|
-PNA
هه‌ڵۆ مه‌حه‌مه‌د-
هونه‌رمه‌ند
چۆپی فه‌تاح
له ماوه‌ی
چه‌ند رِۆژی رِابردو
له ستۆدیۆی
شانیا له
شاری
ئۆپسالای
سوید كاری
مۆسیقا‌و ده‌نگی
سی دیه تازه‌كه‌ی
ته‌واو كرد.
له
په‌یوه‌ندیه‌كی
ته‌له‌فۆنیدا
له‌گه‌ڵ
هونه‌رمه‌ند
چۆپی فه‌تاح
سه‌باره‌ت
به‌دوایین
كاری هونه‌ری،
به په‌یامنێری
رِاگه‌یاند
كه ئێستا خه‌ریكی
گفتوگۆیه
له‌گه‌ڵ
چوار
كۆمپانیای
هونه‌ری بۆ
ئه‌وه‌ی ئه‌مجاره‌یان
به شێوه‌یه‌كی
ئۆرجینال ئه‌ركی
بلاَوكردنه‌وه‌ی
سی دیه
نوێیه‌كی له
كوردستان و
ده‌ره‌وه‌ی
ولاَت بگرێته
ئه‌ستۆی
خۆی، هه‌روه‌ها
هونه‌رمه‌ند
ئه‌وه‌شی پێ
راگه‌یاندین
كه ئه‌م به‌رهه‌مه‌ی
پێكهاتووه
له چوارده
گۆرانی، دوو
گۆرانی به
زاری بادینی
له ئاوازی
ئیدریس به‌لاته‌یی
ودوو ئاوازی
هونه‌رموند
زیاد ئه‌سعه‌د
و هه‌روه‌ها
چوار ئاوازی
بورهان
موفتی و چوار
گۆرانی كرمانجی
سه‌روو كه
تێكرِا چوار گۆرانی
فۆلكلۆرین،
هه‌روه‌ها
دووگۆرانی
به زمانی
ئینگلیزیه
له ئاوازی
گۆران
بورهان
موفتی و
گۆرانیه‌كی
تری كوردی له‌سه‌ر
ئاوازی
یۆنانی له‌خۆگرتووه،
هونه‌رمه‌ند
ئه‌وه‌شی پێ
رِاگه‌یاندین:"ئه‌و
دوێته‌ی له‌گه‌ڵ
هونه‌رمه‌ند
كاروان كامل
گوتومه
جارێكی تر له‌و
سی دیه‌م
دایده‌نێمه‌وه،
تێكستی ئه‌م
گۆرانیانه‌ش
له لاین به‌رێزان
فرهاد شاكه‌لی
وئێدوار كه
(د.كه‌مال
میراوده‌لی)كردوویه‌تی
به كوردی و
فۆلكلۆر
ئیسماعیل
خورماڵی و
ئیحسان فه‌تاح
و كه‌ریم به‌لاته‌ییه.
خاتوو
چۆپی فه‌تاح
ئه‌وه‌شی رِاگه‌یاند
كه كۆمه‌ڵێ
ژه‌نیاری به‌توانا
كاری
موزیكیان ئه‌نجامداوه‌و
و هونه‌رمه‌ند
گۆران كامل
سه‌رپه‌رشتیاری
به‌رهه‌مه‌كه‌ی
كردووه.
شایانی
باسه هونه‌رمه‌ند
چۆپی فه‌تاح
له
فیستیڤاڵی
هه‌ڵه‌بجه
كه له شاری
دانهاخ له
هۆله‌ندا رِێكخرابو
به دوو
گۆرانی له‌سه‌ر
هه‌ڵه‌بجه
به‌ژداری
كرد كه به
هه‌ردوو
زمانی كوردی
و ئینگلیزی
پێشكه‌شی
ئاماده‌بووانی
كرد.
شایانی
باسه هونه‌رمه‌ند
له خۆ
ئاماده‌كردندایه
بۆ ئه‌وه‌ی
بگه‌رێته‌وه
بۆ كوردستان
و چه‌ند
چالاكیه‌كی
هونه‌ری وه‌كو
كۆنسێرت و
كلیپكردنی
یه‌كێ له
گۆرانیه‌كانی
سی دیه
نوێكه‌ی و چه‌ندین
پرِۆگرامی
ته‌له‌فزیۆنی
ئه‌نجامبدات.
|