ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت سه‌ری پێوه بمێنێت ، ده‌بێت بێده‌نگ بێت.
کۆپیڕایت و
داخستنی 11 تۆمارگا
له هه‌ولێر
له سه‌رده‌می
ساسانێکاندا،
کاتێک که ته‌کنیک
و ته‌کنه‌لۆجیای
ئه‌مڕۆیان نه‌بوو،
شانۆکان وا
درووست ده‌کران
که به‌بێ
بوونی میکرۆفۆن
ده‌نگی هونه‌رمه‌ند
به هه‌موو
ئاماده‌بووان
بگات ،
پێش ئه‌وه‌ی پرۆگرام
ده‌ست پێ‌بکات
، پاڵه‌وانێک
ده‌چووه سه‌ر
شانۆ و ده‌یگووت
( ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت
سه‌ری پێوه
بمێنێت ، ده‌بێت
بێده‌نگ بێت) .
له مێژه
هونه‌ر گرنگییه‌کی
گه‌وره‌ی پێ
ده‌درێت ، به‌تایبه‌ت
لای ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی
که له مێژوودا
به ده‌سه‌ڵاتی
پێشکه‌وتوو
له قه‌ڵه‌م
دراون ، هه‌روه‌ها
شارستانییه‌ته‌کانی
فیرعه‌ونه‌کان
و گریک و ڕۆماش
گرنگییه‌کی
گه‌وره‌یان
به هونه‌ر
داوه و ئه‌و
نه‌ته‌وانه
تا ئێستاش به
هونه‌ری ئه‌و
سه‌رده‌مه‌یانه‌وه
شانازی ده‌که‌ن.
هونه‌ر له
ئه‌ورووپا له
سه‌ره‌تادا
له سه‌ر شه‌قام
و کوچه‌و کۆڵانه‌کان
بوو و دوایی
چووه نێو ماڵه
بورژواو ئه‌روستوکراته‌کانه‌وه
، له سه‌ده‌کانی
ناوه‌ڕاستدا
که که‌نیسه
ده‌وری ده‌سه‌ڵاتی
ده‌بینی هه‌وڵی
ئه‌وه‌یدا که
بیخزێنێته نێو
که‌نیسه‌کانه‌وه
و کاریگه‌رییه‌کانیان
بۆ مه‌زهه‌ب
بقۆزێته‌وه.
به‌ڵام ئه‌مڕۆ
له ئه‌ورووپا،
هونه‌رمه‌ندان
له پله‌ی یه‌که‌می
چینه‌کانی کۆمه‌ڵگادان
و شێوه‌ی گوزه‌ران
و ڕێز لێگرتنیان
له لایه‌ن یاسا
و ده‌سه‌ڵاته‌وه
له ئاستی چینه
ئه‌روستوکراتییه‌که
به‌رز تره.
ساسانییه‌کان
هێند پێشکه‌وتوو
بوون و هێنده
هونه‌ریان لا
به‌رز بوو ،
ئه‌و ڕێزلێنانه
بۆ هونه‌ر و
هونه‌رمه‌ندان(
که شتێکی زۆر
کۆن نییه له
ئه‌ورووپا) .
ئه‌وان( ساسانێکان
) له پێش هاتنی
ئیسلامه‌وه
درکیان پێ کردوه
و کاریان بۆ
کردووه ، له
سه‌رده‌می ئه‌رده‌شیری
بابه‌کاندا
(226-241)ی زاینی پله
و پایه‌ی هونه‌رمه‌ندانییان
هێناوه‌ته ڕیزی
کارمه‌ندانی
خاوه‌ن پله و
پایه‌وه.
لێره‌دا پرسیارێک
دێته پێشه‌وه
، ئایه ده‌سه‌ڵاتی
کوردی له
کوردستانی
باشوور چه‌ند
گرنگی داوه
به هونه‌ری
کوردی؟.
دیاره ده‌سه‌ڵاتی
کوردی، هاته
سه‌ر خاکێکی وێران
و کاوله‌یه‌کی
خاپوور ، کێشه‌کان
گه‌لێک زۆر
بوون، ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی
4000 دێی وێران کراو
و کێشه‌ی ئه‌نفال
و خێزانی شه‌هیدان
و
درووستکردنه‌وه‌ی
دام و ده‌زگاکانی
وڵات و جه‌نده‌ها
گرفتی گه‌وره‌ی
تر وه‌کوو باری
ته‌ندرووستی
و ئاستی خوێندن
و به‌کوردی
کردنی خوێندن
و کار کردن له
ژێرخانی
ئابوری و زۆر
گرفتی تر که
تائێستا
درێژه‌یان هه‌یه.
گله‌یی و
گازنده‌یه‌کی
زۆری هونه‌رمه‌ندان
هاته سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی
کوردی ، بۆ ئه‌و
که‌م ته‌رخه‌مییه‌ی
ده‌سه‌ڵات له
بواری هونه‌ردا
و گرنگی نه‌دان
به هونه‌ر.
یه‌کێک له‌و
گرفته گه‌ورانه
کێشه‌ی (کۆپی ڕایت)
بوو ، که به‌ڕاستی
درێژه‌ی کێشا
و ڕه‌نجی چه‌ند
ساڵه‌ی هونه‌رمه‌ندان
به فیڕۆ ده‌ڕۆیشته
گیرفانی چه‌ند
بازرگانێکی نێو
بازاڕه‌وه.
بازاڕێکی بێ
کۆنترۆڵ و بێ یاسا،
به به‌رچاوی
ئاسایش و پۆلیسه‌وه
به‌رهه‌می سیدی
و کاسێتی هونه‌رمه‌ندان
کۆپی ده‌کراو
ده‌فرۆشرا،
هونه‌رمه‌نده‌کانیش
داماو داماو
ده‌سته‌وه‌ستان
وه‌ستابوون
به‌رانبه‌ر
ئه‌و ناهه‌قییه.
به‌رهه‌مێکی
سیدی که هونه‌رمه‌ندێک
ده‌ری ده‌کات
، جگه له‌وه‌ی
که هونه‌ره
و ماندووبونێکی
زۆری تێدایه
خه‌رجێکی زۆریشی
لێ ده‌کات . ده‌بێت
وه‌کوو
درووست کردنی
خانویه‌ک ببینرێت
له یاسادا ،
چۆن خانوو
تاپۆی هه‌یه
و به‌ناو خاوه‌نه‌که‌ییه‌وه
تۆمار ده‌کرێت،
ده‌بێت به‌رهه‌می
هونه‌رمه‌ندانییش
وا بێت ، خانویه‌ک
له لێدانی
بناغه‌که‌یه‌وه
و تا دیوار و
ده‌رگا و په‌نجه‌ره
و تا کۆتایی
درووست‌کردنی
خه‌رجی له سه‌ر
ده‌که‌یت ، ده‌رهێنانی
سیدیش له کڕینی
ئاوازه‌وه و
دابه‌شکردی گۆرانییه‌که
و کاری مۆزیکژه‌نه‌کان
و کرێی ستۆدیۆ
و میکسینگ و
ماسترینگ و تا
کاتی بڵاو
کردنه‌وه‌ی
خه‌رجی لێ ده‌کرێت
.
له هه‌موو
ووڵاته پێشکه‌وتووه‌کاندا
کۆپی ڕایت
بووه‌ته یاسا
و په‌یڕه‌و ده‌کرێت
، گه‌ر بمانه‌وێت
به‌ره‌و کۆمه‌ڵگایه‌کی
مه‌دنی بڕۆین
ده‌بێت په‌یڕه‌وی
ئه‌و یاسایه
بکه‌ین ، بۆ
ئه‌وه‌ی هونه‌رمه‌ندان
بتوانن به‌رداوام
بن و هونه‌ری
کوردیمان پێش
بخه‌ین و زینده‌به‌چاڵی
نه‌که‌ین.
له سه‌رانسه‌ری
تورکیا یاسای
کۆپی ڕایت هه‌یه
و به وردی کۆنترۆڵ
ده‌کرێت ، به‌ڵام
به داخه‌وه
له کوردستانی
بن ده‌ستی
تورکیا ئه‌و یاسایه
په‌یڕه‌وی
ناکرێت . نیازی
ڕژێمی تورکیاش
دیار و
ئاشکرایه،
ده‌یه‌وێت
هونه‌ری کوردی
پێش نه‌که‌وێت
و هونه‌رمه‌ندان
توانای به‌رده‌وامبونیان
نه‌بێت.
بۆیه ئه‌و
کاره‌ی که
ئاسایشی هه‌ولێر
پێی هه‌ڵساوه
به سزا دانی
ئه‌و تۆمارگایانه‌ی
که سه‌رپێچی
له یاسای کۆپی
ڕایت ده‌که‌ن
و 11 تۆمارگای
داخستووه
کارێکی پیرۆزه
و هه‌نگاوێکی
گه‌وره‌یه بۆ
گه‌شه کرنی
هونه‌ری کوردی،
هیواداریین
ئاسایشی سلێمانییش
به‌و کاره هه‌ڵسێت
و به‌رده‌وام
بن له کۆنترۆڵی
بازاڕی شار و
شرۆچکه‌کان.
ئیحسان
فه‌تاح