|
PNAـ
هه‌ڵۆ محه‌مه‌د/
هه‌ولێرـ هونه‌رمه‌ند
ئه‌رده‌لان
به‌كر له‌په‌یوه‌ندییه‌كی
ته‌له‌فۆنی
سه‌باره‌ت
به‌دواین
كاری هونه‌ری
به سایتی په‌یامنێری
راگه‌یاند:
به‌رهه‌می
ئه‌م جاره‌م
به‌ناوی خه‌ونێ
بووه، ئه‌م
به‌رهه‌مه
له‌حه‌وت
تراك به‌ناوه‌كانی
(ئیمشه‌و دل
مه‌رگی
گریانه ، بۆ
نایه‌ی
بتبینم ،
بێریه
بێریه ، خه‌ونێ
بوو ، رۆحی من
، كرمان شان
رازاوه
رازاوه ) یه
پێكهاتووه.
تێكستی 6 تراك
له‌لایه‌ن (
جه‌بار حه‌بیب
) نووسراوه و
یه‌كێكیش له‌لایه‌ن
( شێروان به‌كر)ی
برام
نووسراوه،
سه‌رجه‌م
ئاوازه‌كان
له‌لایه‌ن
من شێروان به‌كر
دانراوه،
جگه له‌یه‌كێكیان
نه‌بێ كه
ئاوازی
یۆنانیه ،
بڕیاره ده‌زگای
بڵاوكردنه‌وه‌ی
هونه‌ری (نه‌وا)
بڵاویبكاته‌وه.
سه‌باره‌ت
به‌و بێده‌نگیه‌ی
كه ماوه‌یه‌كی
خایه‌ند، ئه‌رده‌لان
به‌كر گوتی :"
له‌وانه‌یه
خه‌ڵك
ئاگاداری
كاركردنی من
نه‌بێ ، من
زۆر به‌زه‌حمه‌ت
و به ووردی
كار له‌گه‌ڵ
شیعر و
ئاوازدا ده‌كه‌م،
سه‌ره‌ڕای
ئه‌وه‌ی هیچ
كه‌سێك نیه
پشتگیریم
بكات. من لام
گرنگ نیه
ساڵانه به‌رهه‌مێك
بخه‌مه به‌ر
گوێی بیسه‌ران
، به‌لای منه‌وه
گرنگه كاری
باش و پوخت
بكرێت.
سه‌باره‌ت
به ئاواز و
شیعری
گۆرانی ( كچی
گاور) ئه‌رده‌لان
گوتی :" دیاره
هه‌موو كه‌سێ
مافی خۆیه‌تی
خۆشه‌ویستی
بكات ، خۆشه‌ویستی
هیچ پێوه‌رێكی
نیه و سنور
له نێوان
ئێمه و ئه‌وانه‌ی
خۆشمان ده‌وێت
نیه، بۆیه
منیش كه‌وتمه
داوی عه‌شقی
كچێكی گاور
خۆشه‌ویستیه‌كی
پاك له
نێوان هه‌بوو
، دوای ئه‌وه‌ی
به كتوپڕ به‌ببێ
ویستی خۆمان
لێكدابڕاین
، زۆر ئازارم
چه‌شت ، ئه‌و
ئازاره‌ش هه‌وێنێ
شیعری
گۆرانی
گاوری لا ئه‌فراندم.
هونه‌رمه‌ند
ئه‌رده‌لان
عومه‌ر دوای
ئه‌وه‌ی ره‌شبینی
خۆی له
ئاستی هونه‌ری
كوردی
پیشانداو
گوتی :" هونه‌ری
كوردی نه‌گه‌یشتۆته
ئه‌و ئاسته‌ی
رێچكه‌ی خۆی
بگرێت، له
هونه‌ری گه‌لانی
دیكه جیا
ببێته‌وه،
له‌لایه‌كی
دیكه‌وه
حزبه
كوردیه‌كانیش
ده‌ست ده‌خه‌نه
ناو كاری
هونه‌ریه‌وه
پشتگیری هه‌ندێ
هونه‌رمه‌ند
ده‌كه‌ن و هه‌ندێكی
دیكه‌ش
پێشتگۆێ ده‌خه‌ن،
له
كوردستان كه‌س
خه‌م له‌وه
ناخوات كه
كارێكی
وابكرێت
هونه‌رمه‌ند
به‌هونه‌ره‌كه‌یه‌وه
بژێت.ئه‌مه‌ش
وایكردووه،
هه‌ندێ هونه‌رمه‌ند
له‌لایه‌ن
حزبه‌كانه‌وه
ئیستغلال
بكرێن.
سه‌باره‌ت
به راگه‌یاندنی
كوردی و رۆڵی
له‌ناساندنی
هونه‌ری
كوردی ، گوتی
:" به‌داخه‌وه
كه‌ناڵه‌كانی
راگه‌یاندن
هیچ فه‌زڵێكیان
له
جیاكردنه‌وه‌ی
كاری باش و هونه‌ری
و كاری
ناهونه‌ری
نیه. ئێستا
رۆژانه شتی
ناشاز له‌م
میدیایانه
ده‌بینم.
|