سه‌ید ئه‌حمه‌د
ره‌واندزی له
دیداری
کوردستان
ئۆنلایندا : گه‌نجی
لێهاتوومان
هه‌یه و
هه‌وڵی
چاک نه‌دراوه
دیمانه
: سامی کاکه
هونه‌رمه‌ندى لێهاتوو(سه‌ید
ئه‌حمه‌د رِه‌واندزى)
یه‌كێكه له‌وهونه‌رمه‌نده
ماندووانه‌ى
كه ساڵانێكى
دوور‌و درێژه
خزمه‌تى هونه‌رى
گۆرانى و
مۆسیقا ده‌كات،له‌گه
ڵ به‌شى
هه‌ره
زۆرى گۆرانى
بێژه
ناوداره‌كانى
كورد‌و غه‌یره
كورد شوێن په‌نجه‌ى
دیار‌و
به‌رچاوه
رِۆلێكى
كاریگه‌رى
بینیوه له‌به‌ره‌و
پێش بردنى
مۆسیقا‌و
گۆرانى كوردى له
كوردستان به
گشتى له هه‌ولێر
به‌تایبه‌تى
ئێمه‌ش پێمان
باش بوو ئه‌م هونه‌رمه‌نده
به‌سه‌ربكه‌ینه‌وه
چه‌ند
پرسیارێكى
ئاراسته بكه‌ین:
*پێناسه‌یه‌كى
كورتى خۆت وه‌ك
كه‌سێكى
ئاسایى؟
-ساڵى1963
له‌شارى رِه‌واندز له‌دایك
بوومه. له
ساڵى1977 له‌سه‌ر
ده‌ستى
مامۆستاى به‌رزو
به‌رِێز فێرى
ئامێرى
كیبۆرد+كوردیون
بووم. له‌ساڵى
1980 چوومه په‌یمانگاى
هونه‌ره
جوانه‌كانى
موسڵ. له‌ساڵى1985
خوێندنى په‌یمانگام
ته‌واوكرد به
پله‌ى زۆرباش.
چه‌ندین
ئاوازم بۆ
گۆرانى
بێژه ده‌نگ
خۆشه‌كانى
كوردستان
داناوه،له‌وانه(هاوتا
ئه‌سعه‌د،زیاد ئه‌سعه‌د،
هه‌ردى سه‌ڵاح،ئالان
عومه‌ر،
هۆزان ده‌روێش،ئه‌حمه‌د
محه‌مه‌د
شه‌ریف)چه‌ند
ین هونه‌رمه‌ندى
تر كه
ناتوانم ناوى
هه‌موویان
بهێنم،بۆ چه‌ندین
كارى دراما‌و
شانۆ مۆسیقام
داناوه وه‌ك(زنجیره
دراماى مه‌مى
ئالان)(گه‌مه‌ى
خه‌ونه
ئازاده‌كان)(
گوندى نه‌سرین)
و چه‌ندین
درامای تر. -ئه‌نادمى
ئۆرکستراى
كوردستان‌م. -ئه‌ندامى
سه‌ندیكاى
هونه‌رمه‌ندانى
كوردستان‌م
لقى هه‌ولێر. -به‌رِێوه‌به‌رى
به‌شى
مۆسیقاى
سه‌ته‌لایتى
كوردستان‌م،كه
به‌شێكى زۆر
دیار‌و كارامه‌یه
له‌گه‌ڵ
گروپى
مۆسیقاى
سه‌ته‌یت به‌سه‌دان
به‌رنامه‌و
كۆنسێرتمان
ئه‌نجامداوه
بۆ به‌شى هه‌ره زۆرى
هونه‌رمه‌ندانى
هه‌ر چوار
پارچه‌ى
كوردستان. -ئه‌ندامى
مۆسیقاى
پاشاى گه‌وره. -ئه‌ندامى
كۆمه‌ڵه‌ى
هونه‌رو وێژه‌ى
كورد لقى رِه‌واندز.
*كورته باسێك
له‌سه‌ر
تیپى
پاشاى گه‌وره؟
-تیپى مۆسیقاى
پاشاى گه‌وره
دامه‌زرێنه‌ره‌كه‌ى
مامۆستاى
گه‌وره‌و
خۆشه‌ویست(زرار
محه‌مه‌د
مسته‌فا)كه
له 1/7/1977 دامه‌زراوه، به‌چالاكترین
تیپ ناوزه‌ندكرا
له ساڵانى(1980) تاوه‌كو
ساڵى(1990) دواى رِاپه‌رِین به‌هۆى
بار‌و دۆخى
سیاسى له‌به‌ین
چوو به‌ره‌و
نه‌مان هه‌نگاوى
نا،ئێستا خه‌ریكه ده‌ست به‌چالاكیه‌كانى
خۆى ده‌كاته‌وه
به‌هیواى سه‌ركه‌وتن.
*چۆن
باس له
گروپی
مۆۆسیقاکه‌ت
ده‌که‌ی ؟
-گروپى
مۆسیقاى سه‌ته‌لایت
تاكه گروپه كه‌توانى
له رِێگه‌ى ئه‌م
كه‌ناڵه
پیرۆزه‌وه
كار‌و چالاكیه‌كانى
خۆى پێشكه‌ش
به بینه‌ران
بكات له
كوردستانى
ئازاد راسته‌و
خۆ به‌رنامه‌كانى
خۆى په‌خش
بكات به‌ده‌نگ
و رِه‌نگه‌وه
و خۆشى له
دڵى بینه‌رانه‌وه
داماڵێت نه‌وه‌ك
دڵى خۆم
رِازى
كردبێت به‌ڵكو
دڵى هه‌موو ئه‌و
هونه‌رمه‌ندو
هورنه دۆستانه‌شمان
رِازى كردووه
كه هۆگرى
كاره‌كانمانن
ئاواته‌خوازن
كه له‌گه ڵ
گروپى
مۆسیقاى سه‌ته‌لایت كاره‌كانیان
ئه‌نجام
بدلاێت.دیاره
منیش
هیوادارم
داهاتوومان
گه‌شترو
چالاكتربێت
بۆ خزمه‌تى
هونه‌رى
كوردى رِه‌سه‌ن:
*ئه‌گه‌ر
سه‌یرى دوێنى
هونه‌ر یان ئه‌مڕِۆى
هونه‌رى
كوردى بكه‌ین؟
-دوێنێ هونه‌ر
هونه‌رێكى
زۆر رِه‌سه‌ن و پرِ
بایه‌خ
بوو
هه‌میشه
زیندوو نه‌مره
ئه‌مرِر هونه‌ر
زۆر ئاڵۆزى و
زۆرى و بۆرى
ده‌بینم
،رِه‌نگه
ژه‌نیارى زۆر
چاك و گۆرانى
بێژى زۆر
چاكمان هه‌بێت،به‌ڵام
هیچ كارێكى موعوبیر
نابینم كه
گوزارشت له
كه‌لتوورو ره‌سانه‌یه‌تى
نه‌ته‌وه‌كه
بكات،چه‌ند كه‌سانێك
نه‌بێت كه رِه‌سانایه‌تى
و هونه‌رى
كوردیان
پاۆاستووه و
له ئاینده‌شدا هه‌ر ئه‌وانه
سه‌ركه‌وتوون
كه گرنگى به‌كارى
هونه‌رى
كوردى رِه‌سه‌ن ده‌ده‌ن،ئه‌وانه‌ى
ده‌ڵێن
مۆسیقاى
كوردى هیچ بنه‌مایه‌كى
نیه هه‌ڵبه‌تا
رِاست ناكه‌ن.
*وه‌ك
مامۆستایه‌كى
به‌توانا و
ناودارى كورد
هیچ نوێكاریه‌ك
له‌مۆسیقاى كوردى به‌دى
ده‌كه‌یت به‌تایبه‌تى
گه‌نجانى ئه‌مرِۆ؟
-هه‌وڵى
چاك نه‌دراوه‌و
گه‌نجى زۆر
لێهاتووشمان
هه‌یه،به‌ڵام
زیاتر
پێویستمان به
دیراسه‌كردن هه‌یه
له رِووى زانستى
مۆسیقا‌و
باواز له‌لاسایى
كردنه‌وه
بهێنن رِێچكه‌ى
تایبه‌ت
به‌خۆمانه‌وه
بگرین،بۆیه
به‌شێوه‌یه‌كى
زۆركه‌م
نوێكارى له‌به‌رهه‌مه‌كانماندا رِه‌نگ ده‌داته‌وه‌و
زیاتر خه‌ریكى
كارى لاسایى
كردنه‌وه‌ین،
ئه‌مه‌شیان خه‌ته‌رناكه
بۆ
داهاتوومان،ئێمه
به‌شێوه‌یه‌كى
گشتى له‌مۆرك
ره‌سه‌نایه‌تى دارِاوین
ئه‌بآ ئێمه
وه‌ك میوزیك
زانى كورد بسه‌لمێنین
خاوه‌نى
مۆسیقایه‌كین ئه‌ویش
مۆسیقاى رِه‌سه‌نى
كوردییه. ده‌بآ
تازه‌گه‌رى و
ئه‌فراندن و
داهێنان
ده‌سته‌به‌ر
بكه‌ین
مێژووى هونه‌رى
كوردى له‌یاد
نه‌كه‌ین،
چونكه وه‌ك
فه‌یله‌سوف كۆنفۆشیوس
ده‌ڵێت(ئه‌گه‌ر
بزانیت میله‌تێك
چه‌ند پێشكه‌وتووه
گوێ له‌هونه‌ره‌كه‌ى بگره).
*تۆ
له‌گه ڵ هونه‌رمه‌ندى
عه‌ره‌ب(كازم
ساهیر) په‌یوه‌ندیتان هه‌بووه
كارى هونه‌ریتان
له‌گه‌ڵدا
كردووه؟
ئه‌مه‌یان
چۆن بوو؟
-به‌ڵىَ
بێگومان
له‌ساڵانى1980-1985
له په‌یمانگاى
هونه‌ر جوانه‌كانى(موسڵ)
قوتابى بووین په‌یوه‌ندییه‌كى
قۆڵمان هه‌بوو
له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندى
ناوبراو،له‌گه‌ل
مامۆستاى
خۆشه‌ویست(ئه‌حمه‌د
الجوادى) كه
مامۆستاى
ئێمه‌بوو
وانه‌ى
پراكتیكى(عمل)ى
به ئێمه‌ده‌دا،هونه‌رمه‌ند
كازم ساهیر ده‌هاته
لامان ئێمه‌ى
زۆر خۆش ده‌ویست
و هاوكاریمان
ده‌كرد
گۆرانیه‌كانمان
به‌نۆته‌ى
مۆسیقا بۆ ده‌نووسیه‌وه
له چه‌ندین ئاهه‌نگ
و تۆماركردنى
گۆرانیه‌كانى
به‌شداریمان
له‌گه‌ڵدا ده‌كردو
له‌كارى ئێمه زۆر رِازى
بو،به‌ڵام به‌هۆى
بار‌و دۆخى
ئاڵۆزى عێراق
په‌یوه‌ندیمان
پچرِاو ئه‌ویش به‌ره‌و
هه‌نده‌ران
به‌رِێ كه‌وت و نه‌ماندۆزییه‌وه.
*ده‌ڵێن
زۆركه‌م
له‌ماڵه‌وه‌یت؟
زیاتر خه‌ریكى
كارى هونه‌ریت
له‌ته‌له‌فزیۆنى
سه‌ته‌لایتى كوردستان؟
-به‌ڵىَ به
شانازییه‌وه
ده‌ڵێم ته‌له‌فزیۆن
ماڵى دووه‌مى
منه،
چونكه
له رِێگه‌ى ئه‌م
شاشه‌یه
پیرۆزه‌وه
په‌یوه‌ندیمان
پته‌وتر بوو
له‌گه‌ڵ
هونه‌رمه‌ندانى
هه‌رچوار
پارچه‌ى
كوردستان. بۆیه
سه‌رقاڵى
كارى به‌رنامه‌و
كارى تۆماركردنى
گۆرانیه‌كان
واى كردووه
زیاتر له‌ته‌له‌فزیۆن
بمێنمه‌وه و
نه‌وه‌ك
له‌ماڵه‌وه،كاره‌كه‌ى
من واده‌خوازێت،ئه‌مه‌شیان
خزمه‌تێكه
بۆ گه‌ل و
نه‌ته‌وه‌كه‌م.
*سه‌ید
جه‌بار كێیه؟
تا چه‌ند
كاریگه‌رى به‌سه‌رته‌وه هه‌بووه؟
-سه‌ید
جه‌بار
باوكمه‌و
مرۆڤێكى قسه‌خۆش
و زۆر ئارام و
هه‌ژاره،گشت خه‌ڵكه
كوردستان
خۆشیان ده‌وێت،
ئاره‌زووى ته‌نها
كاركردنه له‌پیره
چایخانه‌كه‌ى سه‌رخه‌ره‌ندى
رواندز،ماوه‌ى(50-60)سالڕ
ده‌بێت له‌م
چایخانه‌یه
چاى ده‌فرۆشێت
و ئێستاش
به‌رده‌وامه،ته‌مه‌نى
نزیكه‌ى(71)سالڕ
ده‌بێت.(10)مناڵى
هه‌یه(4) كچ و(6) كوڕِ من یه‌كێكم
له كوڕِه‌كانى.كاتى
خۆى كه ده‌گێرێته‌وه
ده‌ڵێت
له‌چایخانه‌كه‌وه
هه‌م شوێنى
نووستن و هه‌م
دیوه‌خانێكى
تێدابوو بۆ حه‌سانه‌وه‌ى میوانان
به‌تایبه‌تى
هونه‌رمه‌ندان(كاوێس
ئاغا)حه‌سه‌ن
سیساوه‌یى) خاڵه
تاهیر و
محه‌مه‌د
عارف و حه‌سه‌ن
زیره‌ك ) گۆرانیان
گووتووه‌و له
چایخانه‌ى
باوكم
ماونه‌ته‌وه‌و
تادره‌نگانى
شه‌و گۆرانى و
قسه‌ى خۆشیان
بۆ خه‌ڵك
كردووه‌و
شه‌وچه‌ره‌یان
كردووه، به‌ڵى
كاریگه‌رى
زۆرى به‌سه‌ر
مندا هه‌بووه‌و هه‌رله‌منداڵیه‌وه
حه‌زم كردوه
له‌گه ڵ باوكم
كاربكه‌م و
گوێ له‌گۆرانیه‌كانى كاوێس
ئاغا‌و محه‌مه‌د
عارف و حه‌سه‌ن
زیره‌ك و خاڵه
تاهیر بگرم،
چونكه زۆر ئاره‌زووى
هونه‌رى رِه‌سه‌نه‌و
كاریگه‌رى
زۆرى به‌سه‌رمندا
هه‌بووه.
*زیاد ئه‌سعه‌د
كێیه؟ ده‌ڵێن
په‌یوه‌ندییه‌كى
پته‌وتان هه‌یه
پێكه‌وه؟ -زیاد
ئه‌سعه‌د
هونه‌رمه‌ندێكى
به‌رِێزو خۆشه‌ویسته
له‌لام هه‌ر
چییه‌ك ده‌رباره‌ى
گه‌وره‌یى به‌هره‌ى
ئه‌م هونه‌رمه‌نده
بنوسوم هێشتا
هه‌قم پێنه‌داوه‌و
په‌یوه‌ندیشم
زۆر به‌تینه
له‌گه‌ڵیدا
به‌هیوام به‌م
زووانه بگه‌ڕِێته‌وه
كوردستان چه‌ند
كارێكى
هونه‌رى
گۆرانى و
مۆسیقاى بۆ ئه‌نجام
بده‌ین چونكه
ته‌نها به ده‌نگه
به سۆزه‌كه‌ى
له‌نێو دڵى جه‌ماوه‌دایه
،دیاره جه‌ماوه‌ریش
چاوه‌رِێى ئه‌وه‌ن
كه‌به
ده‌نگ
و رِه‌نگه‌وه
پێشوازى لىَ بكه‌ن
و گوڵ بارانى
بكه‌ن له
كوردستانى ئازاد.