|
PNA- زانا قاسم
دزه‌یی/
دووای ئه‌وه‌ی
بۆ چه‌ند
كارێكی هونه‌ری
سه‌ردانی
دوبه‌ی
كردبوو له
لێدوانێكی
تایبه‌ت بۆ
ئاژانسی په‌یامنێر
هونه‌رمه‌ند
خاتوو جانێ
وتی:" ئێستا
سه‌رقاڵی
تۆماركردنی
سرودێكم و له
مانگی
ئاینده بۆ
كلیپ كردنی
ده‌گه‌ڕێمه‌وه
كوردستان.
سه‌باره‌ت
به سازدانی
كۆنسێرت له
كوردستان
خاتوو جانێ
رایگه‌یاند
:" به نیاز
نیم كۆنسێرت
سازبكه‌م ،
چونكه جاری
پێشوو هاتمه‌وه
به‌داخه‌وه
هیچیان بۆ نه‌كردم
، هه‌روه‌ها
ئێوه به
خۆشتان
بینیتان ئه‌و
گرنگی دانه
و ئه‌و هه‌موو
ریكلامه زه‌ردو
سووره‌ی بۆ
كۆنسێرتی
خاتوو
گولستان كرا
ئێواره‌ی
دوێنێ له
دهۆك له
ڕووی هونه‌رییه‌وه
چ بێسه‌ر و به‌رییه‌كی
پێوه
دیاربوو.
بۆیه
دڵساردم له‌وه‌ی
كه كۆنسێرت
پێشكه‌ش بكه‌م
، داوای
لێبووردنیش
له جه‌ماوه‌ری
خۆشه‌ویستم
ده‌كه‌م و هه‌موو
رێز و خۆشه‌ویستیمیان
بۆ دووباره
ده‌كه‌مه‌وه
و دڵنیاشم له‌وه‌ی
كه ده‌مبوورن
، چونكه به
چاوی خۆیان
هه‌موو شتێك
ده‌بینن ".
له كۆتایی
لێدوانه‌كه‌یدا
جانی ووتی:"داواكارم
له به‌رپرسانی
په‌یوه‌ندیدار
كه چیتر
هونه‌ر به
قوربانی هه‌وه‌سه‌كانیان
نه‌كه‌ن و
گرنگی نه‌ده‌ن
به ئافره‌ت
به‌ڵكو هونه‌ری
ئافره‌ت
جێگای گرنگی
پێدانیان
بێت".
شایانی باسه
ماوه‌یه‌ك
به‌ر له
ئێستا له‌و
پێشبركێیه
نێو ده‌وڵه‌تییه‌ی
كه له
پاریس بۆ ده‌نگه
ره‌سه‌كانی
جیهان
سازكرابوو
خاتوو جانێ
به چه‌ند
گۆرانیه‌كی
فۆلكلۆری
كوردی به‌شداری
كرد و پله‌ی
یه‌كه‌می به
ده‌ست هێنا ،
دوواتر
گۆرانیه‌كانی
له‌گه‌ڵ چه‌ند
گۆرانیه‌كی
تر به ناوی
(ڤه‌گه‌ره)
وه‌كو ئه‌لبومی
ساڵی 2006 له فه‌ره‌نسا
تۆماركرد و
پێشكه‌ش به
جه‌ماوه‌ر و
هونه‌ری
ستران
ومیوزیكی
كوردی كرد.
|