|
PNA _ هونه‌رمه‌ند
( زیاد ئه‌سعه‌د
) ، ماوه‌یه‌كی
زۆره له‌كاری
هونه‌ری بێ
ده‌نگه و بێ
هه‌واڵه له
چاوپێكه‌وتن
و
دیمانه‌كان
دووره، له
لێدوانێكی
تایبه‌ت بۆ
په‌یامنێر
وه‌ڵامی چه‌ند
پرسیارێكی
داینه‌وه،
سه‌ره‌تا ده‌رباره‌ی
دوا كه‌وتنی
ئه‌لبومی(
سوێند ) كه
بڕیار بوو ئه‌مساڵ
بڵاوببێته‌وه،
لێمان پرسی
كه بۆچی له‌كاتی
خۆیدا
بلاونه‌بۆه‌وه
،له وڵامدا
گوتی:"راسته
دواكه‌ت ، به‌ڵام
كاری هونه‌ری
له ئه‌وروپا
به‌گشتی و له
سوید به‌تایبه‌تی
،هێنده
ئاسان بۆ
هونه‌رمه‌ند
به‌رجه‌سته
نابێت ، من له
مانگی (
ئاداری ) ئه‌م
ساڵ بۆندێكم
له گه‌ل
رادێۆی نه‌وا
مۆركردوه
تاوه‌كو
ئێستا خه‌ریكی
كۆكردنه‌وه‌ی
موزیكژه‌ن
بوومه
ئێستاكه‌ش
من بۆدانانی
ده‌نگ له
وڵاتی نه‌رویجم
، ئه‌وه‌یه
كاركردنی
هونه‌ری له
ئه‌وروپا تا
سی دیه‌ك
ئاماده ده‌كه‌ی
نیوه‌ی ته‌منت
ده‌ڕوا ، كه‌چی
له
كوردستان
تاوه‌كو
ئێستا
بچووكترین
شت كه
نه‌هێشنی
كۆپی كردنه
قه‌لاچۆنه‌كراوه،
بۆئه‌وه‌ی
هونه‌رمه‌ند
ئه‌و
پاره‌ی خه‌رجی
كردوه له
ئاماده‌كردنی
سی دیه‌كه‌ی
هه‌ندێكی
بێته‌وه
ده‌ست.
بۆچاوه‌ڕوانی
جه‌ماوه‌ره
به‌رێزه‌كه‌شم
داوای
لێبوردن ده‌كه‌م
چونكه جگه
له‌و هه‌موو
مه‌عاناته‌و
گرفتانه‌ی
باسم كرد من
كۆمه‌ڵێ
كاری هونه‌رمه‌ندانم
لایه بۆ
ئاماده‌كردنی
تێكست و
ئاواز كه‌به‌ڵێنم
پێداون ده‌بێ
بۆیان
ئاماده بكه‌م
.
ده‌رباره‌ی
هۆكاری
دواكه‌وتنی
گه‌ڕانه‌وه‌ی
بۆ
كوردستان،
له‌وه‌لامدا
هونه‌رمه‌ند
( زیاد ئه‌سعه‌د
) گوتی : من به
ده‌یان جار
داوه‌ت نامه‌م
بۆهاتووه
به‌ڵام ره‌تم
كردۆته‌وه
، چونكه
مامه‌له‌ی
هونه‌رمه‌ند
و كاری هونه‌ری
ده‌بێت له
رێگه‌ی
كۆمپانیاوه
بێت ، ئه‌وه
بوو له‌مانگی
شوباتی ئه‌م
سالدا
بۆندێكم بۆ
هات له‌رێگه‌ی
كۆمپانیایه‌كی
هونه‌ری له
كوردستان
به‌ناوی (
رۆژبین ) منیش
ته‌واو خۆم
بۆ ئاماده‌كرد
وچه‌ند
موزیك
ژه‌نێكم
كۆكرده‌وه
، كه‌چی هه‌رخۆیان
چه‌ندین
بیانویان
دۆزیه‌وه‌و
خۆیان
دوورخسته‌وه.
به‌هه‌رحال
كۆمپانیایه‌كی
هونه‌ری ده‌بێت
كه‌سانێك به‌رێوه‌ی
به‌رن كه قه‌دری
هونه‌ر
بزانن نه‌وه‌ك
كه‌سانێك
مۆڵه‌تی
كۆمپانیایان
پێ بدرێت كه
له‌مانای
هونه‌ری
گۆرانی هه‌ر
تێناگه‌ن ،
له كۆتای
لێدوانه‌كه‌ی
دا بۆ په‌یامنێر
( زیاد ) گوتی
هیوادارم له‌ئاینده‌یه‌كی
نزیكدا به‌به‌رهه‌می
جوان
گوێگرانی
خۆم
به‌سه‌ر بكه‌مه‌وه.
|