به‌ بڕیاری وه‌زیری رۆشنبیری, ته‌له‌فزیۆنی هه‌رێم داده‌خرێت

[20:51 , 13 Jun 2006]

خه‌بات- هه‌ولێر: سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تی رۆشنبیری رایگه‌یاند كه‌ وه‌زیری رۆشنبیری بڕیاری داوه‌ ته‌له‌فزیۆنی هه‌رێم ، له‌ ئێواره‌ی 13_6_2006 ، بۆ كاتێكی نادیار دابخرێت تا له‌ رێكخستنه‌وه‌ی به‌رنامه‌كانی بكۆڵنه‌وه‌.
سه‌رچاوه‌كه‌ رایگه‌یاند كه‌ راوێژكاری وه‌زاره‌تی رۆشنبیری بۆ كاروباری ته‌له‌فزیۆن وه‌كو سه‌رپه‌رشتیاری ته‌له‌فزیۆنه‌كه‌ ده‌مێنێ و بڕیاره‌كانی پێشوو بۆ گۆڕانكاری كارگێڕی راده‌گیرێت تا چاره‌سه‌رێكی بناغه‌یی ده‌دۆزرێته‌وه‌.
ئه‌م بڕیاره‌ له‌وه‌وه‌ هاتووه‌ كه‌ ته‌له‌فزیۆنی هه‌رێم به‌ بارودۆخ و به‌رنامه‌ی ئێستاكه‌ی نه‌یتوانیوه‌ په‌یامی خۆی بگه‌یه‌نێت. هه‌ر بۆیه‌ش بیر له‌ چاكسازی بنه‌ڕه‌تی ده‌زگاكه‌ ده‌كرێته‌وه.‌