|
PNA- دوای ده‌ستگیركردنی
باندێك له
توركیا به
تاوانی
ناوزڕاندنی
كه‌سایه‌تیه
حكومی و
بازرگانیه‌كان،
ئیبراهیم
تاتلیساس ره‌نگه
بۆ ماوه‌ی هه‌ژده
ساڵ و شه‌ش
مانگ
زیندانی
بكرێت، به‌م
هۆیه‌ی كه
ناوبراو
یارمه‌تی ئه‌و
بانده‌ی
داوه.
ئێستا باندی
(ساونا) له‌لایه‌ن
حكومه‌تی
توركیاوه
به تۆمه‌تی
ناوزڕاندنی
كه‌سایه‌تیه
حكومی و
بازرگانییه‌كان
له‌رێگه‌ی
چاودێری
كردنی په‌یوه‌ندییه
ته‌له‌فۆنییه‌كانیان
و وێنه‌گرتنی
ئه‌و كه‌سایه‌تیانه
له گه‌رماوه‌كان
و دزینی چه‌ند
دوكیۆمێنتێكی
حكومی
دراونه‌ته
دادگا.
به گوێره‌ی
هه‌واڵی
ئاژانسی ده‌نگوباسی
ئاناتۆلیان،
ئه‌ندامانی
ئه‌م بانده
پێشتر له
داموده‌زگاكانی
ئاسایشی ئه‌م
وڵاته
كاریان
كردووه، له‌وانه‌ش
نوری تۆپ
سكاڵ بهرِێوهبهری
پۆلیسی
پێشووی ئه‌نكه‌ره
و نوری
بۆزكیز و
"ئارتوو گرول
چاكیر"
یاریده‌ده‌ری
پێشووی
پۆلیس،
ئێستا به‌رِێوه‌به‌رایه‌تی
دادگای گشتی
ئه‌نكه‌ره
ده‌ستی
كردووه به‌لێكۆڵینه‌وه
به‌رامبه‌ر
به‌و
تاوانانه‌ی
كه ئه‌م
بانده ئه‌نجامیان
داوه و ئه‌گه‌ر
ئه‌و
تاوانانه
له‌سه‌ر ئه‌م
بانده بسه‌لمێندرێت،
ئیبراهیم
تاتلیساسی
هونه‌رمه‌ند
به هه‌ژده
ساڵ و شه‌ش
مانگ
زیندانی حوكم
ده‌درێت.
|