ناسری ره‌زازی
له دیداری
کوردستان
ئۆنلایندا : تا
بتوانم دوای
مه‌رزیه ژن
ناهێنم و
چه‌ند
به‌رهه‌مێکی
هونه‌ری نوێم
هه‌یه
Konline / به‌رهه‌م
شێخ عزه‌دین : ناسری ره‌زازی
،له باره‌ی
به‌رهه‌می
هونه‌ری له
دوای مه‌رگی
مه‌رزییه‌ی
هاوسه‌ری
بۆ
کوردستان
ئۆنلاین وتی : من
تا چوار
مانگیش دوای
مه‌رگی مه‌رزیه
بڕوام نه‌ده‌کرد گۆرانی
بڵێمه‌وه به‌ڵام
ئه‌وه حه‌وت
مانگه مه‌رزه
کۆچی دوایی
کردووه ،
سوپاس
بۆ
خوا پێتان
راده‌گه‌یه‌نم
که به‌رهه‌می
نوێم هه‌یه .
له
باره‌ی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌وه
وتی : پێنج
گۆرانیم
ئاماده‌یه
دوانیان ده‌چم
بۆ ئه‌ڵمانیا
تۆماری
ده‌که‌م
، سیانیان ،
له هه‌ولێر
به هاوکاری سه‌ید
ئه‌حمه‌د به‌رزنجی
، دوو له
وگۆرانیانه
بۆ مه‌رزیه و
له ساڵرۆژی
کۆچکردنیدا
ده‌یبیستن .
له
باره‌ی
ئه‌و
ده‌نگۆیه‌وه
که ده‌ڵێ
ناسر به
هیوای
ژنهێنانه‌وه‌یه
، وتی : به
دڵنیاییه‌وه
ده‌ڵێم نه‌خێر
، له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی
مافی خۆمه ،
چونکه خۆتان
باش ده‌زانن
، له کۆمه‌ڵگای
ئێمه‌دا ژن ده‌توانێ
بێ پیاو بژی ،
ده‌بینن به
سه‌دان
ئافره‌ت
مێرده‌کانیان
شه‌هید بوون
له سه‌ر
منداڵه‌کانیان
دانیشتوون ،
به‌ڵام بۆ
پیاو
زه‌حمه‌ته
بێ ژن بتوانێ
ماڵ رابگرێ .ژن
وه‌ک بنه‌مایه‌ک
وایه بۆ ماڵ
، به‌ڵام
پیاو ئه‌و
توانایه‌ی
نییه . له گه‌ڵ
ئه‌وه‌شدا من
تا بتوانم ژن
ناهێنم ،
بۆ
چی ؟؟
وتی
: چونکه کێ
بێنم جێی مه‌رزییه‌م
بۆ بگرێ ، من
گۆرانی بێژم ، سه‌فه‌رده‌که‌م
، گۆرانی ده‌ڵێم
، میوانم هه‌یه
، سبه‌ینێ
ژنێک بێنم
چاوم لێ زه‌ق بکاته‌وه
، زمانم لێ
داچه‌قێنێ ،
بمداته مه‌حکه‌مه
، ئه‌وه بۆ
من نابێ.
وتی : زۆر عه‌یبه
یه‌و قسانه
هه‌موو هه‌ڵبه‌ستراون
، هێشتا ساڵێک
به سه‌ر کۆچی مه‌رزیه
تێپه‌ڕی نه‌کردووه
، کفنی زه‌رد
نه‌بووه پێت
ده‌ڵێم به ته‌مای
ژن هێنان
نیم
چونکه ده‌بێ
که‌سێک بێنم
خزمه‌تم بکات
وجێگای مه‌رزیه‌م
بۆ بگرێته‌وه
، که‌سی
وا
شک نابه‌م
.