بۆ به‌ڕێز سه‌رۆکی ڕاگه‌یاندنی/سلێمانی ئازاد جوندیانی
ڕێز و سڵاو
به‌داخێکی
زۆره‌وه هه‌واڵی
زیندانی کردنی
سێ هونه‌رمه‌ندی
کوردمان له میدیاکانتاندا
بینی، هه‌واڵه‌که
به دوو شێوه
بڵاو بووه‌وه
،
1- که
گوایه ئه‌و
هونه‌رمه‌ندانه
بازرگانییان
به ماده بێهۆشکه‌ره‌کانه‌وه
کردووه
2- هه‌ر
هه‌مان سه‌رچاوه
ده‌ڵێت، که
گوایه ئه‌و
هونه‌رمه‌ندانه
به‌کارهێنه‌ری
ئه‌و مادانه
بوون.
ئێمه
هیواداریین
هه‌واڵه‌که ڕاست
نه‌بێت و دوور
بێت له ڕاستییه‌وه
، به‌ڵام گه‌ر
ڕاستیش بێت ،
جیاوازی له نێوان
هه‌واڵی یه‌که‌م
و هه‌واڵی
دوهه‌مدا زۆر
گه‌وره‌یه ،
به‌کارهێنانی
ئه‌و ماده بێهۆشکه‌رانه
له زۆربه‌ی وڵاته
ئه‌وروپێکاندا
به تاوان
ناژمێردرێت .
چونکه کڕینی
بۆ مه‌به‌ستی
به‌کارهێنانی
بۆ خودی خۆی،
ته‌نها زه‌ره‌ر
له خۆی ده‌دات
نه‌ک له کۆمه‌ڵگا
، له لایه‌کی
تریشه‌وه ئه‌و
جۆره که‌سانه
تووشی ئیدمان
بوون و کاره‌که
تا ڕاده‌یه‌کی
زۆر له ده‌ستیان
ده‌رچووه و پێویستیان
به چاره‌سه‌ر
کردن هه‌یه .
به‌ڕێز
ئێمه
داوا له به‌ڕێزتان
ده‌که‌ین که
ئه‌م کاره پێویستی
به
دواداچونه‌وه
هه‌یه و ناو
زڕاندنی هونه‌رمه‌ندان
تاوانێکی گه‌وره‌یه
، زۆر جار ئه‌و
هه‌واڵانه‌ی
له سه‌ر هونه‌رمه‌ندان
بڵاو ده‌کرێته‌وه
له بوختان زیاتر
هیچی تر ده‌رنه‌چووه
و ته‌نها بووه‌ته
هۆی
ساردکردنه‌وه‌ی
هونه‌رمه‌نده‌که
له جیهانی
هونه‌ر. گه‌ر
هه‌واڵه‌که ڕاست
نییه و بێ
بناغه‌یه،
ئه‌وه ده‌بێت
.
1- له لایه‌ن
ڕاگه‌یاندنی
ئێوه‌وه به‌یانێکی
ڕه‌سمی ده‌ربچێت
و ئه‌و هه‌واڵه
به درۆ بخاته‌وه،
وه‌ک چۆن ڕاگه‌یندنی
هه‌ولێر به‌یانێکی
ڕه‌سمی ده‌رکرد
ده‌رباره‌ی
کاک ئازا حه‌سیب
قه‌ره‌داخی
به‌ڕێوه‌به‌ری
زاگرۆس تیڤی و
ده‌ستپاکی ئه‌و
به‌ڕێزه‌ی پشت
ڕاست کرده‌وه.
2- ئه‌و
په‌ت و ده‌زویانه‌ی
ئه‌و هه‌واڵانه‌یان
به درۆ ڕاگه‌یاندووه
، بدۆزرێنه‌وه
و سزا بدرێن.
3- هه‌ر سێ
هونه‌رمه‌ند
قه‌ره‌بوو
بکرێنه‌وه ،
به‌رامبه‌ر
ئه‌و ناو زڕاندنه‌ی
که پێیان
کرا.
هیوادارین
داواکه‌مان
ته‌ماشا بکرێت
و پشتگوێ نه‌خرێت
، ڕێزمان دو
باره ده‌که‌ینه‌وه
.
هۆگر محه‌مه‌د