سه‌رۆك بارزانی پێشوازیی له‌ گوڵستان كرد

9.8.06 ـ دواى نیوه‌ڕۆى ئه‌مرۆ به‌ڕێز مه‌سعوود بارزانى سه‌رۆكى كوردستان له‌سه‌ڵاحه‌دین پێشوازیی له‌ هونه‌رمه‌ندى ناودار خاتوو گوڵستان كرد، كه‌ ماوه‌یه‌كه‌ به‌ سه‌ردانێك بۆ ئه‌نجامدانى چه‌ند چالاكییه‌كى هونه‌ریی له‌كوردستانه‌.

له‌ دیداره‌كه‌دا سه‌رۆك بارزانى وێڕاى خۆشحاڵى ده‌ربڕین به‌ سه‌ردانى گوڵستان بۆ هه‌رێمى كوردستان، رۆڵى ناوبراویشى له‌ هونه‌ری به‌ره‌نگاریی و شۆرشگێریی به‌رزنرخاندز

له‌به‌رامبه‌ردا خاتو گوڵستان وێڕاى دڵخۆشى به‌ سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ هه‌رێمى كوردستان سوپاسى سه‌رۆك بارزانى كرد بۆ ئه‌م ده‌رفه‌ته‌ و خۆشحاڵیی خۆیشى بۆ ئه‌م پێشڤه‌چوونانه‌ ده‌ربڕى كه‌ له‌ سه‌رجه‌م بواره‌كانی كوردستاندا هه‌یه‌ .