|
مامۆستاى
مه‌قام بیَژى
كوردى ره‌سه‌ن
عه‌لى مه‌ردان
ناوى خۆى عه‌لى
عه‌بدولقادر
كورى وه‌سمان
له‌ساڵى 1904 له‌شارى
كه‌ركوك له
گه‌رِه‌كى ته‌كیه
له نیَو بنه‌ماله‌یه‌كى
هه‌ژاردا له
دایَك بووه له
بنه‌ره‌تدا
باوكى خه‌ڵكى
گوندى (كانى
سارد)ى ناوچه‌ى
شارباژیَر
بووه. به‌لام
دایكى (شاناز)
خان له خیَڵى
زه‌نگه‌نه
بووه.
كاتىَ
منداڵ بووه
له ته‌كیه‌ى
شیَخ
عه‌لى تاله‌بانى
له كه‌ركوك
له حوجره
بابه‌كانى
ئایینى و
زمانه‌وانى
و ئه‌ده‌بیات
به عه‌ره‌بى
و كوردى فیَربووه،
له‌كاتى گه‌نجى
باوكى ئه‌مرى
خوداى به‌جآ
گه‌یاندووه،
ئه‌نجا له‌لاى
خاڵى ده‌میَنیَته‌وه،
به‌ڵام لیَى
رازى نه‌بووه
خۆى له
شیعریَكى ئه‌و
ماوه‌یه‌ى
لاى خاڵى
بووه زۆر به‌جوانى
و زیره‌كانه
ده‌گیَریته‌وه.
زستانان
جوتیار به‌هاوین
سه‌پان
به‌بآ
حه‌ق و حوق ته‌نها
وشكه‌نان
سه‌ره‌رِاى
جنیَو تف و تیَهه‌ڵدان
خه‌و
و خواردنى لىَ
كردم به ژان
غه‌در
و ته‌عدا و
ئیشیَكى واى كرد
شه‌وىَ له‌ناكاو
له ده‌ستى رِام
كرد
شه‌ویَك
له ناكاو له
ده‌ستى
خاڵۆكه‌ى
رایكردووه
رووى كردۆته
دیَى
(حه‌فته غار)
كه ده‌كه‌ویَته
خوارووى
شارى كه‌ركوك،
هه‌ر له‌وىَ
ده‌بیَته كریَكارى
سه‌ر سكه‌ى
قیتار كه ئه‌و
كاته له كه‌ركوك
بۆ به‌غدا ده‌چوو
به‌ناو
گوندى حه‌فته
غار تیَده‌په‌رِى
له‌ویَش مه‌قام
(قه‌تار)ى ده‌گوت.
پاشان ئه‌م
گونده‌ش به
جیَدیَڵىَ و
به‌ره‌و به‌غدا
ده‌كه‌ویَته‌رِآ.
مامۆستا عه‌لى
مه‌ردان بۆ
یه‌كه‌م جار
له‌ساڵى 1924 له
كۆمپانیاى
هۆمۆ كۆرد
گۆرانى له
قه‌وان
تۆماركردووه
، جگه له مه‌قام
و به‌سته
مامۆستا عه‌لى
مه‌ردان
ماوه‌یه‌كیش
له‌چله‌كان
و په‌نجاكان
سه‌ده‌ى
رابردوو به‌شدارى
له چه‌ند ته‌مسیلیَكى
ئیَزگه‌ش
كردووه كه
له رادیۆى
كوردى به‌غدا
پیَشكه‌ش
كراون. خوالیَخۆشبوو
له سالى 1932 له
كۆنگره‌ى
قاهیره
مۆسیقاى عه‌ره‌بى
به‌شدارى
كردووه، چه‌ندین
مه‌قام و
گۆرانى
تۆمار
كردووه له
هه‌موو ئیَزگه
كوردییه‌كان
و ته‌له‌فزیۆنه‌كاندا
هه‌یه. له‌و
گۆرانیانه‌و
مه‌قامانه:
مه‌قامى
هیجران، شه‌و
تا رۆژى حه‌شر،
گۆرانى ست
فاتیمه،
راسته‌ى
خیابان، به‌یادم
كه و مه‌قامى
ئه‌ى مانگ. له
24/7/1981 له‌شارى به‌غدا
كۆچى دوایى
كردووه و هه‌ر
له‌ویَش به‌خاك
سپیَردراوه.
|