عه‌بدولڕه‌حمان مسته‌فا پێشوازی له‌ شاندێكی سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانی كوردستان كرد

[17:01 , 06 Jun 2006]

PNA ـ ئه‌مڕۆ عه‌بدولڕه‌حمان مسته‌فا پارێزگاری كه‌ركوك له‌ نووسینگه‌ی تایبه‌تی خۆی پێشوازی له‌ شاندێكی سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانی كوردستان لقی كه‌ركوك كرد، له‌ دانیشتنێكدا هه‌ردوو لا باسیان له‌ رۆڵی لقی سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانی كه‌ركوكی له‌ هاندانی هاوڵاتیانی بۆ خزمه‌تكردنی شاره‌كه‌ كرد.
له‌لای خۆیه‌وه‌ پارێزگاری كه‌ركوك جه‌ختی له‌سه‌ر رۆڵی هونه‌ر و هونه‌رمه‌ندان له‌ گه‌شه‌پێدان و پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵگا كرده‌وه‌ و داواشی له‌ شانده‌كه‌ كرد بۆ به‌رقه‌راركردنی گیانی برایه‌تی نێوان نه‌ته‌وه‌كان له‌پاڵ
ً ئیداره‌ی شاری كه‌ركوك بوه‌ستن .
له‌كۆتایی چاوپێكه‌وتنكه‌دا شاندی سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندان ، رۆڵی ئیداره‌ی شاری كه‌ركوكیان له‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ینه‌تیه‌كانی هاوڵاتیانی شاره‌كه‌، به‌رزنرخاند.