گروپی كامگاران جه‌ماوه‌ری دهۆك به‌ كونسێرتێكی هونه‌ری دڵخۆش ده‌كه‌ن

[16:09 , 21 Aug 2006]

PNA – ئیسماعیل تاهیر/ دهۆك _ به‌ ئاماده‌بونی ژماره‌یه‌كی یه‌كجار زۆری جه‌ماوه‌ری شاری دهۆك دوێنی (یه‌ك شه‌ممه‌) گروپی كامگاران و هه‌ردوو هونه‌رمه‌ندی به‌ناوبانگ (بێژه‌ن كامگار وعه‌دنان كریم ) ئاهه‌نگێكی شایسته‌یان له‌ هۆلی جزیری له‌ ناو شاری دهۆك پێشكه‌شكرد ، پێش ده‌ستپێكردنی كونسێرته‌كه‌، به‌رێوه‌به‌ری رۆشنبیری له‌ پارێزگای دهۆك ئاماژه‌ به‌ به‌رنامه‌ی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری دا بۆ بره‌وه‌دان به‌ هونه‌ری ره‌سه‌نی كوردی و به‌رده‌وامبوون له‌ سه‌ر پته‌وكردنی په‌یوه‌ندی له‌نێوان هونه‌رمه‌ندانی كوردستان ، دواتر گروپی كامگاران ژماره‌یه‌ك گورانی كوردیان پێشكه‌ش به‌ جه‌ماوه‌ری شاری دهۆك كرد كه‌ نزیكه‌ی دوو كاتژمێری خایاند .
شایانی ئاماژه‌ پێكردنه‌ و پێشتر گروپی ناوبراو دوو كونسێرتی گۆرانیان له‌ شاری هه‌ولێر پێشكه‌ش كردبوو و چاوه‌رِوان ده‌كرێت كه‌ كونسێرتێكی دیكه‌ له‌ شاری سلێمانی پێشكه‌ش بكات.