|
هه‌ژار زه‌هاوی له‌هۆلیود
ئه‌ده‌ب
و هونه‌ر
یه‌كیَك له‌و هۆكارانه‌ی كه هونه‌ری گه‌لان به‌ره‌و
به‌جیهانیبوون ده‌بات، بۆ ئه‌و به‌شدارییه سه‌ركه‌وتووانه‌ی
هونه‌رمه‌ندانی ئه‌و گه‌لانه ده‌گه‌رِیَته‌وه كه
ده‌توانن سیمایه‌كی ره‌سه‌نی هونه‌ری گه‌له‌كه‌یان
له‌پانتاییه‌كی فراواندا نمایش بكه‌ن، هه‌ر له‌و
دیده‌وه بووه كه موزیكاری كورد (هه‌ژار زه‌هاوی)
وه‌ك موزیكاریَكی پرِئه‌زموون بانگهیَشت كرا بۆ ئه‌وه‌ی
به‌موزیكی ره‌سه‌نی نه‌ته‌وه‌كه‌ی كه موزیكی
كوردییه به‌شداری له فیلمیَكی هۆلیۆددا بكات به‌ناوی
(مه‌مله‌كه‌تی ئاسمان) كه له‌ده‌رهیَنانی (ریدلی
سكوت)ـه، بۆ روونكردنه‌وه‌و نمایشكردنی به‌شیَك
له‌و فیلمه‌و گویَگرتن له‌و به‌شه موزیكیه‌ی كه
هونه‌رمه‌ند به‌شداری له‌و فیلمه‌دا پیَكردووه،
كه‌ناڵی كوردسات رۆژی 7/8/2005 سه‌عات 6ی ئیَواره
كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسی بۆ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن
سازكرد‌و تیایدا رۆژنامه‌نووسان به‌چه‌ندین پرسیار
به‌شداریانكرد، ئه‌ده‌ب وهونه‌ری كوردستانی نویَ
به‌چه‌ند پرسیاریَك به‌شداری كرد.
سه‌ره‌تای كۆنگره‌كه به‌پرسیاریَكی ئه‌ده‌ب و
هونه‌ری كوردستانی نویَ ده‌ستیپیَكرد (گۆرِینی
تۆنی موزیكه‌كه هه‌ست ناكه‌یت نامۆبوونیَك دروست
بكات بۆ بینه‌ران و گویَگرانی فیلمه‌كه بۆ
ناساندنی ئه‌و ریتمه كه ریتمیَكی كوردییه؟) له‌وه‌ڵامدا
وتی (له‌هه‌ندیَ شویَندا به‌ئاسانی هه‌ست به‌بوونی
ریتمه كوردییه‌كه ده‌كه‌یت، كه ئیَمه ده‌ڵیَین
ساون تراك زۆر جیاوازه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه ئیَمه
بمانه‌ویَت موزیكیَك تۆمار بكه‌ین كه بڵیَن ئه‌وه
موزیكی ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه‌یه گه‌ر كوردی بیَت
یاخود هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌كی تر بیَت، ساونه تراك
هه‌موو ئه‌و ئامیَرانه كه ئامیَری ئیقاعی بیَت
هه‌موو ئه‌وانه له‌خزمه‌تی ئه‌و ویَنه‌گرتنه‌دان،
ئه‌و كۆمپۆزیتۆره بۆ مه‌به‌ستی خۆی ده‌نگه‌كه ده‌گۆرِیَت،
نه‌ك هه‌ر له‌م فیلمه‌دا، به‌ڵكو له‌زۆربه‌ی فیلمه‌كاندا
ئه‌و یاسایه هه‌یه، هه‌رچه‌نده له‌هه‌ندیَ
شویَندا ده‌نگی ره‌سه‌نی ئامیَره‌كه‌یان پاراستووه،
بۆ یه‌كه‌مین جاره نووسه‌ریَكی به‌ریتانی و ده‌رهیَنه‌ریَكی
ئه‌مریكی رووده‌كه‌نه موزیكی كوردی)، هه‌روه‌ها
دواتر له‌وه‌ڵامی پرسیاری (ماوه‌ی به‌شداریكردنی
موزیك له‌فیلمه‌كه‌دا چه‌نده؟) وتی (موزیكی فیلمه‌كه
له19 تراك پیَكهاتووه كه هه‌ریه‌ك له‌و تراكانه
به‌جیاواز 4 ده‌قیقه‌یه یاخود 2 ده‌قیقه‌یه‌و هه‌موو
ساون تراكه‌كه 60 ده‌قیقه‌یه).
شایانی باسه جگه له(هه‌ژار زه‌هاوی) وه‌ك
موزیكار چوار موزیكاری تورك به‌شدارییان كردووه‌و
برِیاریشه له‌گه‌ڵ هه‌مان ده‌رهیَنه‌ردا له‌فیلمیَكی
تردا به‌شداری بكات به‌ناوی (ئه‌لكسه‌نده‌ی مه‌قدۆنی)و
ئیَستا له‌ئه‌مریكاو وڵاتانی ئه‌وروپادا فیلمی (مه‌مله‌كه‌تی
ئاسمان) نمایش ده‌كریَت وه‌ك نویَترین فیلمی
هۆلیود. |