سامان عومه‌ر:هونه‌رمه‌ندان
و جه‌ماوه‌ر
بایه‌خیان به
کۆمپانیای
چوارچرا
نه‌داوه
Konbline / دیمانه:جه‌لال
ئه‌حمه‌د به‌رزنجى:
ئه‌گه‌ر
باس له
كاره
هونه‌رییه‌كانى
هونه‌رمه‌ندێكى
وه‌كو(سامان
عومه‌ر)بكه‌ین
ده‌بینین هه‌ر
له سه‌ره‌تاى
كاركردنیه‌وه
تاوه‌كو
ئێستاش كه به‌رده‌وامه
=توانیویه‌تى
له‌سه‌ر
هه‌مان
رِێچكه‌ى
خۆى بمێنێته‌وه‌و
درێژه‌ش به
ئه‌نجامدانى
كاره‌كانى
خۆى بدات
ئێمه‌ش
به‌چاكمان
زانى دیمانه‌یه‌كى
تایبه‌تى بۆ
كوردستان
ئۆنلاین له‌گه‌ڵدا
ساز بكه‌ین:
*سامان
عومه‌ر كێیه؟
-من
سامان عومه‌رم
له ساڵى 1972 له
شارى سلێمانى
له‌دایك بووم.
*یه‌كه‌مین
به‌رهه‌مى
هونه‌ریت كه‌ى
تۆمارت
كرد؟
-یه‌كه‌م
به‌رهه‌مى
هونه‌رى خۆم
له ساڵى1993
تۆمارم كرد و
بڵاوم
كرده‌وه،هه‌ر
له‌وساڵه
بووم به ئه‌ندامى
تیپى مۆسیقاى
فۆلكلۆرى
كوردستان
هه‌رله‌گه
ڵ ئه‌وتیپه‌دا
به‌شدارى
ڤیستیڤال و
كاره هونه‌رییه‌كانى
ئه‌وتیپه‌م ده‌كرد و
تاوه‌كو 1997له‌و
تیپه‌مامه‌وه
و درێژه‌م به‌كاره
هونه‌رییه‌كانى خۆمدا.
*كێ
هاوكارت بوو
بۆ كارى هونه‌رى؟
-ئه‌وانه‌ى
چوارده‌ورم
كه زۆرلێم نزیكن هه‌موویان
هاوكارم بوون
و هانیان داوم
بۆ ئه‌وه‌ى به‌رده‌وام
بم له‌سه‌ر ئه‌نجامدانى
كاره‌كانم.
*برِوات
به خۆشه‌ویستى
هه‌یه؟
-به‌ڵىَ.
*خێزانت پێك هێناوه؟
-به‌ڵى
دوومنداڵیشم
هه‌یه به‌ناوى(كه‌زیه،كۆژین).
*چۆن پێناسه‌ى
كامه‌ران عو‌مه‌رده‌كه‌ى؟
-وه‌كو
هونه‌رمه‌ندێك
پێناسه‌ى ده‌كه‌م
نه‌ك وه‌كو
برایه‌ك،ده‌توانم
بڵێم هونه‌رمه‌ندێكى
زۆر به
توانا‌و سه‌ركه‌وتووه،كاره هونه‌رییه‌كانى
ماندووبونێكى
زۆریان پێوه‌دیاره‌و
هه‌موو وشه‌كانى
كه به
گۆرانى
ده‌ریان
ده‌بڕێت له‌ناخیه‌وه
هه‌ڵده‌قوڵێن ..
*دوابه‌رهه‌مت
چییه؟
-وه‌كو به‌رهه‌م،جارێ
به‌رهه‌مم
ئاماده‌نیه،به‌ڵام
به‌نیازم
سێدێیه‌ك بۆ
ساڵى 2007 ئاماده‌بكه‌م
وه ئێستا چه‌ند
گۆرانیه‌كم
ئاماده‌یه،به‌ڵام
وه‌كو سێدى هیچم
نیه جارێ.
*سه‌فه‌رکردنت
بۆ هه‌نده‌ران
مانای چی‌بوو ؟
-مه‌به‌ستى
سه‌ره‌كى من له‌وسه‌فه‌ركردنه
بایه‌خدان
بوو به كاره
هونه‌رییه‌كانم
و ناساندنى
كلتورى
وڵاته‌كه‌م
بوو به میلله‌تێك
كه‌جیاوازن
له‌گه‌ڵ ئێمه.
* وه‌كو
به‌رپرسى
كۆمپانیاى
چوارچرا
هۆكارى چى بوو
ئه‌و
كۆمپانیایه
كاره‌كانى وه‌ستا؟
-دیاره كۆمه‌ڵێك
كێشه‌مان بۆ
دروست بوو
،ئیدى ناكرێت
لێره‌دا باسى
لێوه بكه‌م، له‌به‌رئه‌وه‌ى
یه‌كجار
دوور‌و درێژه،به‌ڵام
هۆی گه‌وره‌ى
وه‌ستانى ئه‌و كۆمپانیایه
له‌كاره
هونه‌رییه‌كانى
بایه‌خ نه‌دانى
بوو له‌لایه‌ن
هونه‌رمه‌ندان
و جه‌ماوه‌ر،كه
وایان كرد ئه‌و
كۆمپانیایه
له سه‌رجه‌م
چالاكیه
هونه‌رییه‌كانى خۆى بوه‌ستێ.
*دواوته‌ت
چییه؟
-هیوادارم
توانیبێتم
خزمه‌تێك به
هونه‌رى
وڵاته‌كه‌م
كردبێت و
هیواى سه‌ركه‌وتنم
بۆ ئێوه‌ى
خۆشه‌ویست .