عه‌دنان كه‌ریم
) به‌ناوی ( ئه‌مشه‌و
) كه‌وته به‌رده‌ستی
هه‌وادارانی
موزیك
وگۆرانی
كوردی،ئه‌لبومی
(ئه‌مشه‌و) نۆ
به‌رهه‌م له‌خۆده‌گرێ
به ناوه‌كانی(بای
نه‌سیم، دڵی
من،
نازداران،
چاوه‌روانی،
ئه‌مشه‌و،
كه‌ئه‌وجوانه،
گیان گیان،
به‌له‌نجه،
نه‌كی ) گرنگی
ئه‌و ئه‌لبومه
بۆچه‌ند
لایه‌نێك ده‌گه‌رێته‌وه
چ له‌رووی هه‌ڵبژاردنی
شعر كه
زۆربه‌یان
شعری
شاعیرانی
كلاسیكن یا
داڕشتنی
ئاواز ودابه‌ش
كردنی موزیك
به‌شێوازێكی
هونه‌ریانه
و ئه‌كادیمیانه
له‌لایه‌ن
گروپی كامكاران
كاری
بۆكراوه.
سه‌باره‌ت
به پرسێك ده‌رباره‌ی
دووه‌م ته‌جره‌به‌ی
له‌گه‌ڵ
گروپی
كامكاران و
شێوازی
گۆرانی گوتن
به‌م شێوه‌یه‌بۆرادیۆی
زاگرۆس هاته‌دوان:
گروپی
كامكاران یه‌كێكه
له‌و گروپه
كوردیانه‌ی
كه‌نه‌ك هه‌ر
له‌سه‌ر
ئاستی
كوردستان به‌ڵكو
له‌سه‌ر
ئاستی
جیهانیش
ورده‌وورده
خه‌ریكه‌خۆیان
وهونه‌ری
موزیك
وگۆرانی
كوردی ده‌ناسێنن
به‌جیهان
وگروپی
كامكاران یه‌كێكن
له‌و گروپه
كوردیانه‌ی
كه‌زۆر به‌ئاگان
له‌مۆسیقای
كوردی
وشێوازی
مۆسیقای
ناوچه‌كانی
وه‌ك هه‌ورامان
و بادینان و
هه‌موو به‌شه‌كانی
تری
كوردستان و زۆربه‌وریاییه‌وه
مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ
میلۆدی
كوردی ده‌كه‌ن
وخه‌ونی
زۆربه‌ی
هونه‌رمه‌ندانی
كورده‌كه‌له‌گه‌ڵ
گروپێكی وه‌كو
كامكاران
كار بكه‌ن
،خۆش به‌ختانه
من به‌ته‌جره‌به‌یه‌كی
نوێی ده‌زانم
بۆخۆم كه‌له‌گه‌ڵ
گروپێكی
ئاوا كارم
كردووه، وه‌كار
كردنیشم له‌گه‌ڵ
ئه‌وان
مانای ئه‌وه‌نییه‌من
شێوازی خۆم
ده‌گۆڕم له‌گۆرانی
گوتن.من هه‌مووكات
هه‌وڵی ئه‌وه‌م
داوه كه‌مۆركی
كوردی به‌گۆرانیه‌كانمه‌وه
دیار بێت.
سه‌باره‌ت
به‌به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی
هونه‌رمه‌ندانی
ره‌سه‌ن وبه‌كار
هیَنانی
شعری كلاسیك
له‌به‌رهه‌مه‌كانی
هومه‌رمه‌ند
به‌م شێوه‌یه
بۆمان دواو
وتی: من هه‌وڵمداوه
بۆدروست
كردنی
ئاوازه‌كانم
له‌فۆلكلۆره‌وه
شتی جوان هه‌ڵێنجم
،له‌وگۆرانیه
فۆلكلۆریانه‌ی
دووباره‌م
كردونه‌ته‌وه
به‌دوای سه‌رچاوه‌ی
ره‌سه‌ن گه‌راوم
كه‌پێش ره‌وی
ئێمه‌ن له‌بواری
مۆزیك و
گۆرانیدا ئه‌وانه‌ش
مامۆستایان(تاهیرتۆفیق،عه‌لی
مه‌ردان،ماملێ،حه‌سه‌ن
زیره‌ك) ن هه‌وڵمداوه
میلۆدی
كوردی پوخت
له‌كانیاوه
جوانه‌كانی
ئه‌وان
بپاڵێوم.
ده‌رباری به‌كلیپ
كردنی
گۆرانیه‌كانی
به‌شێوازێكی
جوانی كوردی
هونه‌رمه‌ند
به‌م شێوه‌یه‌دوا:
مه‌سه‌له‌ی
كلیپ كردنی
ئێستا حاڵه‌تێكه
كه‌زۆربه‌ی گۆرانی
بێ‌ژان ده‌بێ
بیكه‌ن به‌ڵام
ئه‌بێ هه‌وڵبدرێ
ئه‌و كه‌سه‌ی
كلیپت بۆده‌كا
له‌ئاستی
گۆرانیه‌كه
كه‌م نه‌كاته‌وه‌له‌رووی
سیناریۆوده‌رهێنانه‌وه‌ومن
له‌ولایه‌نه‌وه‌پێویستم
به‌وه هه‌یه
كه كه‌سێكی
شاره‌زاو
پسپۆربدۆزمه‌وه
له‌بواری
كلیپ وپێم
باشه گروپی
مۆسیقام له‌ته‌ك
بێ
وسیناریۆی
تێدابه‌كارنه‌هێنم
چونكه هه‌ستده‌كه‌م
ئه‌م شێوازه‌ش
وه‌رگیراوه
له‌هونه‌ری
عه‌ره‌ب
وتورك ووولاَتانی
دراوسێ وه‌من
هوڵده‌ده‌م
له‌كلیپ
كردن
شێوازێكی
كوردی به‌كاربێنم
هه‌روه‌ها
هونه‌رمه‌ند
ئه‌وه‌شی پێ
راگه‌یاندین
كه‌ئه‌م به‌رهه‌مه
به‌رهه‌می
هه‌مووخه‌ڵكه
به‌رهه‌می
هه‌مووئه‌وكه‌سانه‌ن
كه‌گوێ له‌من
ده‌گرن وهه‌موویان
خۆشه‌ویستی
من وداوایان
لێده كه‌م
كه‌ئه‌م به‌رهه
مه‌و به‌رهه‌می
هه مووهونه‌رمه‌ندانی
تر به‌به‌رهه‌می
خۆیانی
بزانن و
پارێزگاری
لێبكه‌ن
چونكه پێم
وایه ئه‌مه‌ش
هه‌نگاوێكی
تره بۆبه
مه‌ده‌نی
كردنی كۆمه‌ڵگای
كوردی.
|