عه‌دنان كه‌ریم له
دیداری
کوردستان
ئۆنلایندا :له‌وه
په‌شیمانم كه
كه‌ركووكم جێهێشت
دیمانه:جه‌لال
ئه‌حمه‌د به‌رزنجى
هیچ
وڵاتێك نیه
خاوه‌نى هونه‌رى
رِه‌سه‌نى
خۆى و كلتورى
تایبه‌تى خۆى
نه‌بێت، ئێمه‌ى
كوردیش به‌هه‌مان شێوه
ساڵانێکه
خزمه‌ت به‌و
بواره ده‌كه‌ین
و چه‌ندین
هونه‌رمه‌ندى
به‌ناوبانگ و گه‌وره‌مان
هه‌یه،بۆ ئه‌مجاره‌ش
به چاكمان
زانى دیمانه‌یه‌كى
تایبه‌ت له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندى
گه‌وره و ده‌نگخۆش(عه‌دنان
كه‌ریم)دا
سازبكه‌ین:
Konlin: چۆن گه‌ڕِایه‌وه
كوردستان؟
-من
بۆیه گه‌رِامه‌وه
كوردستان
تاوه‌كو
بتوانم خزمه‌تێك
به هونه‌رى
میلله‌ته‌كه‌م
و كاتورى
تایبه‌تى
وڵاته‌كه‌م و
نه‌ته‌وه‌كه‌م بكه‌نم،
دیاره كه گه‌رِاومه‌ته‌وه
كۆمه‌ڵێك پرِۆژه‌ى
گه‌وره‌م له‌به‌رده‌ست دایه
كه به‌نیازم
له ئاینده‌یه‌كى
نزیكدا ئه‌نجامیان
بده‌م.
Konlin: چۆن
بوو ئه‌و رِێچكه‌یه‌ت
هه‌ڵبژارد بۆ
گۆرانیه‌كانت؟
-من
زۆر حه‌زم له‌داهێنانه‌و ده‌مه‌وێت
كارى باش بكه‌م
له‌به‌رئه‌وه‌ى
ئه‌مڕِۆ میلله‌ت
سه‌یرى كار‌و
پرِۆژه‌ى جوان
ده‌كات،
دوایى ئێمه
میلله‌تێكین
پێویسته هه‌تا
بۆمان بكرێت
بایه‌خ به
بوارى هونه‌رى
بده‌ین و نه‌یه‌ڵین
كلتوورى رِاسته‌قینه‌ى
وڵاتمان و
میلله‌ته‌كه‌مان
رِوو له
له‌ناوچوون و
نه‌مان
بكات،له‌به‌رئه‌وه‌ى
هونه‌ر زمانى
میلله‌ته.
Konlin: به‌رهه‌مى
نوێت چییه؟
-به
نیازم سێدێیه‌كى
تازه
بڵاوبكه‌مه‌وه
كه له‌گه‌لڕ كۆمپانیایه‌ك
رِێك
كه‌وتووم بۆ
بڵاوكردنه‌وه‌ى
به‌رهه‌مه‌كه‌م،
هه‌روه‌ها به‌نیازیشم
له‌گه‌ڵ
گروپى
میوسیكى
كامگارانیش
چه‌ند پرِۆژه‌یه‌كى
هونه‌رى تازه ئه‌نجام
بده‌م و چه‌ند
گۆرانیه‌یه‌ك
به هاوكارى
ئه‌وان
تۆماربكه‌م،
ئه‌مه‌ش یه‌كێكه
له‌و پرِۆژانه‌ى
كه من ماوه‌یه‌كه
پێیه‌وه سه‌رقاڵم
و كارى بۆده‌كه‌م .
Konlin: خۆشه‌ویستی؟
-به‌ڵىَ به‌دڵنیاییه‌وه،
به‌ڵام مه‌رج
نیه هه‌موو هونه‌رمه‌ندێكیش
خۆشه‌ویستى
كردبێت.
Konlin: له
ژیانت له‌چى
په‌شیمانى؟
- له‌وه
په‌شیمانم كه
كه‌ركووكم
جێهێشت و رِووم
له‌هه‌نده‌ران
كرد.
Konlin: چۆن پێناسه‌ى
كوردستان ده‌كه‌ى؟
-گه‌وره‌ترین
و پیرۆزترین
خه‌ڵاته له‌لاى
من كه یه‌زدانى
گه‌وره به‌منى
به‌خشی بێت،
زۆرم پێ خۆشه
كه ئێستا له‌كوردستانم، به‌رِاستى
مه‌مله‌كه‌تێكه
وه‌كو به‌هه‌شت
وایه.
Konlin: حه‌ز
له‌ده‌نگى
كام هونه‌رمه‌ند
ده‌كه‌ى؟
-زۆرن
ئه‌وانه‌ى من
گوێیان لىَ ده‌گرم
و حه‌ز به ده‌نگیان ده‌كه‌م،
له‌لاى من هه‌موو
هونه‌رمه‌ندێك
خۆشه‌ویسته،
به‌ڵام
پێویسته ئه‌و هونه‌رمه‌ندانى
به‌رده‌وام
خزمه‌تیان به
هونه‌رى
كوردى كردووه
رِێزیان
لىَ بگیرێت.
Konlin: دوا
وته‌ت بۆ
كوردستان
ئۆنلاین و جه‌ماوه‌ر
چییه؟
-رِێزو خۆشه‌ویستم
هه‌یه بۆ ئه‌و
ئاژانسه كه
توانیان له
شارى هه‌ولێره‌وه
زه‌حمه‌ت بكێشن
و بێن سه‌ردانیم
بكه‌ن به‌راستى
مایه‌ى
خۆشحاڵیمه
كه ئێوه ده‌بینم
به‌م چه‌شنه
كار ده‌كه‌ن و
گه‌رمن له‌سه‌ر
كاره‌كانتان
دووباره
سوپاس بۆ
كوردستان ئۆنلاینى
خۆشه‌ویست.