|
PNA ـ هونه‌رمه‌ندی
به‌توانا
مامۆستا ئه‌نوه‌ر
قه‌ره‌داغی
له په‌یوه‌ندیه‌كی
ته‌له‌فۆنی
سه‌باره‌ت
به ئاستی هونه‌ر
و مۆزیكی
كوردی بۆ
سایتی په‌یامنێر
به‌م شێوه‌ی
هاته دوان:
هونه‌ری
مۆزیكی به‌هۆی
ئاواز دانه‌ره‌كان
و ئامێرژه‌نه‌كان
و ئاستی ته‌كنیكی،
هه‌نگاوی
باشی ناوه و
به‌توانای
چاك هاتۆته
پێشه‌وه.
سه‌باره‌ت
به كاریگه‌ری
شارستانیه‌تی
ئه‌وروپی و
ده‌وروبه‌ر
به‌سه‌ر
هونه‌ری
كورد گوتی :"
زۆر جار به‌شێوه‌یه‌ك
له‌شێوه‌كان
شارستانیه‌تی
ئه‌وروپی ده‌وروبه‌ر
كاریگه‌ری
هه‌بووه،
هونه‌رمه‌ندانیشمان
له نه‌زانینه‌وه
باوه‌شیان
بۆ ئه‌و
بواره هونه‌ریانه
كردۆته‌وه،
له هونه‌ری
ره‌سه‌نی
كوردی
دووركه‌وتونه‌ته‌وه،
ئه‌گه‌رنا ئاستی
مۆزیكی
كوردی له
ئاسێكی جوان
دایه، له
كلتوریكی
جوان خۆی ده‌بینێته‌وه،
پێویسته
هونه‌رمه‌ندان
زیاتر خۆ به
هونه‌ری
كوردیه‌وه
ماندوو بكه‌ن
، نه‌وه‌ك
كوێرانه
لاسایی
كلتوری نه‌ته‌وه‌كانی
دیكه بكه‌نه‌وه،
كه زۆرجار
هه‌رته‌نها
وشه‌كان
كوردیه‌كی
سه‌قه‌تن ،
ئه‌گینا سه‌راپای
شته‌كانی
دیكه
بیانین و لهگهلً
كۆمه‌ڵگه‌ی
كورده‌واری
ناگونجێن.
هونه‌رمه‌ند
ئه‌نوه‌ر قه‌ره‌داغی
سه‌باره‌ت
به هونه‌ری
كوردی و
میدیای
كوردی گوتی :"
میدیای
كوردی هه‌ندێ
به‌رهه‌م هه‌ن
شایه‌نی
بڵاوكردنه‌وه
نین بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه،
ده‌بێت
میدیاكان هه‌ماهه‌نگی
ته‌واویان
له‌م باره‌وه‌یه‌وه
له
نێوانیان هه‌بێ،
ئه‌گه‌ر كه‌ناڵێ
رازی نه‌بوو،
هونه‌رێكی
لاواز په‌خش
بكات ، ده‌بێت
له هه‌موو
كه‌ناڵه‌كان
په‌خش نه‌كرێت
، ئه‌گینا
زیان به‌هونه‌ری
كوردی ده‌گات
و هونه‌رمه‌ند
نا‌ئومێد ده‌كات.
قه‌ره‌داغی سه‌باره
به رێگه‌گرتن
له‌م دیارده‌یه
گوتی :" خۆم
زۆر داوای ئه‌وه‌م
كردووه كه
ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی
، ئاسایشی
هونه‌ریش ده‌گرێته‌وه،
پاراستن و
داكۆكیكردن
له به‌ها
هونه‌ریه‌كانی
نه‌ته‌وه‌ییمان
به‌شێكه له
ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییمان
، چۆن
داگیركردنی
خاكمان ، ئاساییشی
نه‌ته‌وه‌ییمان
له‌كه‌دار
ده‌كات ،
ئاواش
زاڵكردنی
كلتور و هونه‌ری
بیانی و
دزینی ئه‌و
كلتوره،
ئاسایشی
هونه‌ریمان
له‌كه‌دار
ده‌كات.
|