|
PNA ـ چه‌ند
رۆژێكه
ئاسایشی هه‌ولێر
هه‌ڵمه‌تێكی
بۆ داخستنی
ئه‌و
تۆمارگایانه‌ی
سیدی هونه‌رمه‌ندان
بێ مۆڵه‌تی هونه‌رمه‌نده‌كه
كۆپی ده‌كه‌ن
، له شاری هه‌ولێر
سازكردووه.
به‌پێ سه‌رچاوه‌كه‌یه‌ك
به په‌یامنێری
راگه‌یاند
تا ئێستا 11
تۆمارگه‌ی
سیدی له‌لایه‌ن
ئاسایشه‌و
داخراون.
شایانی باسه
له نێو ئه‌و
هونه‌رمه‌ندانه‌ی
كه به‌رده‌وام
گله‌یی له
دام و ده‌زگاكانی
حكومه‌ت ده‌كرد
، كه رێگه
له كۆپی
كردنی به‌رهه‌مه‌كانیان
ناگرن و مافی
هونه‌رمه‌ندان
پێشل ده‌كرێت،
هونه‌رمه‌ندی
گۆرانیبێژ
هه‌ردی سه‌لاحه،
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش
ئاسایشی هه‌ولێر
له رێگه‌ی
دوو ئافره‌ته‌وه
كه ره‌وانه‌ی
ئه‌و
شوێنانه‌ی
كردووه ،
بۆی ده‌ركه‌وتووه،
كه ئه‌و 11
تۆمارگه‌یه
سیدیه‌كانی
هونه‌رمه‌ند
هه‌ردی سه‌لاح
كۆپی ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه
ئه‌وه‌شی
روونكرده‌وه
، كه خاوه‌نی
هه‌ندێ له‌و
تۆمارگایانه
بۆ ماوه‌ی شه‌وێك
به‌ندكراون.
شایانی باسه
ئاسایشی هه‌ولێر
چه‌ندین جار
خاوه‌نی ئه‌و
تۆمارگایانه‌ی
له كۆپی نه‌كردنی
به‌رهه‌می
هونه‌رمه‌ندان
ئاگاداركردۆته‌وه،
به‌ڵام
گوێیان به‌م
ئاگاداركردنه‌وه‌یه
نه‌داوه،
بۆیه
تۆمارگه‌كه‌یان
داخراوه.
|