|
كۆمه‌ڵه‌ی گه‌لی كوردستان و
شه‌و‌ئاهه‌نگێكی قه‌شه‌نگ. .... فه‌لاح ئه‌حمه‌د ڕه‌شید- سوید |
سه‌رله‌ئێواره‌ی ڕۆژی
15/09/2006 كاتژمێر 19.00 به‌كاتی ناوه‌ندی ئه‌وروپا، له هۆڵی شیستا ترێف له
ستۆكهۆڵم- سوید، كۆمه‌ڵه‌ی گه‌لی كوردستان وه‌ك نه‌ریتێكی ساڵانه‌ی خۆی شه‌وه‌ئاهه‌نگێكی
قه‌شه‌نگی بۆ خێزان و ئه‌ندامانی خۆی ساز كرد، له‌م ئاهه‌نگه‌دا به‌ڕێزان ئه‌حمه‌د
بامه‌ڕنی باڵوێزی عێراق له سوید و بورهان حه‌بیب نوێنێری حوكومه‌تی یه‌كگرتوی
كوردستان و ئاری شێخ نوری به‌رپرسی كۆمیته‌ی ڕێكخستی [ی ن ك] له سوید و نوێنه‌ری
نوسینگه‌ی ده‌زگای ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی[ ی ن ك] و ڕۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ و
كامێرای ته‌له‌فزیۆنی گه‌لی كوردستان و ژماره‌یه‌ك‌ی زۆر له ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵه‌ی
گه‌لی كوردستان ، سه‌ره‌تای ئاهه‌نگه‌كه له لایه‌ن دارا بێ كه‌س سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه،به‌خێرهاتنی
گه‌رمی له ئاماده‌بووان كرد،ئاهه‌نگه‌كه چه‌ند به‌شێكی له‌خۆ گرتبوو،له‌وانه موزیك
و گۆرانی به به‌شداری گروپی موزیكی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید، به‌چه‌ند گۆرانی و موزیك و
به‌به‌شداری هونه‌رمه‌ند دڵشاد هه‌ڵه‌بجه‌یی ئاهه‌نگه‌كه‌یان رازاندبوویه‌وه، یه‌كێكی
تر له بڕگه‌كانی شه‌وه ئاهه‌نگه‌كه تایبه‌ت بوو به منداڵان، به‌به‌خشینی شیرینی و
نۆقڵ و چكلێت به شێوازێكی هونه‌ری نواندنه‌وه له توێی كه‌سێیتی مامه‌پیره‌ی كوردهواری
،ناو به‌ناویش هونه‌رمه‌ند و بێژه‌ری ڕادیۆی سابات له ستۆكهۆڵم [ به‌ختیار كوردی ]
به بابه‌تی كت و پڕ و قسه‌ی خۆش و پانتایی ئاهه‌نگه‌كه‌ی پڕكردبوویه‌وه ،شایانی
باسكردنه گروپی هه‌ڵبه‌ڕكێی میللی ئاشتی به‌چه‌ند تابلۆیه‌كی جوان ئاهه‌نگه‌كه‌یان
زیاتر ڕازاندبوویه‌وه، به سه‌ر په‌رشتی خاتوو نیان موسته‌فا قادر، له پاش پشوویه‌ك
و نان خواردنێكی كوردهواری كه كۆمه‌ڵه‌ی گه‌لی كوردستان ساز و ئاماده‌ی كردبوو،
بڕگه‌كانی تری ئاهه‌نگه‌كه ده‌ستی پێ كرده‌وه، هاولاتیه‌كی وڵای میسری عه‌ره‌بی وه‌ك
نواندنی و نیشاندانی خۆشه‌ویستی خۆی بۆ گه‌لی كورد و كوردستان ،به سه‌مایه‌كی
كولتوری عه‌ره‌بی میسری به‌شداری ئه‌م شه‌وه ئاهه‌نگه‌ی كرد ، به‌سامای [ ته‌نووره]
و گێڕانه‌وه‌ی داستانی خۆشه‌ویستی به شێوازی كۆمیدی له چوار چێوه‌ی بووكه‌شوشه كه
ڕۆڵی دوو كاره‌كته‌ری ئه‌نواند، له‌یه‌ك كاتدا پێشكه‌شی ئاماده‌بووانی كرد ،شایانی
وتنه جێگای سه‌رسوڕێنه‌ری گشت ئاماده‌بووان بوو،یه‌كێكی تری له بڕگه هه‌ره‌جوانه‌كانی
ئه‌م شه‌وه‌ئاهه‌نگه، نمایشی نوێترین و تازه‌ترین جل و به‌رگی كوردی ژنانه بوو،
تێیدا زیاتر له 20 جۆری جل و به‌رگی نوێیان نمایشكرد، هه‌روه‌ها به‌چه‌ند نواندنێكی
جۆراوجۆر ئۆمه‌رێتی زه‌ماوه‌ندی كوردهواری، دانه‌ر و دروسكردن و دورینی جل و به‌رگه‌كان
، له لایه‌ن خاتوو نیان موسته‌فا قادره‌وه‌بوو، له‌ماوه‌ی 40 خووله‌كدا سه‌رجه‌م
میوانه‌كانی به‌و شێوازه‌جوانانه سه‌رسام كرد، ئه‌مه‌و گروپی موزیكی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید
به به‌رده‌وامی هاوكاری گروپی ئاشتی بوون له سه‌رجه‌م نمایشه‌كه‌یاندا، به‌ڕێزان ئه‌ندامانی
كۆمه‌ڵه به‌به‌خشینی موژده‌یه‌كی خۆش وه‌ك دیارییه‌ك به ئاماده‌بووانیان راگه‌یاند
كه [ ته‌له‌فزیۆنی گه‌لی كوردستان] له ماوه‌یه‌كی زۆر نزیكدا په‌خشی ئاسمانی خۆی ده‌ست
پێده‌كات، هه‌ربه‌و بۆنه‌یه‌وه ئاهه‌نگی ڕه‌ش به‌ڵه‌كی كوردهواری ده‌ستی پێ كرد هه‌تا
شه‌وێكی دره‌نگ، هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵه‌ی گه‌لی كوردستان
ئه‌خوازین، هه‌میشه له شایی دابن،به‌خته‌وه‌ری بۆ گه‌لی كورد‌و كوردستان.