|
PNA - به‌ختیار
مه‌لا ئه‌حمه‌د
/ سلێمانی – سه‌رچاوه‌یه‌ك
له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
ئاسایشی
پارێزگای
سلێمانی ئه‌مڕۆ
(یه‌كشه‌ممه)
رایگه‌یاند،
سێ له‌و
تاوانبارانه‌ی
به‌هۆی به‌كاربردن
و بازرگانی
كردن به
ماده
بێهۆشكه‌ره‌كان
كه له ماوه‌ی
مانگی
رابردوو له‌لایه‌ن
هێزه‌كانی
ئاسایشی
سلێمانی ده‌ستگیركراون،
كه‌سایه‌تی
نێو هونه‌ری
كوردین و له‌مانه
كامه‌ران
عومه‌ر و به‌ختیار
ساڵح.
به‌شی راگه‌یاندنی
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
ئاسایشی
پارێزگای
سلێمانی ئه‌مڕۆ
له راگه‌یاندنێكدا
بڵاویكرده‌وه
كه رێككه‌وتی
(22/5/2006) هێزی
ئاسایش له
بازگه‌ی
پێنجوین،
هاوڵاتییه‌كی
به‌ناوی (هه‌ڵكه‌وتی
ساز) ده‌ستگیركردووه
و دوای
پشكنینی
ناوبراو ده‌ركه‌وتووه،
كه بڕی یه‌ك
كیلۆ ماده‌ی
(تریاك)ی له
ناو
ئامێرێكی ئه‌مپریفایه‌ر
حه‌شاردابوو.
له درێژه‌ی
راگه‌یاندنه‌كه‌دا
هاتووه: "هه‌ڵكه‌وتی
ساز" بۆ ئه‌وه‌ی
هه‌ست به
بۆنی تریاكه‌كه
نه‌كرێت زه‌رده‌چێوه‌ی
پێداكردبوو،
ناوبراو به‌نیاز
بووه ئه‌و
ماده
بێهۆشكه‌ره
بگه‌یه‌نێته
ناو شاری
سلێمانی و به
موعتاده‌كانی
بفرۆشێت.
هه‌روه‌ها
سه‌رچاوه‌كه
گوتی: ئه‌و كه‌سانه‌ی
كه كڕیاری
ماده‌ی
تریاك له (هه‌ڵكه‌وتی
ساز) بوون،
هونه‌رمه‌ندان
(میدیا حسێن) و
(به‌ختیار
ساڵح) و (كامه‌ران
عومه‌ر) و
ژماره‌یه‌ك
هاوڵاتی
دیكه بوون
كه له
نێوانیاندا
هه‌ردوو
هونه‌رمه‌ند
(میدیا حسێن) و
(به‌ختیار
ساڵح) له‌گه‌ڵ
ژماره‌یه‌كی
دیكه ده‌ستگیركراون،
به‌ڵام (كامه‌ران
عومه‌ر)
رایكردووه.
سه‌رچاوه‌ی
ناوبراو
ئاماژه‌یدا
ئه‌و تاوانبارانه،
له‌لایه‌ن
دادوه‌ری
لێكۆڵینه‌وه‌ی
ئاسایشی
سلێمانی به
پێی ماده‌ی (14)ی
ماده
بێهۆشكه‌ره‌كانی
سزای عێراقی
دادگایی
كراون و
بڕیاری زیندانی
كردنیان بۆ
ده‌رچووه.
|