|
PNA- ئه‌رسه‌لان
عه‌بدوڵڵا/
هه‌ولێر- له
چاوپێكه‌وتنێكدا
له گه‌ڵ
هونه‌رمه‌ند
هه‌ردی سه‌ڵاح،
كه دوێنێ له
یاری تۆپی
پێی نێوان هه‌ردوو
یانه‌ی هه‌ولێر
و نه‌جه‌ف وه‌ك
هانده‌رێك
ئاماده‌بوو،
سه‌باره‌ت
به
بڵاوبوونه‌وه‌ی
دوا سیدی خۆی
به ناوی
تۆبه،
پێیراگه‌یاندین
كه به‌م
نزیكانه ده‌یخاته
به‌رگوێی هه‌وادارانی،
ئه‌وه‌شی
ئاشكراكرد
كه هانده‌ری
یانه‌ی وه‌رزشیی
هه‌ولێره.
سه‌باره‌ت
به‌هۆكاری
دواكه‌وتنی
بڵاوبوونه‌وه‌ی
سیدیه‌كه و
ده‌نگۆی ئه‌وه
هه‌یه كه
به‌هۆی
بڵاوبونه‌وه‌ی
سیدی (ئه‌مشه‌و)ی
هونه‌رمه‌ند
(عه‌دنان كه‌ریم)ه،
هه‌ر وه‌كو
له ناو خه‌ڵكدا
قسه‌ی له‌سه‌ر
ده‌كرێت، له
وه‌ڵامدا
هونه‌رمه‌ند
هه‌ردی سه‌ڵاح
گوتی:"هونه‌رمه‌ند
عه‌دنان كه‌ریم
هونه‌رمه‌ندێكی
گه‌وره‌یه،
به‌ڵام
بڵاونه‌بوونه‌وه‌ی
سیدیه
نوێیه‌كه‌م
تا ئێستا له‌به‌ر
بڵاوبوونه‌وه‌ی
سیدی هونه‌رمه‌ند
عه‌دنان كه‌ریم
نه‌بووه،
به‌ڵكو له‌به‌ر
هه‌ندێ كێشه‌ی
گوومرگیه‌وه
بووه، بۆ ئه‌وه‌ی
له
توركیاوه
بیهێنمه‌وه
كوردستان،
كێشه‌كه‌ش
له‌وه‌دایه
كه به‌رهه‌مه
نوێیه‌كه‌م
گۆرانیه‌كی
نه‌ته‌وه‌یی
بۆ كورد و
كوردستان له‌خۆگرتووه."
هه‌ردی سه‌ڵاح
كه خۆی وه‌كو
هانده‌رێكی
یانه‌ی هه‌ولێر
له تۆپی پێ
ده‌زانێت
ئاماژه‌ی به‌وه‌دا،
كه پێشتریش
هاتۆته
یاریگه بۆ
هاندانی
یانه‌ی هه‌ولێر،
به‌ڵام ئه‌وه‌شی
گوت: به‌هۆی
بارودۆخی
تایبه‌تی ره‌نگه
تۆزێك بۆ
هونه‌رمه‌ندان
ئاسان نه‌بێت
روو له
یاریگه بكه‌ن.
ئه‌و داوای
له هونه‌رمه‌ندان
كرد كه هه‌وڵ
بده‌ن روو له
یاریگه وه‌رزشییه‌كان
بكه‌ن و هانی
یانه‌كانی
كوردستان
بده‌ن،
چونكه به‌گووته‌ی
ئه‌و كاریگه‌ری
باشی بۆ
هانده‌رانی
وه‌رزشی ده‌بێت.
هه‌ردی هه‌روه‌ها
گوتی:"له
پێناو ئاڵای
كوردستان و
یانه‌ی هه‌ولێر
هاتوومه‌ته
یاریگه".
|