به‌م زووانه‌ كه‌ناڵێكی ته‌له‌فزیۆنی تایبه‌ت به‌ رۆژئاوای كوردستان داده‌مه‌زرێ

[12:50 , 06 Jun 2006]

PNA _ بڕیار وایه‌ ره‌وه‌ندی كورد له‌ هه‌ر سێ وڵاتی ئه‌ڵمانیا و به‌لجیكا و هۆڵه‌ندا سبه‌ی كۆنفرانسێك بۆ دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌كانی ناساندنی دۆزی كورد له‌ رۆژئاوای كوردستان به‌ جیهان ئه‌نجدامبدات، له‌و باره‌وه‌ گفتوگۆ له‌سه‌ر دامه‌زراندنی كه‌ناڵێكی ته‌له‌فزیۆنیی تایبه‌ت به‌ رۆژئاوای كوردستان بكات.
یه‌كه‌مین رۆژی كۆنفرانسه‌كه‌ له‌ 7/6/2006 ئه‌نجامده‌درێت و وا چاوه‌ڕوان ده‌كرێت كه‌ باس و خواسی دامه‌زراندنی كه‌ناڵێكی ته‌له‌فزیۆنی تیادا تاوتوێ بكرێت كه‌ تایبه‌ت بێت به‌ كێشه‌ی كورد له‌ رۆژئاوای كوردستان.
هه‌روه‌ها له‌ كۆنفرانسه‌كه‌ باس له‌ چۆنیه‌تی كۆكردنه‌وه‌ی پاڵپشتی دارایی بۆ دامه‌زراندنی كه‌ناڵی ناوبراو ده‌كرێت. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه‌ له‌ باره‌ی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌وه‌ گفتوگۆ و دیالۆگی دیموكراتی و سه‌ربه‌خۆ ئه‌نجامده‌درێن.
شایانی باسه‌ ئه‌ندامانی ئه‌و كه‌ناڵه‌ ته‌له‌فزیۆنیه‌ بریتی ده‌بن له‌ چالاكانی بواری سیاسی و تایبه‌تمه‌نده‌كانی دۆزی كورد له‌ رۆژئاوای كوردستان.