مۆسیقای
ئێرانی له
فستیڤاڵی
نێونه‌ته‌وه‌یی
مۆسیقای
تۆکیۆ
ژاپۆن(27/07/2006)_ "شه‌هرام نازری"، گۆرانی بێژی مۆسیقای سوننه‌تیی ئێران ، ڕۆژی چوارشه‌ممه له فستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی مۆسیقای هاوینی تۆکیۆ ، چۆ سه‌ر شانۆ و به‌رنامه‌ی کاری خۆی ده‌سپێکرد .
22هه‌مین فستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی مۆسیقای هاوینانه‌ی تۆکیۆ له ڕۆژی پێنجه‌می مانگی جولای (14ی پوشپه‌ڕ) بۆ ماوه‌ی نزیک به مانگێک به ئاماده‌بوونی هونه‌رمه‌ندانی شه‌ش وڵاتی جیهان له حاڵی به‌ڕێوه چوونه .
نازری له به‌رنامه‌ی خۆیدا ، ئاهه‌نگه کۆنه‌کانی ئێرانی و کوردی له ژێر ناوی "ئاهه‌نگه‌کانی شاهنامه‌ی کوردی"، خوێند .
"عه‌لیڕه‌زا فه‌یز باشپور" ، به ئامێری تار ، "شێروین شیرین باک مه‌هاجر" به ئامێری که‌مانچه ، "ئه‌فغا نه‌وید"، لێده‌ری ئامێری ته‌پڵ و "حوسێن ڕه‌زایی نیا"، به ئامێری ده‌ف ، نازریان له جێبه‌جێکردنی به‌رنامه‌که‌ی هاوڕێی کرد .
به‌رنامه‌ی شه‌هرام نازری که له هۆڵی "هامارکیۆ ئاساهی"، به‌ڕێوه‌چوو ، له لایه‌ن ئێرانیانی دانیشتووی ژاپۆن و خه‌ڵکی ژاپۆنه‌وه ، پێشوازیه‌کی باشی لێ‌کرا و پێشوازی یه‌کجار زۆری ژاپۆنیه‌کان له‌م به‌رنامه مۆسیقاییه ، سه‌لمێنه‌ری هاوبه‌شی فه‌رهه‌نگی و هه‌روه‌ها هۆگری ئه‌وان به کولتور و هونه‌ری ئێرانی دێته ئه‌ژمار .