هونه‌رمه‌ند عارف چۆپان یه‌كه‌م سی دی خۆی به‌ناوی ( په‌یمان) بڵاوده‌كاته‌وه‌

[17:41 , 30 Jul 2006]

PNA ـ رێبواری مام عومه‌ر/ هه‌ولێر ـ هونه‌رمه‌ند عارف چۆپان له‌ په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنی به‌ په‌یامنێری راگه‌یاند كه‌ به‌م نزیكانه‌ یه‌كه‌م سی دی گۆرانی به‌ناوی ( په‌یمانا من ) له‌ 11 گۆرانی ده‌خاته‌ به‌رده‌ستی هه‌وادارانی گۆرانی كوردی .
هونه‌رمه‌ند عارف چۆپان له‌ درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌ی بۆ په‌یامنێر گوتی :" ئاواز و هۆنراوه‌كانی ئه‌م سی دیه‌ هی خۆم و چه‌ند براده‌رێكمه‌، كاری مۆزیكه‌كه‌ی له‌لایه‌ن ( تۆران)ه‌وه‌ جێبه‌جێكراوه‌ و له‌وڵاتی توركیا له‌ ستۆدیۆی ( ساون)كاری تۆماركردنه‌ كه‌ی بۆ كراوه‌ .
بڕیار وایه‌ كۆمپانیای (كۆم میوزیك ) ئه‌ركی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م سی دیه‌ بگرێته‌ ئه‌ستۆ.
هه‌روه‌ها چۆپان پێی راگه‌یاندین كه‌ دوو له‌ گۆرانیه‌كانی ئه‌م سی دیه‌ ( ئه‌زو تو) و( دووركه‌تن) كلیپ ده‌كات.