|
PNA- په‌سار
فایق/ هه‌ولێر-
به ئاماده‌بوونی
وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی
حكومه‌تی هه‌رێمی
كوردستان،
كاتژمێر (7)ی
ئێواره‌ی
دوێنێ چوار
شه‌ممه، به‌شی
هونه‌ری
موزیكی په‌یمانگای
هونه‌ره
جوانه‌كانی
هه‌ولێر
چالاكییه‌كانی
له سێزده‌مین
فیستیڤاڵی
په‌یمانگا
ئه‌نجامدا.
چالاكییه‌كانی
به‌شی هونه‌ری
موزیك له‌م
فیستیڤاڵه
كه له هۆڵی
میدیا بهرِێوهچوو،
به‌م شێوه‌ییه
بوو:
ژه‌نینی
چه‌ند پارچه‌كه
موزیكێكی
جیهانی و
كوردی له
لایه‌ن
مامۆستایان
و قوتابیانی
به‌شی
موزیكی په‌یمانگا،
له‌وانه‌ش
موزیكی(خه‌ونه‌كانم
و بلو دانۆب
وكۆنشێرتۆی
كه‌مانجه و
موزیكی شێخی
سه‌نعان و چه‌ند
پارچه
موزیكێكی تر).
دواتر هه‌ریه‌ك
له
قوتابیان هه‌ڵۆ
محه‌مه‌د و
دلێر گه‌رمیانی
و هه‌ڵدێر
محی ا‌لدین،
چه‌ند
گۆرانیه‌كی
كوردیان
پێشكه‌ش كرد.
هه‌ڵبه‌ست
سه‌ڵاح وه‌ك
مامۆستایه‌كی
به‌شی هونه‌ری
موزیك له په‌یمانگای
هونه‌ره
جوانه‌كانی
هه‌ولێر، سه‌باره‌ت
به‌مه
گوتی:" وه‌ك
نه‌ریتێكی
ساڵانه په‌یمانگای
هونه‌ره
جوانه‌كانی
هه‌ولێر، به‌شی
موزیك له
قۆناغی ته‌واوكردنی
هه‌ر ساڵێك
فیستیڤاڵێك
سازده‌كات،
تێیدا به‌رهمه
هونه‌رییه‌كانی
كه له
شاكاره‌كانی
جیهانی و
كوردی
پێكهاتووه كه
له
پرۆكرامی ئهمرِۆی
فیستیڤاڵ
پێشكه‌شكرا،تێیدا
توانای
قوتابیان له
ماوه‌ی ئه‌م
چه‌د ساڵه‌ی
خوێندنی به‌دیارده‌كه‌وێت،ده‌توانم
بڵێم ئه‌م
فیستیڤاڵه
چه‌ندین
توانای هونه‌ری
قوتابیانی
به‌ده‌رده‌كه‌وێت
كه له‌رێگه‌ی
چه‌ند
ئامێرێكی
موزیكی چه‌ند
به‌رهه‌مێك
پێشكه‌ش ده‌كه‌ن،
هیوادرام له
ساڵانی
داهاتوو
باشتر و
چاكتر
بتوانینن به‌رهه‌مه‌كان
جوانتر
پێشكه‌ش بكه‌ین."
سه‌باره‌ت
به‌دواكه‌وتنی
چالاكییه‌كانی
به‌شی هونه‌ری
موزیك له‌م
فیستیڤاڵه،
گوتی:"هۆی
دواكه‌وتنی
چالاكییه‌كانی
به‌شی هونه‌ری
موزیك نه‌بوونی
شوێنی پرۆڤه‌كردن
و سه‌رقاڵ
بوون به
تاقیكردنه‌وه‌كانی
سه‌ری ساڵ له
هه‌مان
كاتدا كۆمه‌ڵێك
یاد و بۆنه
هاتنه پێشه‌وه
وای كرد
چالاكییه‌كانمان
دوابخه‌ین".
|