|
سی
دیه‌كه‌م
بڵاو نه‌كاته‌وه
له دادگا
شكایه‌ت ده‌كه‌م
PNA ـ هونه‌رمه‌ند
( موحسین عه‌بدولڵا
) كه‌ساڵانێكه
له‌وڵاتی نه‌رویج
ژیان به‌سه‌ر
ده‌بات، له‌په‌یوه‌ندیه‌كی
ته‌له‌فۆنی
دا بۆ په‌یامنێر
گوتی : ماوه‌ی ( 7
) مانگه سی
دیه‌كی
گۆرانیم به
كۆپانیای (
رۆژبین ) داوه
تاوه‌كو
بۆمی بڵاو
بكاته‌وه،
به‌ڵام تاوه‌كو
ئێستا بڵاوی
نه‌كردۆته‌وه
.
هونه‌رمه‌ند
موحسین عه‌بدولڵا
سه‌باره‌ت
به‌و ماوه‌یه‌ی
كه له
گرێبه‌سته‌كه
دیاریكرابوو
بۆ جێبه‌جێكردن
به‌رهه‌مه‌كه
گوتی: به‌پێی
ئه‌و گرێبه‌سته‌ی
له‌نێوانمان
مۆركرا
دبوایه له‌مانگی
ئایاری
رابردوو سی
دیه‌كه‌م
بڵاوكرابوایه‌وه.
له‌درێژه‌ی
قسه‌كانی دا (
موحسین عه‌بدوللاَ
)گوتی: له
كوردستان له
بری یارمه‌تی
دانی ئێمه‌ی
هونه‌رمه‌ند
كه‌چی به‌رۆژی
روون
كۆمپانیایه‌كی
به‌ناو هونه‌ری
غه‌در له‌من
ده‌كات ، كه‌به
هه‌زار ده‌رده‌سه‌ری
خه‌م و مه‌عانات
ئه‌م سی دیه‌م
ئاماده‌كرد
و دوای ئه‌وه‌ی
گه‌ڕامه‌وه
كوردستان له
نزیكه‌وه
به‌رپرسی
كۆمپانیای
نێو براوم
بینی پێی
گوتم ده‌بێ ( 5000 )
هه‌زار
دۆلارمان
بده‌یتێ
ئینجا بۆتی
بڵاوده‌كه‌ینه‌وه
، ئه‌وه‌بوو
من پاره‌كه‌م
پێ دان و گه‌ڕامه‌وه
وڵاتی نه‌رویج
كه‌چی تاوه‌كو
ئێستا
نازانم سی
دیه‌كه‌م چی
به‌سه‌ر هاتووه.
له كۆتایی
قسه‌كانی دا
موحسین گوتی
ئه‌گه‌ر
تامانگێكی
دیكه
كۆمپانیای (
رۆژبین ) سی
دیه‌كه‌م
بڵاو نه‌كاته‌وه
له‌دادگا
شكایه‌ت ده‌كه‌م
.
|