|
11:18 15-7-2006
PUKmedia
ئاژانسه‌كانی
توركیا:
سه‌رۆكی
دادگای ئه‌سته‌نبوڵ
ئیبراهیم
تاتڵیساز- ی
گۆرانیبێژی
به‌ناوبانگی
توركیای به‌كۆمه‌ككردنی
ماددی بۆ PKK
تۆمه‌تباركرد.
دادگای ئه‌سته‌نبوڵ
رۆژی 14/7 ئه‌و
زانیارییانه‌ی
به‌هۆی ده‌ستگیركردنی
"قاسم زه‌نگین"
سه‌رۆكی
مافیای
"ساوئنا" ده‌ستكه‌وتبوو
كه‌له‌ئه‌نجامی
لێكۆڵینه‌وه‌دا
ناوبراو
دانی به‌وه‌دا
ناوه كه
ئیبراهیم
تاتلیساز
یارمه‌تی
ماددی پارتی
كرێكارانی
كوردستانی
داوه، قاسم
زه‌نگین ئه‌و
زانیارییانه‌شی
پێشكه‌ش به‌دادگای
كۆماریی ئه‌نكه‌ره
كردووه، ئه‌م
دادگایه‌ش
زانیارییه‌كانی
ره‌وانه‌ی
دادگای ئه‌سته‌نبوڵ
كرد.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش
تاتڵیساز له‌دادگا
ئاماده‌بوو
و هه‌موو ئه‌و
تۆمه‌تانه‌ی
ره‌تكرده‌وه.
شایانی باسه
ناوبراو بۆ
ئه‌وه‌ی كه‌ئه‌م
هه‌واڵه
بڵاونه‌بێته‌وه
و میدیاكان
باسی لێوه‌نه‌كه‌ن،
له‌ده‌رگایه‌كی
شاراوه‌ی
ناو دادگاكه‌وه
هاتووچۆی
كردووه و
پاسه‌وانه‌كانی
رێگه‌یان به‌ده‌زگاكانی
راگه‌یاندن
نه‌دا له
تاتڵیساز
نزیكبنه‌وه
و پرسیار و وه‌ڵامی
لێبكه‌ن .
|